سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
ئێره ماڵی منه
بیخه لیستی دڵخوازه‌کان :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: په‌رله‌مانی كوردستان
وه‌زاره‌تی داد
په‌رله‌مانی عێراق
السلطة القضائية العراقية
بنکه‌ی یاسادانانی عێراقی
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
بنكه‌ی یاساكان و ڕێنماییه‌كانی عێراقی
RSS
په‌رله‌مانتارێك: هیچ رێگرییه‌كی یاسایی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستاندا نییه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن
كه‌ریم به‌حری ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه‌وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی مه‌بده‌ئی سورین له سه‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆی كه 19/5 ئه‌نجام بدرێت، چونكه دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان هیچ پاساوێكی بۆ نیه.
سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان له درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌كه‌ی، كه‌ریم به‌حری رایگه‌یاند: له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌هۆكاری سیاسی یان ته‌كنیكی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كوردستان دوابخرێت، ئه‌وا هیچ رێگریه‌كی یاسایی نیه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن، چونكه په‌رله‌مان وه‌ك گه‌وره‌ترین ده‌زگای یاسادانان بۆی هه‌یه هه‌ر یاسایه‌ك زیاد بكات.
وتیشی: ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی په‌رله‌مان به به‌ڵَگه سه‌لمێنراوه كاتێك له‌خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بۆ چه‌ند جارێك ماوه‌ی په‌رله‌مان درێژكراوه‌ته‌وه و ئه‌و جۆره‌ش له‌وڵاتانی تر كاری پێكراوه.
رونیشكرده‌وه: دوای هه‌مواركردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێم پێویسته پێش 60 رۆژ به‌رله‌كۆتایی واده‌ی په‌رله‌مان كاتێك بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردن دیاری بكات، به‌ڵام تاكو ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌و داوایه‌ی له‌په‌رله‌مان نه‌كردووه.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئێستا چاوه‌ڕوانی ئیمزاكردنی هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین دوای ئه‌وه‌ی له 16/2 ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كرا، پێشبینی ده‌كرێ دوای ئیمزاكردنی یاساكه ئه‌گه‌ر هیچ تێبینیه‌كی له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وا 26/2 ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێته‌وه .




