سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
ئێره ماڵی منه
بیخه لیستی دڵخوازه‌کان :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: په‌رله‌مانی كوردستان
وه‌زاره‌تی داد
په‌رله‌مانی عێراق
السلطة القضائية العراقية
بنکه‌ی یاسادانانی عێراقی
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
بنكه‌ی یاساكان و ڕێنماییه‌كانی عێراقی
RSS
هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندده‌كرێت
سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 12/2 په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونی د.كه‌مال كه‌ركوكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتی ژماره 3 ی نائاسایی خولی گرێدانی یه‌كه‌می له‌ساڵی چواره‌می خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌برد.
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه كه‌له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه خوێندرایه‌وه له‌یه‌ك خاڵ پێكهاتبوو ئه‌ویش بریتی‌بوو له‌به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خستنه‌ڕوو گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی چواره‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان ژماره 1ی ساڵی 1992 ی هه‌مواركراو، كه‌له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌شكراوه.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی كه به‌هه‌ڵه له‌رۆژنامه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و په‌یوه‌ندی به‌گفتوگۆكانی دانیشتنی دوێنێى په‌رله‌مانه‌وه هه‌بوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌و زانیارییانه به‌ناراست له‌قه‌ڵه‌مداو ره‌تیكرده‌وه وتبێتی یاساكانی بردبێته مه‌كته‌بی سیاسی و روونیكرده‌وه هه‌ر حزبێك فراكسیۆنی خۆیان له‌په‌رله‌مان هه‌یه‌و مافی خۆیانه حزبه‌كانیان له‌گفتوگۆو و پرۆژه‌كانی په‌رله‌مان ئاگادر بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشیگه‌یاند: له‌باره‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی، كه‌وتوومه یاسا ده‌ستكاری ناكرێت، ئه‌وه به‌هه‌ڵه لێكدراوه‌ته‌وه، هه‌رشتێكمان وتبێت مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌بووه، كه‌یاسا به‌و شێوه‌یه‌ی داواكرا هه‌موار ناكرێت و رێوشوێنی یاسایی خۆی هه‌یه.
دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له‌لیژنه‌ی یاساییكرد بڕگه‌و ماده‌كانی پرۆژه‌ی هه‌مواركردنی یاساكه بخوێننه‌وه به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنی.
مادده‌ی 49ی ئه‌سلی یاساكه‌ش كه له‌مادده‌ی شه‌شه‌می پرۆژه‌كه‌دا داواكرابوو هه‌موار بكرێت و باس له‌به‌ستنی دانیشتنه نائاساییه‌كان ده‌كات و له‌چوار بڕگه پێكهاتبوو، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، بڕگه‌كانی یه‌كه‌م ودووه‌م وچوه‌اره‌م به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكران وبڕگه‌ی سێیه‌میش كه بۆچوونی جیاواز له‌باره‌یه‌وه هه‌بوو و جێگای بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌سلی یاساكه‌ی ده‌گرته‌وه له‌ماده‌ی 49، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه پێشنیازیكرا بڕگه پێشنیار كراوه‌كه ره‌تبكرێته‌وه‌و بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌سلی یاساكه له‌جێگای خۆیدابمێنێته‌وه. به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پێشنیازه‌كه په‌سندكرا، به‌وگۆرانكاریه‌وه مادده‌كه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
مادده‌ی حه‌وته‌می پرۆژه هه‌مواركردنه‌كه، كه‌داوای هه‌مواركردنی مادده‌ی 50ی ئه‌سڵی یاساكه‌ی ده‌كرد، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه پێشنیازی لابردنی كرا‌و، به‌كۆی ده‌نگ مادده‌كه لابرا.
به‌هه‌مانشێوه مادده‌ی هه‌شته‌می پرۆژه هه‌مواركردنه‌كه، كه‌داوای هه‌مواركردنی مادده‌ی 56ی ئه‌سڵی یاساكه‌ی ده‌كرد له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه پێشنیازی لابردنی كرا‌و، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ مادده‌كه لابرا.
مادده‌ی نۆیه‌می پرۆژه هه‌مواركردنه‌كه، كه تایبه‌ت بوو به‌هه‌مواركردنی مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌می ئه‌سڵی یاساكه، تایبه‌ت بوو به‌كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان وله‌دوو بڕگه پێكهاتبوو، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه گفتوگۆیه‌كی زۆری له‌باره‌وه كرا، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌كانی " العراقية_ هيئة انتخابات اقليم كوردستان " له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌م و ده‌سته‌واژه‌ی " الخاصة بحقوق الاحزاب وقوائم الفئات والمكونات القومية وحقوق المرأة وحقوق الطعن والجهة المختصة بالطعن والمدد الزمنيةالخاصة بها في الاقليم " له‌بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌كه لابران، به‌و گۆرانكارییه‌وه په‌سندكردنی مادده‌كه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بوو.
مادده‌ی ده‌یه‌می پرۆژه هه‌مواركردنه‌كه، كه‌تێیدا داواكراوه مادده‌یه‌ك زیاد بكرێت بۆ ئه‌سڵی یاساكه، كه له 3بڕگه‌دا باس له‌دابینكردنی كورسی (كۆتا) بۆ كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بڕگه‌ی یه‌كه‌م به‌گۆرینی ده‌سته‌واژه‌ی "للكلدان، الاشوریین، السریان" بۆ "للكلدان الاشوریین السریان" و ده‌سته‌واژه‌ی "مكونات" بۆ "مكون" به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
هه‌ر له‌درێژه‌ی گفتوگۆكانی مادده‌ی ده‌یه‌م له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاره‌و باس له‌كه‌مه نه‌ته‌وه‌ی ئه‌رمه‌ن كرا، كه له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین، له‌ژێر رۆشنایی گفتوگۆكان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێشنیازی دانانی كورسیه‌كی كرد بۆ نه‌ته‌وه‌ی ئه‌رمه‌ن له‌په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و پێشنیازه به‌كۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سندكراو بووه بڕگه‌ی چواره‌می مادده‌كه‌و دواتر كۆی مادده‌كه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكرا.
مادده‌ی یانزه‌یه‌می پرۆژه هه‌مواركردنه‌كه تایبه‌ت بوو، به‌گۆرینی ناوی ده‌نگده‌ران ومادده‌یه‌كی ته‌كنیكی بوو به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكراو مادده‌ی دوانزه‌یه‌میش به‌كۆی ده‌نگ لابردرا.
مادده‌كانی سێزده‌و چوارده‌یه‌می پرۆژه هه‌مواركردنه‌كه تایبه‌تبوون به‌حوكمه كۆتاییه‌كانی پرۆژه هه‌مواركردنه‌كه‌و په‌سندكردنیان به‌كۆی ده‌نگبوو.
كۆی پڕۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكرا.




