سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
ئێره ماڵی منه
بیخه لیستی دڵخوازه‌کان :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: په‌رله‌مانی كوردستان
وه‌زاره‌تی داد
په‌رله‌مانی عێراق
السلطة القضائية العراقية
بنکه‌ی یاسادانانی عێراقی
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
بنكه‌ی یاساكان و ڕێنماییه‌كانی عێراقی
RSS
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان تاوتوێ ده‌كات
هه‌مووان له‌گه‌ڵ لامه‌ركه‌زیدان
دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی له‌پارێزگانی عیراق، بڕیاره له‌مانگی 5ی ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی پارێزگانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت، به‌لام تاكو ئێستا قانونی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سه‌ندنه‌كراوه له‌هه‌مانكاتدا له‌سه‌ر هه‌ندێ بڕگه‌ی پرۆژه یاساكه جیاوازیی هه‌یه له‌تێڕوانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم له‌لایه‌ك و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌كی تر، بڕیاریشه په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕێگه‌ی دانیشتنێكی نائاساییه‌وه له‌م مانگه‌دا یاساكه په‌سه‌ندبكات.
لامه‌ركه‌زی سیستمه شیاوه‌كه
دوای ئه‌وه‌ی عیراق ده‌یان ساڵی له‌ژێر سیستمی مه‌ركه‌زیه‌تدا تێپه‌ڕاندو ئه‌م سیستمه چه‌ندان گرفتی سیاسیی و ئیداریی و ئابووریی كۆمه‌لایه‌تی رووبه‌ڕووی عیراق كرده‌وه، له‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام پێده‌چێت ئه‌م سیستمه ماڵئاوایی له‌عیراق كردبێت و جگه‌له‌وه‌ی له‌ده‌ستووردا بنه‌ماكانی مه‌بده‌ئی لامه‌ركه‌زییه‌ت چه‌سپاوه زۆریك له‌لایه‌نه سیاسییه‌كانیش به‌توندی به‌رگری له‌سیستمی لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كه‌ن له‌عیراقدا، وه‌ك شیروان حه‌یده‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی پێده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمیش په‌یڕه‌وكردنی سیستمی مه‌ركه‌زی كردووه‌ته ئامانج و ده‌ڵێت:
پره‌نسیپه سه‌ره‌كییه‌كه دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاته‌كانه، لامه‌ركه‌زیه‌تیش یه‌كێكه له‌ئامڕازه‌كانی ئه‌م كاره، ئێمه له‌گه‌ڵ پره‌نسیپی لامه‌ركه‌زییه‌تین به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی و ده‌بینین ئه‌و كه‌شوهه‌وایه‌ی له‌ناو په‌رله‌مانیش هه‌یه به‌ره‌و ئه‌و ئاڕاسته‌یه ده‌ڕوات، ماده‌م ئێمه له‌سیستمێكی فیدراڵین كه‌دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاته له‌نێوان مه‌ركه‌زو هه‌رێم، پێویسته له‌ناو خۆشمان به‌هه‌مان شێوه‌و به‌هه‌مان رۆحیه‌ت ئه‌م پره‌نسیپه له‌ناو داموده‌زگاكانی خۆمان بچه‌سپێنین به‌تایبه‌ت له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
كاوه عه‌بدوڵلا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه‌ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان به‌توندی پشگیری له‌چه‌سپاندنی لامه‌ركه‌زی ده‌كات له‌سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمدا له‌باره‌ی باشییه‌كانی ئه‌م سیستمه ده‌ڵێت: سیستمی لامه‌ركه‌زی كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌تی باشی هه‌یه، له‌وانه كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین، پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ئاسانی ده‌گات به‌هاوولاتیان و جگه‌له‌وه‌ی یه‌كێك له‌خه‌سڵه‌ته گرنگه‌كانی شه‌فافییه‌ته ئه‌و بودجه‌یه‌ی ده‌گات به‌پارێزگا به‌ئاسانی و شه‌فافی دابه‌شیده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه، جگه‌له‌وه‌ش هیچ پرۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێناكرێت تا پرس نه‌كرێ به‌قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌و سه‌رۆكی شاره‌وانی و رێكخراوی حوكمی و ناحكومی، واته پرۆژه‌كان له‌خه‌ڵكه‌وه ده‌بێت، ئه‌وكه‌سانه‌شی هه‌ڵده‌بژێدرێن نزیك و به‌پرسیارده‌بن به‌رامبه‌ر خه‌ڵك.
یاسادانان گرفته گه‌وره‌كه
له‌پرۆژه قانوونه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا ئه‌نجومه‌نی پارێزگان داواده‌كه‌ن كه به‌شێك له‌ده‌سه‌لاتی یاسادانان (ته‌شریعی) بگه‌ڕێته‌وه ژێری ده‌ستی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان چۆن ئه‌م مافه له‌قانوونی پارێزگاكانی تری عیراقدا دراوه به‌پارێزگاكان، به‌لام حكومه‌تی هه‌رێم و لیژنه‌ی یاسای په‌رله‌مان ئه‌م دواییه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، له‌م رووه‌وه شێروان حه‌یده‌ری ده‌ڵێت: وه‌ك لیژنه‌ی یاسای له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌مایه نین كه‌ده‌سه‌لاتی ته‌شریعی بدرێت به‌پارێزگاكان، ره‌نگه بۆئه‌و پارێزگایانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن شتێكی گونجاوبێت، به‌لام ئێمه وه‌ك هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا نین ئێمه ده‌سه‌لاتی ته‌شریعی خۆمانمان هه‌یه قه‌باره‌ی خۆشمان له‌وده‌سه‌لاته ته‌شریعییه‌دایه كه‌هه‌مانه، به‌لام كاوه عه‌بدوڵلا ئه‌مه به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتن وه‌سفده‌كات له‌لامه‌ركه‌زیه‌ت و ده‌ڵێت: ئه‌وه لێكدانه‌وه هه‌ڵه‌ی بۆكراوه هه‌مان ده‌سه‌لاتیش له‌عیراقدا په‌یڕه‌وده‌كرێت، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان چۆن له‌ئێره هه‌یه له‌وێش هه‌یه، په‌رله‌مان و حكومه‌ت چۆن لێره هه‌یه له‌وێش هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌زگاو ده‌سه‌لاتی خۆی به‌یاسا جا بكرێته‌وه من پێموایه هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوانماندا نامێنێت. ئه‌وانه‌ی وای لێكده‌ده‌نه‌وه كه‌ده‌مانه‌وێت ده‌سه‌لاته‌كان له‌حكومه‌ت بسێننه‌وه جگه‌له‌وه‌ی هه‌ڵه لێكدانه‌وه‌یه تێنه‌گه‌یشتنیشه له‌چه‌مكی لامه‌ركه‌زیه‌تیش. له‌به‌رامبه‌ریشدا عه‌بدولڕه‌حمان زێباری پسپۆری یاسا‌و ده‌ستوورو كاروباری ئیداری ده‌ڵێت: دواكاریی پێدانی ده‌سه‌لاتی یاسادانان (ته‌شریع) شیاونییه، نه له‌ڕووی قانوونی نه له‌ڕووی ده‌ستوورییه‌وه، له‌ڕووی قانوونییه‌وه ئه‌و داواكارییه‌ی ئه‌وان به‌پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی 141ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراقه‌وه‌یه، چونكه ئه‌و مادده‌یه ده‌سه‌لاتی یاسادانان دیاریده‌كات كه‌په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌وانیتر نافزن، جگه‌له‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كی مادده‌ی (56) ساڵی 1992 یاسای په‌رله‌مانی كوردستان یاسادانان ده‌سه‌لاتی په‌رله‌مانی كوردستانه له‌لایه‌تی تر ئێمه سێ جۆر یاسادانانمان هه‌یه كه‌بریتین له‌یاسادانانی بالا‌و ناوه‌ندو نزم (تشریع اعلا، تشریع اوسگ، تشریع ادنا) یاسادانانی بالا بریتییه له‌ته‌شریعی ده‌ستوورو قانوون، یاسادانانی ناوه‌ند ئه‌نزیمه‌ییه كه‌ده‌سه‌لاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه، یاسادانانی نزمیش رێنمایی و ده‌سه‌لاتی وه‌زیره‌كانه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ده‌سه‌لاتی ناوچه‌یه‌و په‌یوه‌ندیی به‌خزمه‌تگوزراییه‌كانه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌وان بدرێت كێشه نییه له‌سه‌رئاستی پارێزگا به‌واتایه‌كی تر ته‌شریعی ئه‌دنایان پێیبدرێت، كێشه نییه، به‌لام به‌هیچ جۆرێك نابێت ده‌سه‌لاتی ته‌شریعی بالا‌و ناوه‌ندیان بدرێتێ ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت دژی ئه‌وه بووه‌ستین.
كاوه عه‌بدوڵلا پێداگری ده‌كات له‌پێدانی مافی یاسادان له‌ئاستی پارێزگاكانداو پێیوایه جیاوازیی زۆر هه‌یه له‌نێوان ئه‌و ته‌شریعه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌یكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌شریعه‌ی ئه‌وان داوای ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت: وشه‌ی ته‌شریعیان لێسه‌ندووینه‌وه‌و ده‌یكه‌ن به‌چاودێری واته ئێمه كارمان ته‌نیا چاودێریكردنی فه‌رمانگه‌كانی سنووری پارێزگاكان ده‌بێت، به‌لام ئه‌و ته‌شریعه‌ی ئێمه ته‌نیا بۆ یه‌ك پارێزگایه بۆ هه‌موو هه‌رێم نییه ئه‌وان ئه‌توانن ته‌شریع بۆ هه‌موو هه‌رێم بكه‌ن ئێمه‌ش له‌سنووری پارێزگای خۆماندا ته‌شریع ده‌كه‌ین، ئه‌مه دوو شتی جیاوازه ته‌شریعی ئێمه سنوورداره‌و هی ئه‌وان گشتیی و ستراتیژییه.
به‌لام به‌پێچه‌وانه‌وه عه‌بدولڕه‌حمان زێباری پێیوایه ده‌سه‌لاتی ته‌شریعی به‌ده‌ست پارێزگاكانه‌وه بێت به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی هه‌رێم ده‌زانێت و ده‌ڵێت: ده‌سه‌لاتی هه‌رێم كه‌مده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتی ته‌شریعی بدرێته پارێزگاكان و په‌رتی و بلاوییه‌ك په‌یداده‌بێت. پارێزگاكانی تری عیراق كه‌ده‌سه‌لاتی ته‌شریعیان پێداون له‌سه‌رئاستی پارێزگا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانه هه‌رێم نین و ئه‌گه‌ر ببنه هه‌رێم ئه‌و ده‌سه‌لاته له‌ده‌ستده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر چه‌ند پارێزگایه‌ك ببنه هه‌رێمێك ده‌سه‌لاتی ته‌شریعی بۆ هه‌رێمه‌كه ده‌چێت، دروسته ده‌سه‌لاتی یاسادانانی پارێزگا بۆ هه‌رێم بچێت، به‌لام ناكرێت هی هه‌رێم بۆ پارێزگا بێت.
بودجه‌ش كێشه‌یه
نه‌ك ته‌نیا پێدانی ده‌سه‌لاتی ته‌شریعی گرفتی نێوان پارێزگاكان و حكومه‌ت و په‌رله‌مانه، به‌ڵكو داواكاریی پارێزگاكان بۆ ده‌سه‌لاتیان به‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن به‌سه‌ر بودجه‌و باجیشدا به‌هه‌مان شێوه كێشه‌یه له‌م رووه شیروان حه‌یده‌ری ده‌ڵێت: باج ده‌سه‌لاتێكی فیدراڵییه. عه‌بدولڕه‌حمان زێباری پسپۆری ده‌ستوورو یاساش ده‌ڵێت: بودجه بۆ پارێزگاكان له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه‌یه، بودجه به‌شێوه‌ی وه‌زاره‌ت داده‌نرێ و به‌قانوون پارێزگاری نوێنه‌ری هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانه (المحافڤ ممپل كل وزارات) نه‌ك ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تی پارێزگای خۆی.
كاوه عه‌بدوڵلا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی باسی چه‌ندین جیاوازیی تیڕوانین ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر پرۆژه قانوونه‌كه‌دا كه‌دروستبووه كه‌هه‌ندێكیان چاره‌سه‌ركراون هه‌ندێك له‌وانه تائێستا یه‌كلایی نه‌بوونه‌ته‌وه‌و له‌م رووه‌وه ده‌ڵێت: هه‌موومان تێبینیمان له‌سه‌ر زۆر شت هه‌یه، ئێمه دوو پرۆژه یاسامان هه‌یه پرۆژه‌ی یاسای حكومه‌ت و پرۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، له هی حكومه‌تدا ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنی پارێزگار له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن بێت واته ئه‌نجومه‌نێك به‌جیاو پارێزگارێك به‌جیا، ئێمه وتمان ئه‌گه‌ر پارێزگار له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه نه‌بێت به‌گوێیان ناكات، ئه‌گه‌ر پارێزگارێك له‌هه‌ڵبژاردندا به‌هێندی هه‌موو ئه‌نجومه‌ن ده‌نگ بهێنێت چۆن به‌قسه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات؟ دوای ئه‌وه بڕیارماندا له‌ناو ئه‌نجومه‌ندا پارێزگار هه‌ڵبژرێدرێت، به‌لام ئه‌گه‌ر له‌ناو ئه‌نجومه‌ندا كه‌سێك نه‌بوو بكرێت به‌پارێزگار له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن 3 كه‌س كاندیدبكرێن به‌ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌ن ببن به‌پارێزگار.
ئه‌وه‌ی تری كه‌جیاوازیمان هه‌بوو له‌سه‌ری ئه‌وان ده‌یانووت سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و پارێزگار یه‌ك كه‌س بن، ئێمه وتمان ئه‌مه ناكرێ، چونكه پارێزگار ده‌زگایه‌كی ته‌نفیزییه، به‌لام ئه‌نجومه‌ن ده‌زگایه‌كی چاودێریی و ته‌شریعییه‌و ناكرێ كه‌سێ له‌یه‌ك كاتدا ده‌سه‌لاتی جێبه‌جێكردن و چاودێریی و یاسادانانی هه‌بێ، ئه‌و كێشه‌یه‌مان كۆتایی پێهێناوه. ئه‌وان له‌پرۆژه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ پارێزگار ده‌بێت ده‌رچووی كۆلێژ بێت ئێمه وتمان ناكرێت، پارێزگار ده‌رچووی كۆلێژ بێت، چونكه تۆ مادام له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ندا باسی ئه‌وه‌ت نه‌كردووه‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن ده‌بێت بڕوانامه‌ی شه‌شی ئاماده‌یی هه‌بێت. ناكرێ دوای پارێزگار جیابكه‌یته‌وه، چونكه له‌وكاته‌دا مانای وایه ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌ئه‌نجومه‌ندان و بڕوانامه‌ی كۆلێژیان نییه ئه‌و هه‌قه‌یان ناده‌یتێ خۆیان هه‌ڵبژێرن، بۆ پارێزگار، ئه‌وه‌شمان گۆڕی. كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ترمان هه‌بوو له‌سه‌ر بودجه، پێمانوایه بودجه له‌لای ئێمه دیاریبكرێت و بدرێت بۆ پارێزگار‌و بیخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ئه‌وان پێیانوایه پارێزگار دیاریبكات و بینێرێت بۆ ئه‌نجومه‌ن بۆ مساده‌قه، به‌لام ئێمه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن ده‌ستی له‌دانانیدا نه‌بێت وه‌ك ئه‌وه وایه هیچی نه‌كردبێت.
كاوه عه‌بدوڵلا نیگه‌رانی خۆی له‌هه‌ندێك بابه‌تی جێ ناكۆكی ده‌رده‌بڕێت كه‌هێشتا یه‌كلایینه‌كراونه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: من هه‌ندێك شت نیگه‌رانم ده‌كات، ئێمه چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان كردووه له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا هه‌رسێ پارێزگا‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی هه‌رسێ پارێزگا ئاماده‌بوونین، له‌سه‌ر ئه‌م كێشانه هه‌مووی كۆتاییهاتووه، یانی هیچ كێشه‌یه‌كمان نه‌ماوه‌و ره‌شنوسمان دیاریكردووه بچێته لای حكومه‌ت و لای په‌رله‌مان و ده‌نگ له‌سه‌ری بدرێت، به‌لام ئێستا نازانین چی گرفتێكیان هه‌یه ئه‌وه‌ی لای ئێمه ئاشكرایه گرفتیان له‌سه‌ری هه‌یه، خانه‌نشینكردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه، ئێمه ده‌مانه‌وێت وابكه‌ین ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان خانه‌نشین نه‌بن، چونكه ئه‌مان به‌هه‌ڵبژاردن هاتوون، یان ئه‌و قانوونه چۆن به‌سه‌ر ئه‌ماندا جێبه‌جێده‌كرێت و به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و وه‌زیره جێگری وه‌زیرو په‌رله‌مانتارو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییانه‌ی به‌بڕیاری تایبه‌تی كراون جێبه‌جێبكرێت.
شاره‌وانییه‌كان هه‌ڵنابژێردرێن
له‌پرۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا هاتووه كه‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان لاببرێت و دانانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و سه‌رۆكی شاره‌وانی بگه‌ڕێته‌وه ژێرده‌ستی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌م رووه كاوه عه‌بدوڵلا ده‌ڵێت: له‌هه‌موو دنیادا یه‌كێك له‌و دوو هه‌ڵبژاردنه ده‌كرێت له‌شارێكدا ناكرێ له‌ماوه‌ی 4 ساڵدا 2 هه‌ڵبژاردن بۆ دوو ده‌سه‌لاتی ئیداریی بكه‌ی یان ده‌بێت بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بیكه‌ین یان بۆ شاره‌وانی، حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵبژێرێت، چونكه له‌ده‌ستووری عیراقدا هاتووه‌و ناكرێت بچینه ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوورو شاره‌وانی هه‌ڵبژێرین، به‌لام ده‌كرێت ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی وه‌ك هه‌موو فه‌رمانگه‌یه‌ك سه‌رۆكێكی بۆ دابنرێ و ئه‌نجومه‌نێكی هه‌بێت و ئه‌نجومه‌نه‌كه پێكبێت له‌ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نێكی پارێزگا‌و به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆو به‌ڕێوه‌به‌ری تاپۆو له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمانگایانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به‌جوانكردن و پاككردنی شاره‌وه، ئه‌وانیش ئه‌نجومه‌نیان هه‌بێت، به‌لام نه‌ك به‌هه‌ڵبژاردن بڕیاریش دراوه ئه‌مه بكرێت به‌یاساو جێبه‌جێبكرێت. عه‌بدولڕه‌حمان زێباریش ئه‌م دواییه به‌قانونی ده‌زانێت و ده‌ڵێت: من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام شاره‌وانییه‌كان بدرێت به‌پارێزگاكان و هیچ رێگرییه‌كی ده‌ستووریی و قانوونی نییه له‌م رووه. شیروان حه‌یده‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسای په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت: ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ده‌مێنێ و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵیانبژێرێت.
هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن
كاوه عه‌بدوڵلا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت: ئێمه وه‌ك پارێزگا ماوه‌ی خۆمان ته‌واوبووه ئه‌و قانوونه‌ی ده‌رده‌چێ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ئێمه‌وه نامێنێ و بۆ دوای ئێمه‌یه، به‌لام ئێمه ده‌مانه‌وێت قانونێكی جوان بێت كه‌هه‌موو هاوولاتیانی پارێزگاكانی كوردستان له‌به‌ری بحه‌سێنه‌وه‌و ئه‌و رۆتین و ناشه‌فافیه‌ته‌ی هه‌یه نه‌مێنێ. به‌لام كاوه ئاماژه بۆئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ئه‌گه‌ر قانوونه‌كه به‌وشێوه‌یه یان نزیك له‌وشێوه‌یه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت دانه‌ڕێژرا ئه‌وا هه‌ڵوێستیان ده‌بێت و ده‌ڵێت: ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌گه‌ر قانونه‌كه ده‌رچوو زانیمان زۆر ناكۆكه له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عیراقدا‌و یان زۆر جیاوازیی هه‌یه له‌گه‌ڵ قانوونی 21ی ساڵی 2008 كه له‌په‌رله‌مانی عیراق ده‌رچوو بۆئه‌و شارانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم رێكخراون، ئه‌گه‌ر زۆر ناكۆكی هه‌بێت ئێمه راوسه‌رنجی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ڕوو به‌یاننامه ده‌رده‌كه‌ین و داوا له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ین پشتگیرمان بكات بۆئه‌وه‌ی ده‌ستكاری بكرێت هه‌رچه‌نده لامه‌ركه‌زی به‌ڕۆژو دوو رۆژ ناچه‌سپێت و پێویستی به‌خه‌بات هه‌یه. ئه‌گه‌ر هه‌ندێك كه‌موكورتی هه‌بوو پیرۆزبایی لێده‌كه‌ین و حه‌زده‌كه‌ین به‌زووترین كات بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌لام ئه‌گه‌ر زۆر بوو ئه‌وه له‌ڕێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌و كۆڕ‌و راگه‌یاندنه‌وه خه‌ڵكانی رۆشنبیره هه‌وڵده‌ده‌ین ده‌ستكاری بكرێت.
له‌باره‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، سۆزان خاڵه شه‌هاب ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان به كوردستانی نوێ- ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان تاوتوێ ده‌كات.
رامان عوسمان
كوردستانی نوێ




