سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
ئێره ماڵی منه
بیخه لیستی دڵخوازه‌کان :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: په‌رله‌مانی كوردستان
وه‌زاره‌تی داد
په‌رله‌مانی عێراق
السلطة القضائية العراقية
بنکه‌ی یاسادانانی عێراقی
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
بنكه‌ی یاساكان و ڕێنماییه‌كانی عێراقی
RSS
هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندده‌كرێت
سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 12/2 په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونی د.كه‌مال كه‌ركوكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتی ژماره 3 ی نائاسایی خولی گرێدانی یه‌كه‌می له‌ساڵی چواره‌می خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌برد.
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه كه‌له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه خوێندرایه‌وه له‌یه‌ك خاڵ پێكهاتبوو ئه‌ویش بریتی‌بوو له‌به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خستنه‌ڕوو گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی چواره‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان ژماره 1ی ساڵی 1992 ی هه‌مواركراو، كه‌له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌شكراوه.
په‌رله‌مان 5مادده له‌یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار ده‌كات
رێژه‌ی ژنان و ئافره‌تان له 25% كرا به 30% و ته‌مه‌نی یاسایی په‌رله‌مانتاریش كرایه 25 سال
سه‌عات 12ی نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئاماده‌بوونی د.كه‌مال كه‌ركوكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتی ژماره 2 ی نائاسایی خولی گرێدانی یه‌كه‌می له‌ساڵی چواره‌می خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌برد.
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه كه‌له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه خوێندرایه‌وه له یه‌ك خاڵ پێكهاتبوو ئه‌ویش بریتی‌بوو له‌خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی چواره‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان ژماره 1ی ساڵی 1992 ی هه‌مواركراو، كه‌له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌شكراوه.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له‌لیژنه‌ی یاسایی كرد راپۆرتی خۆیان ده‌رباره‌ی پرۆژه یاساكه‌بخوێننه‌وه، كه‌به‌شێووه‌یه‌كی گشتی پسشتگیری خۆیان بۆ پرۆژه‌كه راگه‌یاندبوو ته‌نها داوای هه‌موار كردنی چه‌ند برگه‌و مادده‌یه‌كیان كردبوو له‌وانه برگه 2ی ماده‌ی 21 و برگه 1ی مادده‌ی 22 و مادده‌كانی 46 و 49ز 50 و هه‌ردوو برگه‌ی 1 و 5 له‌مادده‌ی 56 له‌گه‌ل زیادكردنی دووبرگه‌ی تر بۆ مادده‌كه‌و هه‌مواركردنی مادده‌ی 18 و له‌گه‌ل دواكردنی گۆرینی ته‌مه‌نی ئه‌ندام په‌رله‌مان له30 سالیه‌و بۆ 25 و زیادكردنی رێژه‌ی ژنان و ئافره‌تان له 25% بۆ 30%.
په‌رله‌مان هه‌مواركردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پرۆژه بریاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی په‌سند كرد
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 21/1/2009 به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ژماره 1ی نائاسایی خولی گرێدانی دووه‌م له‌ساڵی چواره‌می خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجامدا. سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌خێرهاتنی میوانه‌كان وده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كرد‌و به‌رنامه‌ی كاری خوێنده‌وه، كه له دوو خاڵ پێكهاتبوو خاڵی یه‌كه‌م بریتی‌بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پرۆژه‌ی هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره 1ی ساڵی 2005 ی هه‌مواركراوو خاڵی دووه‌میش بریتی‌بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و گفتوگۆكردنی پرۆژه بریاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌هه‌رێمی كوردستان. دواتر خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، كه بریتی‌بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پرۆژه‌ی هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره 1ی ساڵی 2005 خرایه‌روو، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه داواكرا گفتوگۆكردنی ئه‌و خاڵه داوابخرێت بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان و پرۆژه یاساكه‌ش بۆ په‌رله‌مانتاران خوێندرایه‌وه‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه ئاراسته‌ی لیژنه‌ی یاسایی كرا بۆ كار له‌سه‌ركردنی.
خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای باجی ده‌رامه‌ت بۆ كاتێكی رانه‌گه‌یه‌ندراو دواخرا
PNA – ئه‌مڕۆ له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان به‌هۆی گفتوگۆكردن له‌هه‌مبه‌ر زیادكردنی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ و راپۆرتی سه‌ردانی شاندی ئه‌نجومه‌ن بۆ به‌ریتانیا و ئیرله‌ندای باكوور، خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای باجی ده‌رامه‌ت دواخرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاژانسی په‌یامنێر گه‌یشتووه، تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ دانیشتنی ئاسایی ژماره23ی خولی گرێدانی دووه‌م له‌ساڵی چواره‌می خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكایه‌تی عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مان ئه‌نجامدرا.
دوای لابردنی دوماده‌و یه‌كخستنی دوانی تر په‌رله‌مانی كوردستان 9 مادده‌ی له‌پرۆژه‌ی یاسای ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی له‌هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند كرد
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 1/12/2008 به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وئاماده‌بوونی حاكم عه‌ونی به‌زاز سكرتێری په‌رله‌مان به‌وه‌كاله‌ت، په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی ژماره 20ی خولی گرێدانی دووه‌م له‌ساڵی چواره‌می خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجامدا.دانیشتنه‌كه كه‌به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان وبه‌رێوه‌به‌رانی هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی به‌رێوه‌چوو، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه به‌رنامه‌ی كار خوێندرایه‌وه بریتی‌بوو له‌خستنه‌روو و گفتوگۆكردنی پرۆژه‌ی یاسای ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی له‌هه‌رێمی كوردستان، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌شكراوه.دواتر مادده‌ی یه‌كه‌می پرۆژه یاساكه كه‌تایبه‌تبوو به‌پێناسه‌كان وله24برگه پێكهاتبوو خوێندرایه‌وه و له‌راپۆرتی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی وگواستنه‌وه‌وگه‌یاندنیش پشتگیریی لێكرابوو و دوای گفتوگۆكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه مادده‌كه وه‌كو خۆی به‌دوو ده‌نگی دژ په‌سندكرا.




