سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
ئێره ماڵی منه
بیخه لیستی دڵخوازه‌کان :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: په‌رله‌مانی كوردستان
وه‌زاره‌تی داد
په‌رله‌مانی عێراق
السلطة القضائية العراقية
بنکه‌ی یاسادانانی عێراقی
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
بنكه‌ی یاساكان و ڕێنماییه‌كانی عێراقی
RSS
ته‌ها عومه‌ر: له كوردستان یاساكان به میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن 
سه‌باره‌ت به زوڵمی یاسایی و كاریگه‌ری خراپی ئه‌و جۆره سته‌مه و جیاوازی له‌گه‌ڵ جۆره‌كانی تر زوڵم، هاوكات بونی زوڵمی یاسایی له هه‌رێمی كوردستان و نمونه و ده‌رئه‌نجامه‌كان ئه‌و جۆره سته‌مه، سه‌روه‌ری یاسا له هه‌رێم و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ زوڵمی یاسایی و چه‌ند پرسیارێكی تر، سبه‌ی ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ مامۆستا ته‌ها عومه‌ر سازداوه.
سبه‌ی: سه‌ره‌تا له‌وه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، ئایا زوڵمی یاسایی چییه؟
ته‌ها عومه‌ر: زوڵمی یاسا یاخود "سته‌می یاسا" به‌شێكی رێكخراوه (منڤم) له كۆی ئه‌و شێوازه سته‌مانه‌ی له مرۆڤ ده‌كرێت.
مرۆڤ، به سروشتی خۆی بێت، یان هه‌ر پاڵنه‌رێكی مادی یان مه‌عنه‌وی هه‌بێت ناچاری ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیه، ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیش كۆمه‌ڵێ په‌یوه‌ندی جۆراوجۆری ناو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵه، له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازی به‌رژه‌وه‌ندی و تێركردنی غه‌ریزه‌كانی... بۆیه له‌مانه‌وه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌بێت، ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش بۆ بۆ رێكخستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ململانێكانی یاسا، وه‌ك باشترین وه‌سیله به‌كارده‌هێنێت.
"فره‌ژنی رێگره له‌به‌رده‌م بڕیاردان له‌سه‌ر یاسای باری كه‌سێتی"

سه‌باره‌ت به‌و ته‌عدیلات‌و گۆڕانكارییانه‌ی له یاسای باری كه‌سێتیدا كراوه‌و، ئه‌و هۆیانه‌ی بوونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه گرنگه بدات، ئاوێنه ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی ژنان، په‌خشان زه‌نگه‌نه‌دا سازكرد.
ئاوێنه: هه‌مواركردنی پرۆژه یاسای باری كه‌سێتی، تا ئێستا له‌په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه، هۆكاری دواكه‌وتنی چییه؟
په‌خشان زه‌نگه‌نه: یاسای ژماره188ی باری كه‌سێتی كه له ساڵی 1959دا ده‌رچووه‌و یه‌كه‌م یاسا بووه بۆ رێكخستنی باری كه‌سێتی‌و كار‌و باره‌كانی خێزان. به‌ڵام به‌پێی تێڕوانینی ئێمه‌و كه‌سانی پسپۆر‌و شاره‌زا له‌و بواره‌دا، هه‌ر له سه‌ره‌تای راپه‌ڕینه‌وه هه‌وڵ بۆ گۆڕینی هه‌ندێك بڕگه‌و بابه‌ت دراوه له یاساكه‌دا، تا بتوانێت ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ رێكخستنی خێزانه‌كان‌و له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانیی هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كان به ژن‌و پیاوه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌رك‌و مافه‌كانیاندا یه‌كسان بن.
سه‌باره‌ت به‌یاسای باری كه‌سیَتی
د. نوری تاڵه‌بانی: گرنگی ئه‌و پرۆژه‌یه له‌وه‌دایه په‌یوه‌ندیی به‌ژیانی هه‌موو كه‌سیَكه‌وه هه‌یه
دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی ژنان به‌ئیمزای زیاتر له(40)ژن پرۆژه‌یه‌كیان بۆ هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سیَتی پیَشكه‌ش به‌په‌رله‌مان كرد‌و تیَیدا داواكرابوو چاكسازیی له‌یاسای باری كه‌سیَتی ساڵی(1959)دا بكریَت و ئه‌و خاڵه‌ی زیاتر جه‌ختی له‌سه‌ر كرابۆوه قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنی بوو له‌گه‌ڵ یه‌كسانبوونی ژن و پیاو له‌میراتداو چه‌ندین چاكسازیی تر كه ئه‌مه‌ش ئامانج و خواستی ریَكخراوه‌كانی ژنان و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌یه كه داكۆكی له‌مافه‌كانی ژنان ده‌كه‌ن، له(1/7/2007)یشدا پرۆژه‌یاساكه ئارِاسته‌ی حكومه‌ت كرا‌و لیژنه‌یه‌كی یاسایی بۆ پیَكهیَنرا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووه جیَگای گومان و مقۆمقۆی نایه‌وه له‌نیَو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه ئه‌و لیژنه‌یه‌ی حكومه‌ت دوای تاو وتویَكردنی ناوه‌رِۆكی پرۆه‌كه وه‌كو پیَشنیازو راوبۆچوون گه‌رِاندیانه‌وه بۆ په‌رله‌مان نه‌ك وه‌كو پرۆژه، چونكه نه‌توانراوه هه‌ندیَك له‌خاڵ و برِگه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه به‌تایبه‌تی فره‌ژنی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لاپه‌رِه‌ی ژنان به‌پیَویستیزانی چه‌ند پرسیاریَك ئاراسته‌ی د.نوری تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی بكات ئه‌ویش به‌مشیَوه‌یه وه‌ڵامیدایه‌وه:

فرسه‌ت ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نو‌وسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم، سه‌باره‌ت به كێشه‌ی نێوان لایه‌نه ئیسلامی‌و عه‌لمانییه‌كانی هه‌رێم له‌سه‌ر ماده‌ی شه‌شه‌می پڕۆژه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی رۆژنامه رایگه‌یاندوه: ماده‌ی حه‌وته‌می پڕۆژه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێم وه‌ك خۆی دانراوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدایه ماوه‌ی دوو ساڵه لایه‌نه ئیسلامییه‌كانی كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئایینی ئیسلام بكرێته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاساكانی هه‌رێم، وه‌ك چۆن له ده‌ستووری عێراقیدا ئه‌و رۆڵه به ئایینی ئیسلام دراوه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه لایه‌نه عه‌لمانییه‌كان داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئایین وه‌ك یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی یاسا دابنرێت‌و نه‌كرێته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی.
فرسه‌ت ئه‌حمه‌د، وتوشیه‌تی: "هه‌ندێك كه‌س داوای لابردنی ئه‌و ماده‌یه‌یان كرد كه له ده‌ستووردا هاتووه، هه‌ندێكی دیكه‌ش داوای شتی زیاده‌یان كرد، ده‌رئه‌نجام ماده‌كه وه‌كو خۆی مایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی سیاغه‌ی نوێی بۆ كرایه‌وه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی وتووه: "مافه‌كانی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی‌و ئایینییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی بایه‌خپێدانی گشت لایه‌نه‌كانی كوردستان بووه، هه‌ر له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه بگره تا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت‌و حیزبه سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و ئه‌ندامانی لیژنه ده‌ستوورییه‌كه‌ش بووه، بۆیه فه‌سڵێكی تایبه‌ت به مافه‌كانیان له پڕۆژه‌ی ده‌ستووردا زیادكراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و مافانه‌ی بۆیان چه‌سپێنراوه له پڕۆژه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ جاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا بۆ مافه‌كانی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ژماره (155/47) كه له (18ی كانونی یه‌كه‌می 1992)دا ده‌رچووه، به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی ده‌ستووری كوردستان، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه پڕۆژه‌ی ده‌ستوور مافگه‌لی زۆرتر‌و فراوانتری داوه، وه‌ك له‌وانه‌ی له به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌دا هاتوون".
فەرموو ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه بخوێنه‌ره‌وه
سبه‌ی
• چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حاکم شێخ له‌تیف مامۆستای زانکۆی سلێمانی و خوێندکاری دکتۆرا، سه‌باره‌ت به کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان
وه‌ک ته‌جروبه‌یه‌کى تازه له‌دواى روخانى رژێمى فاشى سه‌دام بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى هه‌ڵبژاردنێکى ئازاد که هه‌موو حزب و رێکخراوه‌کان پێى رازى بن، بۆ ئه‌وه‌ى حزبى ده‌سه‌ڵاتدار نه‌توانآ به‌ئاره‌زووى خۆى یارى به‌ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن، بکات بۆ ئه‌وه‌ى حکومه‌ت نه‌توانێت ده‌ست بخاته کاروبارى هه‌ڵبژاردن، وه‌ک یه‌که‌م ته‌جروبه به‌بڕیارى ژماره (92) له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى کاتى هاوپه‌یمانان، یاساى (پێکهێنانى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن) راگه‌یه‌نرا.
بۆئه‌وه‌ى زیاتر تیشک بخه‌ینه‌سه‌ر کاروچالاکى کۆمسیۆن له‌ئێستاو داهاتوودا ئه‌و پرسیارانه رووبه‌رووى به‌رێز حاکم شێخ له‌تیف ده‌که‌ین که‌به‌رێزیان ته‌جرووبه‌ى کارکردنى له‌گه‌ڵ کۆمسیۆن هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌یه.
پ1ـ ئایا راى به‌رێزت چییه سه‌باره‌ت به‌و یاسایه؟ (یاساى ژماره 92)
• چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر (طارق جامباز) ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵبژێردراوه‌کان

دیاره شتێکى شاراوه نییه که کاروبارى وڵات به پێى ده‌ستوور و (یاساکان) که له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى یاسادانان ده‌رده‌کرێت رێک ده‌خرێت وه ئه‌وانه‌ى له (ده‌ستوور و یاساکان) باسیان لێوه، نه‌کراوه (به ئه‌نزیمه‌و ته‌علیمات) رێک ده‌خرێت. دواى پرۆسه‌ى ئازادى له 30/1/2005 له کوردستان سىَ هه‌ڵبژاردن له یه‌ک کاتدا ئه‌نجام درا -یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى عێراقى دووه‌م هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى کوردستان (په‌رله‌مانى کوردستان) سێیه‌م هه‌ڵبژاردنى پارێزگاکان، هه‌روه‌ک شاراوه نییه له کوردستان له سنوورى هه‌ردوو حکومه‌تى هه‌رێمدا هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانیه‌کان ئه‌نجام دراو کاره‌کانى خۆیان په‌یره‌و ده‌که‌ن به پێى یاسا بۆ روون کردنه‌وه و زانینى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵبژێردراوه‌کان ئه‌و چه‌ند پرسیارانه‌مان رووبه‌رووى به‌رێز پارێزه‌ر (طارق جامباز) ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان کردوه.
پرسیار/ سه‌باره‌ت به وه‌زعى ئێستاى کوردستان دیاره ئێمه خاوه‌نى په‌رله‌مانى کوردستان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانیه‌کانین ئایا ده‌کرێت ئه‌رک و ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه‌مان بۆ روون بکه‌یته‌وه؟ ئه‌گه‌ر بکرێت به نموونه وڵاتێکى هه‌مان ته‌جروبه بۆ رونکردنه‌وه‌ى زیاتر باس بکه‌ین.
• چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ د. نوری تاڵه‌بانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان، سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردنی عیراقی فیدراڵ.
قانونی هه‌ڵبژاردن له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ عێراقێکی فیدراڵ و فره نه‌ته‌وه و فره مه‌زهه‌ب، قانونی هه‌ڵبژاردن دیسپلینێکه ده‌که‌وێته سه‌ر خاڵی به‌یه‌کگه‌شتنی قانونی ده‌ستوری و زانستی سیاسی بۆ گرنگی ئه‌و پرسه هه‌ستیاره چه‌ند پرسیارێکمان ئاڕاسته‌ی (د. نوری تاڵه‌بانی) کرد:
دیاره وه‌ک به‌رێزتان ئاگادارن یه‌که‌م ئه‌نجومه‌نى قانووندانان ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵى 1908 دواى ده‌رچوونى ده‌ستوورى عوسمانى له‌ساڵى 1876 که ئه‌نجومه‌نێک به‌ناوى (ئه‌نجومه‌نى مه‌بعوسان) دامه‌زرا. له‌وکاته‌وه تائێسا واته تاساڵى 2005 یانزه جار قانوونى هه‌ڵبژاردن هه‌موارکراوه یان گۆردراوه به‌ته‌واوى. به مه‌به‌ستى تیشکخستنه سه‌ر قانوونى هه‌ڵبژاردن، چه‌ند پرسیارێک رووبه‌رووى به‌ڕێزتان قانوونناسى ناودارى گه‌له‌که‌مان دکتۆر نورى تاڵه‌بانى ده‌که‌ین. پرسیارى یه‌که‌م:
• جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَته‌كان وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌وڵه‌تی یاسا

هه‌روه‌ك شاراوه نییه لای به‌رێزتان زه‌مانه‌تی پێكه‌وه‌نانی ده‌وڵه‌تی (قانون) كه تیایدا مافه‌كان پارێزراوبن به‌نده به ده‌ستوور، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَته‌كان له یه‌كتر، سه‌روه‌ری یاسا، پله به‌ندی بنه‌ماكانی یاسا،(تدرج القواعد القانونیه).
بۆ زیاتر ئاشنا بوون به‌و بابه‌ته چه‌ند پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌م ته‌وه‌ره ئاراسته‌ی به‌رێز : ( د. شیرزاد نه‌جار) ده‌كه‌ین.
پ1/ به‌رێز كاك د. شیرزاد هه‌ر وه‌ك له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌مان پێكرد بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌نده به ده‌ستوور، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَته‌كان له یه‌كتر له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ری یاسا وپله به‌ندی بنه‌ماكانی یاسا، ئه‌گه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه زامن بن بۆ ده‌وڵه‌تی یاسا، ئایا پێت وایه له عێراق به گشتی و كوردستان به تایبه‌تی په‌یڕه‌و كراون؟ ئایا ئه‌گه‌ر په‌یره‌و نه‌كرێن چی بكرێت بۆ په‌یره‌و كردنیان؟
چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ د. دلێر ئه‌حمه‌د سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی ئیتحادی
سه‌باره‌ت به گرنگی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی له ئاینده‌ی عێراقدا به تایبه‌تی بۆ گه‌لی كوردستان كه پێویسته چی بكات ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌و پرسیاره‌مان ڕووبه‌ڕووی به‌ڕێز ( د. دلێر ئه‌حمه‌د ) كرده‌وه :
پ/ دیاره هه‌روه‌ك به‌ڕێزتان ئاگادارن به پێی ده‌ستوری په‌سه‌ند كرا‌و له عێراقدا ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له دوو ئه‌نجومه‌ن پێك دێت : یه‌كێكیان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه ، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاسایه‌ك ده‌رده‌كات بۆ چۆنێتی پێكهێنانی – ئه‌نجومه‌نی ئیتحادی – ( ئه‌نجومه‌نی فیدراڵ ) پێت وایه كورد بۆ پارێزگاری له ڕژێمی دیموكراسی و فیدراڵ بۆ ئاینده‌ی خۆی پێ له‌سه‌ر چی دابگرێت باشه بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده له لایه‌ن ( زۆرینه‌ی عه‌ره‌ب ) شیعه و سوننه شتی به سه‌ردا فه‌رز نه‌كرێت وه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ببێته پارێزه‌ری مافی هه‌رێمه‌كان؟ بۆ نمونه له ئه‌مریكا كاتی خۆی له‌و ڕێگایه‌وه توانیان قه‌ناعه‌ت به هاووڵاتیانی هه‌رێمه‌كان بكه‌ن كه له‌سه‌ر ده‌ستوری ووڵات كۆك بن .
«ئه‌وانه‌ی گۆڕانكارییان له‌یاسای باری كه‌سێتیدا كردووه، نه‌شاره‌زان»

دادوه‌ری باری كه‌سێتیی له‌دادگای كه‌لار
ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی هاوسه‌رێتی‌و مامه‌ڵه یاساییه‌كان له‌گه‌ڵیاندا و ئه‌و گرفتانه‌ی دێته پێش دادوه‌ران و هۆكاری ئه‌و كێشانه‌ی كه دروست ده‌بن، هاوڵاتی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ دادوه‌ر حسه‌ین محێدین دادوه‌ری دادگای باری كه‌سێتـیی له‌كه‌لاردا كردووه.
حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی و پارتی باوه‌ڕیان به ده‌ستور نییه

ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی ساڵێكه ئاماده‌كراوه، به‌ڵام تا ئێستا نازانرێت ئه‌و ده‌ستوره له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه په‌سه‌نده‌كرێت یان ره‌تده‌كرێته‌وه، شه‌فافیه‌تی ئه‌م پڕۆژه ده‌ستوریه له كوێدایه؟، تائێستاش نازانرێت سه‌ركردایه‌تی كورد بۆچی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوری دواخستووه؟، هه‌رێمی كوردستان به بارودۆخێكی نائاسایدا تێپه‌ڕده‌بێت، دانان و خه‌ملاندن و په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناڕه‌زاییه‌كی زۆری دروستكردووه له‌ناو چین و توێژه جیاوازه‌كانی خه‌ڵكی كوردستاندا، حكومه‌تی ته‌وافوقی و دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی حكومه‌ت و ئاڵوگۆڕكردنیان له نێوان یه‌كێتی وپارتیدا یه‌كێكه له مه‌سه‌له هه‌نوكه‌ییه‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستان، وابڕیاره به‌م نزیكانه رێكه‌وتنه ستراتیژیه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی په‌سه‌ندبكرێت و كاری پێبكرێت كه زۆرینه‌ی راكان وای بۆ ده‌چن ئه‌م رێكه‌وتنه به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ژیانی سیاسی و ئیداریه!، مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ له كوردستان و راپۆرته‌كه‌ی هیومان رایتس ۆچ و راپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش له‌م باره‌یه‌وه پرسیار گه‌لێكیان له شه‌قامی كوردیدا وروژاندووه، بۆ به‌دواداچون سه‌باره‌ت به‌م باس و خواسانه، به‌ڕێز حاكم شێخ له‌تیف دادوه‌ر و مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕ له بواری یاسادا دواند له میانه‌ی كۆمه‌ڵێك پرسیاردا.
نه‌بوونی یاسای رۆژنامه‌وانی باشتره له‌و یاسایه‌ی كه په‌سه‌ندكرا

گه‌ڵاڵه‌كردنی پرۆژه‌یاسایه‌ك سه‌باره‌ت به كاری رۆژنامه‌وانی له‌لایه‌ن سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان‌و ره‌وانه‌كردنی ئه‌و پرۆژه یاسایه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردنی په‌رله‌مانتاران ده‌رباره‌ی ئه‌و پرۆژه یاسایه، دروستبونی رای جیاواز له‌ناو په‌رله‌مانتاران و به‌جێهێشتنی هۆڵی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن هه‌ندێك ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌وه، دوای ده‌ستكاریكردنی پرۆژه یاساییه‌كه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان له ناو په‌رله‌ماندا یاساكه په‌سه‌ندكرا به‌ناوی (یاسای رۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی كوردستان)، دواتر دروستبونی ناڕه‌زایی و بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌واز و ناردنی یاداشت بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم كاردانه‌وه‌ی رۆژنامه‌نوسان بوو به‌رامبه‌ر یاساكه، سه‌رۆكی هه‌رێمیش پێش ئه‌وه‌ی یاساكه‌ی له په‌رله‌مانه‌وه پێ بگات وتی: " من یاسایه‌ك ئیمزا ناكه‌م كه ئازادیی كۆت و به‌ندكات"، هه‌موو ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ری ئه‌م دیمانه‌یه‌ی سایتی سبه‌ین له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوس سه‌ردار عه‌بدوڵلا.
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات

حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وایه‌كه هه‌میشه‌چاره‌سه‌ری مام ناوه‌ندی و ته‌وافقی له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوریدایه، ده‌بێت پێشبینی ئه‌وه‌ش بكه‌ین كه‌ناتوانین هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌كاتی خۆی كورد داوای ده‌كرد ئێستا بگه‌ڕێنرێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
له‌دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سبه‌ی، حاكم ئه‌حمه‌د وتی: هه‌لومه‌رجی كه‌ركوك، هه‌لومه‌رجێكه چه‌ند كات بڕوات له‌وانه‌یه لایه‌نی به‌رامبه‌ر بتوانێت زیاتر فایله‌كان له‌م وڵاته‌دا به‌ده‌سته‌وه‌بگرێت، به‌باشبونی هه‌لومه‌رجی ئاسایش ئه‌ركی ئێمه ڕۆژ به‌ڕۆژ قورسترده‌بێت. ئه‌مه‌ش ده‌قی دیمانه‌كه‌یه:
دكتۆر نوری به‌وردی كێشه‌كانی كوردستان‌و عێراق رونده‌كاته‌وه
دكتۆر نوری تاڵه‌بانی په‌رله‌مانتارو یاساناس‌و كه‌سایه‌تی بێ‌لایه‌نی كوردستان‌و عێراق به‌ووردی باس له‌كێشه‌كانی ده‌ستورو هه‌وڵه دیبلۆماتییه‌كانی كورد له‌به‌غداو كێشه ده‌ستورییه‌كان ده‌كات.
پرسیار: گه‌وره‌ترین گرفتی قانوونیی كه له ده‌ستوری ئێستای عێراقدا هه‌بێت، له باره‌ی مافه‌كانی كورده‌وه چیه؟




