سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
ئێره ماڵی منه
بیخه لیستی دڵخوازه‌کان :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: په‌رله‌مانی كوردستان
وه‌زاره‌تی داد
په‌رله‌مانی عێراق
السلطة القضائية العراقية
بنکه‌ی یاسادانانی عێراقی
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
بنكه‌ی یاساكان و ڕێنماییه‌كانی عێراقی
RSS
یاسا‌و گرفتی گه‌نده‌ڵیی
مه‌ترسییه‌كانی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیی تادێت فراوانتر وزۆرتر ده‌بێ كه‌هیچ كات كه‌متر نییه له‌شوێنه‌وارو ترسی دیارده‌ی تیرۆر كه‌پێده‌چی تیرۆر ڕۆژانه به‌سه‌ده‌ها قوربانی وكوشتن له‌كۆمه‌ڵگادا بخاته‌وه، كه‌ئێستا له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی خوارووی عیراق هه‌ستی پێده‌كه‌ین، به‌لام گه‌نده‌ڵیی به‌جۆراوجۆرێتی ڕه‌نگ وشێوازه‌كانی كاركردنی مه‌ترسیدارتره له تیرۆر وته‌قینه‌وه چونكه ئه‌گه‌ر بلاوبێته‌وه ئه‌وا به‌دڵنییایه‌وه ده‌بێته‌مایه‌ی نه‌خۆشی وتێكه‌ڵی ناخ و ده‌روونی هه‌موو كه‌سه‌كان ده‌بێت و شیرازه و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگا تێكده‌دات، ئه‌سته‌میشه به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر بكرێت، كه‌چی تیرۆر مه‌ترسییه‌كی كاتییه‌و له‌شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكیتر ده‌گۆڕێت و ڕێژه‌ی مه‌ترسییه‌كانیشی جیاوازه له‌نێوان ده‌وڵه‌تاندا، ئه‌گه‌ر هاوكاریی و تێگه‌یشتنێك هه‌بێت له‌نێوان گروپ و لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگاو هێزه‌كانی ئاسایش ئه‌وا بێگومان ده‌توانرێت چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌و یاسایه‌ی كه له‌كۆتایی مانگی ئابی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی عیراقه‌وه ده‌رچوو كه‌پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه خرابووه‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌پێدانی پاداشت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌هه‌واڵ و مه‌ترسییه‌كانی گه‌نده‌ڵیی بۆ حكومه‌ت و لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن و ده‌یگه‌یه‌نن به‌شوێنی مه‌به‌ست، تابڵیی كارێكی سه‌ركه‌وتوو پڕبایه‌خه ئه‌گه‌ر بچێته بواری پراكتیزه‌كردن وكاركردنی جدییه‌وه، چونكه به‌م جۆره كاركردنه هه‌موو وه‌سیله‌كانی به‌گه‌نده‌ڵییبوون بنبڕ ده‌كرێ و له‌وكاته‌دا هیچ كه‌سێ بیر له‌و جۆره كارانه ناكاته‌وه‌و ویژدانی هه‌موو لایه‌كمان دێته جووڵه‌و جگه‌له‌وه‌ش ده‌بێته پاڵنه‌رێك بۆ پاراستنی لایه‌نی دارایی ولات و دستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌تاوانێك ده‌كه‌ن یاخود یاسا و ڕێساكانی كۆمه‌ڵگا پێشێل ده‌كه‌ن و ده‌بێته هانده‌رێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌به‌بینینی حاڵه‌تێكی گه‌نده‌ڵیی لایه‌نی به‌رپرس ئاگادارده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان تاوتوێ ده‌كات
هه‌مووان له‌گه‌ڵ لامه‌ركه‌زیدان
دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی له‌پارێزگانی عیراق، بڕیاره له‌مانگی 5ی ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی پارێزگانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت، به‌لام تاكو ئێستا قانونی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سه‌ندنه‌كراوه له‌هه‌مانكاتدا له‌سه‌ر هه‌ندێ بڕگه‌ی پرۆژه یاساكه جیاوازیی هه‌یه له‌تێڕوانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم له‌لایه‌ك و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌كی تر، بڕیاریشه په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕێگه‌ی دانیشتنێكی نائاساییه‌وه له‌م مانگه‌دا یاساكه په‌سه‌ندبكات.
لامه‌ركه‌زی سیستمه شیاوه‌كه
دوای ئه‌وه‌ی عیراق ده‌یان ساڵی له‌ژێر سیستمی مه‌ركه‌زیه‌تدا تێپه‌ڕاندو ئه‌م سیستمه چه‌ندان گرفتی سیاسیی و ئیداریی و ئابووریی كۆمه‌لایه‌تی رووبه‌ڕووی عیراق كرده‌وه، له‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام پێده‌چێت ئه‌م سیستمه ماڵئاوایی له‌عیراق كردبێت و جگه‌له‌وه‌ی له‌ده‌ستووردا بنه‌ماكانی مه‌بده‌ئی لامه‌ركه‌زییه‌ت چه‌سپاوه زۆریك له‌لایه‌نه سیاسییه‌كانیش به‌توندی به‌رگری له‌سیستمی لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كه‌ن له‌عیراقدا، وه‌ك شیروان حه‌یده‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی پێده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمیش په‌یڕه‌وكردنی سیستمی مه‌ركه‌زی كردووه‌ته ئامانج و ده‌ڵێت:
(حوكمی ئیعدام) لوتكه‌ی دادپه‌روه‌رییه


له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه، به‌رواری 6/1/2009 له لاپه‌ڕه‌ی بیروڕادا، بابه‌تێك له‌ژێر ناونیشانی (په‌یامێك بۆ په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌كه‌م) به پێنوسی (كاك خه‌ڵات عومه‌ر) بڵاوبویه‌وه. نوسه‌ر له بابه‌ته‌كه‌یدا داوا له په‌رله‌مانتاران ده‌كات حوكمی ئیعدام نه‌هێڵن‌و به‌شتێكی زۆر ناشیرین وێنای ده‌كات‌و ئه‌ڵێ (دزێوترین تاوانه له مێژووی ده‌وڵه‌ت‌و دامه‌زراوه‌كانی حوكمڕانیدا، به‌ربه‌ریانه‌ترین‌و دڕندانه‌ترین دیارده‌ی نه‌ریتی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه‌یه، شه‌رعییه‌ت به‌خشینه به تاوان، به‌ناوی دادوه‌رییه‌وه. ئه‌وه‌ی كه شایسته‌ی زۆرترین ناوزڕاندن‌و سوكایه‌تی پێكردنه‌و ناویان ناوه (حوكمی ئیعدام)، جێی داخیشه یه‌كێك له ناشیرین‌ترین نمونه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و حوكمه‌ش، شانۆكه‌ی زیندانێكی حكومه‌ته‌كه‌ی ئێمه بێت‌و ئه‌وه‌نده‌ش قێزه‌ون بێت، هه‌ڵدانه‌وه‌ی فایله‌كه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌كی زۆری لێ بكه‌وێته‌وه. (حوكمی ئیعدام) گه‌وره‌ترین تاوانه كه ده‌وڵه‌ت به‌ناوی دادوه‌رییه‌وه جێبه‌جێی ده‌كات). تێناگه‌م ئه‌م به‌ڕێزه به چ پێوه‌رێك حوكمی ئیعدامی وه‌ك گه‌وره‌ترین‌و دزێوترین تاوان‌و به‌ربه‌ریانه‌ترین‌و دڕندانه‌ترین دیارده له قه‌ڵه‌م ده‌دات؟ نازانم (كاك خه‌ڵات) خوێندنه‌وه‌یه‌كی قوڵی هه‌بێ بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، یان پێده‌چێت له ده‌ره‌وه بێت‌و با‌ش بارودۆخی ئه‌م وڵاته‌ی بیرنه‌مابێت.. وه‌گه‌رنا بڕواناكه‌م ڕێگه‌ی به‌خۆی بدایه به‌و ڕه‌هاییه قسه له‌سه‌ر شتێك بكات كه زۆرترین قسه‌وباس هه‌ڵده‌گرێ‌و چه‌ندین لایه‌نی هه‌یه.
ڤیتۆریۆ بۆفاچی و تیۆره‌کانی دادپه‌روه‌ری
تیۆره‌كانی دادپه‌روه‌ری
تیۆره‌كانی دادپه‌روه‌ری گرنگی ده‌ده‌ن به پرسی فه‌لسه‌فی ده‌رباره‌ی ماهیه‌ت‌و چیبوونی خودی دادپه‌روه‌ری. چه‌مكی عه‌داله‌ت, هه‌وڵدانه بۆ به‌ده‌ست هێنانی به‌شی هه‌ره‌مه‌زنی بونیادی ئه‌خلاقی له‌تیۆری دیموكراسیدا, وبه‌تایبه‌تی لایه‌نی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی (پرسی دابه‌شكردن) رێگای گونجا‌و بۆ دابه‌شكردنی به‌رژه‌وه‌ندی‌و به‌رپرسیاری هاوكاری له‌سیسته‌می دیموكراتیك‌دا ڕۆشن ده‌كاته‌وه.
نزیكایه‌تی نێَوان هه‌ردوو پرسی دیموكراسی‌و دادپه‌روه‌ری له‌په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی ئه‌وان به‌رامبه‌ر به‌بنه‌مای (یه‌كسانی) په‌یداده‌بێت. له‌و سه‌رده‌مه‌وه كه ئه‌رستۆ له‌سه‌ده‌ی چواری پێش زایین, له‌كتێبی (سیاسه‌ت) ده‌رباره‌ی عه‌داله‌ت نووسیویه‌تی, ئیدی به‌گشتی ئه‌وه په‌سه‌ندكراوه كه هه‌وڵدان بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ی تیۆری دادپه‌روه‌ری به‌شێكه له‌پێناسه‌و شیكردنه‌وه‌ی ڕێگا‌و چه‌مكی یه‌كسانی. هه‌رله‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه, بڕواهێنان‌و سه‌لماندنی یه‌كسانی ده‌بێته مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی بۆ دیموكراسی. ئه‌مه‌ش هه‌مان دیدگای تیۆرمه‌ندی سیاسی فه‌ره‌نسی (ئه‌لكسی دوتوكفۆیل) له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م كتێبی (دیموكراسی له‌ئه‌مریكا), كه ده‌ڵێ شه‌وق‌و تاوی خه‌ڵك له‌سه‌رده‌می دیموكراسیدا, عه‌شقه بۆ یه‌كسانی.
چه‌مكی دادپه‌روه‌ری له‌سه‌رده‌می سوكراتی (كتێبی كۆمار)ی ئه‌فلاتون له‌سه‌ده‌می چواری پێش زایین تا (جان رالز) فه‌یله‌سوفی ئه‌مریكی هاوچه‌رخ, به‌هره‌مه‌نده له‌گرنگیدانی تایبه‌تی به‌فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق‌و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی. سوكرات ده‌ڵێ:
دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌موو چه‌مكه‌كانی ژیانی با‌ش نه‌خش‌و ده‌وری دیاریكه‌ری هه‌یه‌و ژیان به‌پێی عه‌داله‌ت ده‌بێته ژیانێكی با‌ش. به‌ڵام رالز باس له‌وه ده‌كات كه عه‌داله‌ت یه‌كه‌مین فه‌زیله‌تی (چاكه‌ی) نیهاد‌و دام‌وده‌زگاكانی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
پێناسه‌ی دادپه‌روه‌ری
ئیدانه‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له به‌رژه‌وه‌ندی كێ یه؟
دادوه‌ر خدر حه‌سه‌ن
له‌و كاته‌وه كه كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی دروست بوه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا كاروباره‌كانیان رێكخستوه بنه‌ماكانی به‌ڕێوه‌بردن و ده‌وڵه‌ت هاتونه‌ته ئاراوه، یه‌كێك له كۆڵه‌كه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت بریتییه: له دادگاكان، بۆیه له هیچ قۆناغێك له قۆناغه‌كانی دا ده‌وڵه‌تی بێ دادگا نه‌بوه، ئه‌و دادگایه‌ش هه‌ر چۆنێك بوبێت، هه‌ندێ جاریش بینراوه كه داموده‌زگای دادوه‌ری به‌ره‌نگاری ده‌سه‌ڵاته‌كان بونه‌ته‌وه، ئێستا كاتی باسكردنی ئه‌و نمونانه نییه.
مه‌به‌ستی نوسینی ئه‌م پێشه‌كیه كورته نه دژایه‌تی دادگا‌و نه پشتگیری كردنیه‌تی، به‌ڵكو بۆ چونه ناو بابه‌تێكه كه ماوه‌یه‌كه بۆته بابه‌تی نوسین و باسكردن له هۆكانی راگه‌یاندندا، كه باس له‌و حوكمانه ده‌كرێت له هه‌ردو دادگای كه‌تنی سلێمانی و هه‌ولێر ده‌رچون دژی دو رۆژنامه‌نوس به ئیدانه‌كردنیان و سه‌پاندنی سزای حه‌پس به سه‌ریاندا، دوای ئه‌وه یه‌كسه‌ر حوكمدراون، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان چه‌ند رێكخراوێكی تر و كه‌سانی به‌ناو سیاستمه‌دار و لێكۆڵه‌ری ستراتیژی بگره به‌رپرسی باڵای حكومه‌ت كه‌وتنه هێرش كردنه سه‌ر دادگا‌و ئه‌و حوكمانه‌ی كه ده‌ركراون به شێوازی جیاواز كه قورسترینیان بریتی بو له ئیدانه‌كردنی دادگا‌و ئه‌و یاسایه‌ی كاری پێ كردوه و وه‌سفكردنی به یاسای به‌عس و تۆمه‌تباركردنی خودی دادگا به پێشێلكردنی یاسا، خستنه سه‌ر روی ئه‌وه‌ی كه ئیتر پێویسته هاوڵاتیان متمانه‌یان به دادگاكانمان نه‌بێت، چونكه ئه‌وه‌تا خۆیان یاسا پێشێل ده‌كه‌ن! ئایا مه‌به‌ستی ئه‌م هێرش كاركردنه بۆ چاككردنی كه‌موكوڕی دادگاكانمان دواتر به‌رقه‌رار بونی یاسایه له كۆمه‌ڵ دا؟ یا زیاتر لاواز كردنی دادگایه، پاشان نا یه‌كسانی تاكه‌كان به‌رامبه‌ر یاسا كار پێ كراوه‌كان؟ پێش ئه‌وه بۆچونی خۆم بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بخه‌مه‌ڕو چه‌ند خاڵێك هه‌یه به پێویستی ده‌زانم بیانخه‌مه‌ڕو:-
فره ژنی له‌نێوان هێشتنه‌وه‌و قه‌ده‌غه‌کردنیدا
وه‌ك ئاشكرایه یاسای باری كه‌سێتی ئه‌و یاسا گرنگ و پڕبایه‌خه‌یه كه په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه خێزانییه‌كان رێكده‌خات، بۆ زیاتر چاكسازی كردن له‌م یاسایه‌دا په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ستا به‌هه‌مواركردنی ئه‌م یاسایه، به‌ڵام ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كه جێگه‌ی قسه له‌سه‌ر كردن و تێڕامان و گفتوگۆیه‌كی چڕ‌وپڕ بوو ئه‌وه بابه‌تگه‌لی مه‌سه‌له‌ی فره‌ژنی و قه‌ده‌غه‌كردنی بوو، بۆیه ئه‌وه‌ی من له‌م بابه‌ته‌دا ده‌مه‌وێت لێی بدوێم ئه‌وه‌یه ئایا ده‌رئه‌نجامه‌كانی هێشتنه‌وه‌ی فره‌ژنی و قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌بێت چی بێت؟بێگومان ئه‌گه‌ر فره‌ژنی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه به‌شێك له‌ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان داوایان ده‌كرد قه‌ده‌غه‌بكرێت و به‌موتڵه‌قی نه‌هێڵرێت و به‌پێی یاسای باری كه‌سێتی قه‌ده‌غه بكرێت، ئه‌مه تا ئه‌وپه‌ڕی سنووره‌كانی ده‌رئه‌نجامی خراپ زیانی هه‌یه، چونكه قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه رێژه‌ی ته‌ڵاق به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو زیاد بكات، ئه‌مه‌ش به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه پیاو ئه‌گه‌ر نه‌توانێت ژنی دووه‌م بهێنێت له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ژنی یه‌كه‌مدا ئه‌مه ناچاری ده‌كات كه ژنی یه‌كه‌م ته‌ڵاق بدات، دواتریش پێده‌چێت كۆمه‌ڵیك هۆكاری بایۆلۆجی و فیسیۆلۆجی هه‌بن كه وا بخوازێت پیاو ژنی دووه‌م بهێنێت، به‌ڵام قه‌ده‌غه‌كردنی و نه‌هێشتنی فره‌ژنی به‌ره‌هایی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه تاكی كوردی خۆی به‌موسڵمان ده‌زانێت و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی و ته‌واوه‌تی یاسای باری كه‌سێتیش شه‌ریعه‌تی ئیسلامییه كه‌واته قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئاینه‌یه كه تاكی كوردی په‌یڕه‌وه‌ی ده‌كات،
ده‌وری پارێزه‌ر له‌سه‌رخستنی دادگادا
ئاشكرايه وڵات ڕۆژبه‌ڕۆژ گرنگى ده‌دات به دادپه‌روه‌رى بۆ ئه‌وه‌ى بگات به وڵاتێكى ياسايى به‌و مانايه‌ى كه هه‌وڵدانى زۆر هه‌يه بۆ پارێزگارى كردن له مافه‌كانى خه‌ڵك و باشكردنى په‌يوه‌ندى ياسايى نێوان تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا.
وه هه‌وڵدان بۆ فراوانكردنى ياسا و چاكسازى ياسايى له‌وڵات كه ئه‌مه‌ش ڕۆڵى دادگا زۆر تر و به‌رچاوتر ده‌بێت له چاره‌سه‌ركردنى كێشه كۆمه‌ڵايه‌تييه ياساييه‌كان كه‌ده‌خرێنه به‌رده‌م دادوه‌ر و به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنيان هاوكارى پارێزه‌ر وه هه‌وڵدان بۆ كۆتايى هێنانى ناكۆكييه‌كان به‌شێوه‌يه‌ك كه‌نه‌بێته هۆى ملل له‌لايه‌ن هاوڵاتيانه‌وه ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌وڵى بۆ بدرێت بۆ زوو چاره‌سه‌ركردنيان . له كاتێكدا زۆرجار ئه‌و بڕياره‌ى كه‌له‌لايه‌ن دادوه‌ره‌وه ده‌رده‌چێت لايه‌نه‌كانى داواكه به‌دڵيان نابێت. بۆيه هه‌ريه‌ك له‌ولالايه‌نانه‌ى بۆيان هه‌بێت به‌شێك يان هه‌موو بڕياره‌كه جێبه‌جێبكه‌نه‌وه (تنفيز) و زۆرجار يه‌كێك يان هه‌ردوو لايه‌نه‌كه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن كه ئه‌مه‌ش به‌و هۆيه‌ى كه دادوه‌ر أعتماد ده‌كاته سه‌ر ياساى نوسراو بۆيه پێويسته له‌سه‌ر هه‌ردوو لايه‌نى داواكه كه ئه‌م بڕياره‌ى دادوه‌ر به‌وپه‌ڕى دڵفراوانى په‌سه‌ند بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان بتوانن به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته‌كانيان له‌ده‌ره‌وه‌ى دادگادا و هه‌وڵدان بۆ به‌رده‌وام بوونى ژيانى ڕۆژانه‌يان و چاككردنى بارى ئابورى و كۆمه‌ڵايه‌تى له ڕێگه‌ى دادگاوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌م كاته‌دا دادوه‌ر توشى هه‌ڵه و بڕيارى هه‌ڵه نه‌بێت پشت به‌ست بێت به توێژه‌ره‌وه‌ى ياسايى و دادوه‌رى و كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسى وه‌ك له ئه‌مريكا ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بينرێت و زۆر وڵاتى تريش ئه‌مه‌ش بۆ ده‌سكه‌وتى باش‌ترين و زۆرترين دادپه‌روه‌رييه له كۆمه‌ڵگادا بۆ سوككردنى ئه‌ركى دادوه‌ر له زۆربه‌ى بابه‌ته‌گرنگه‌كان وه رۆڵى با‌ش هه‌يه له جوانكردنى ڕ‌وى ياسا و دادگا و په‌يوه‌ندييه‌كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان.
داوای چ جۆره جیاكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كه‌ین؟
جه‌مال عه‌بدوڵڵا
له‌ناو باسه‌كانی نه‌هیَشتن یان كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌موكورِییه‌كان و هه‌وڵدان بۆ به‌ره‌وپَشچوون، مه‌سه‌له‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆته یه‌كیَك له‌و باسانه‌ی كه له‌ناو هه‌ندیَ پیَشنیازو پرِۆژه‌ی گشتیدا جیَی بۆ ده‌كریَته‌وه‌و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌لایه‌ن هه‌ندیَكه‌وه وه‌ها ده‌خریَته‌رِوو كه له‌هه‌ریَمی كوردستاندا ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌یه‌كتر جیانین، بۆیه پیَویسته له‌ناو هه‌وڵه‌كانی گۆرِانكارییدا جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان یه‌كیَك بیَت له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه‌ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌بیَت.
له‌راستیدا نه‌ك هه‌ر له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا، به‌ڵكو له‌زۆر مه‌سه‌له‌ی دیكه‌ی سیاسی و قانونی و ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له ئابوورییه‌كاندا هه‌ندیَك ئه‌وه‌نده خۆش ده‌رِۆن كه‌پیَیانوایه خه‌ڵكی كوردستان خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی و یه‌كیَكه له‌و یه‌كه نیَوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه‌خۆی به‌ته‌واوی سه‌ربه‌خۆیه له‌هه‌ڵبژاردنی جۆری ئه‌و سیستمه ئابووری و سیاسی و قانونییه‌ی كه‌ده‌یه‌ویَت، له‌م رووه‌وه هه‌ندیَك داخوازیی و داواكاریی وه‌ها ده‌خه‌نه‌رِوو ته‌كلیفی وه‌هایان هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌ك هه‌ر ئیَستا، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌وه‌ی كه كورد‌و خه‌ڵكی كوردستان سه‌د ساڵیش بیَت خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی بیَت و سه‌د ساڵه ئه‌م ده‌وڵه‌ته خاوه‌نی سیستمیَكی دیاریكراو بووه‌و ئیَستا ئه‌م سیستمه به‌كه‌ڵك نه‌ماوه، بۆیه ده‌بیَت بگۆرِدریَت به‌سیستمیَكی تر، جگه له‌مه به‌شیَك له‌وانه‌ی كه‌مه‌سه‌له‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌خه‌نه‌رِوو ته‌نها به‌شیَوه‌یه‌كی گشتی و به‌یه‌ك دیَرِ فرِیَی ده‌ده‌ن و ته‌واو، بیَئه‌وه‌ی وردیبكه‌نه‌وه كه ئایا:
هه‌موارکردنی یاسای باری که‌سێتی و چه‌ند ره‌خنه و پێشنیارێك
سۆران خدری
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که پارته‌کانی باشوری کوردستان له به‌رنامه و ده‌ستوری حیزبی خۆیاندا ئاماژه‌یان به مافه‌کانی ژن کردوه به شێوازێکی تیۆری؛ به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ چه‌واشه‌کردنی ژنانه له‌و پارچه‌ی کوردستان، دو حیزبی ده‌سته‌ڵاتدار له به‌رنامه‌و ده‌ستوری خۆیاندا باس له یه‌کسانی مافی ژن ده‌که‌ن؛ به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌رچه‌ند که ئه‌ندامانی پارله‌مان زۆربه‌ی زۆری ئه‌ندامی ئه‌و دو حیزبه‌ن؛ جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بو پرۆژه یاسای مافی ژن ره‌تکرایه‌وه، بۆیه له‌وه ده‌چێت که ئه‌ندامانی ئه‌م دو پارته له‌وانه‌یه ده‌ستور ئه‌ساسنامه‌ی حیزبه‌که‌یان نه‌خوێند بێته‌وه؛ به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند فاکتۆرێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بوه که بون به ئه‌ندامی ئه‌و پارته؛ نه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به بیر‌و باوه‌ڕه‌وه ئه‌و رێبازه‌یان پێ جوان بو بێت، چونکه ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌ندامانی ئه‌و دو حیزبه ده‌نگیان به‌و پڕۆژه یاسا بدایه ئه‌وا سه‌د ده‌ر سه‌د ئه‌و پڕۆژه یاسایه جێگیر ده‌بو. به‌ڵام وه‌کو ده‌رکه‌وت؛ له‌به‌ر هه‌ر هۆکارێک بو؛ ئه‌ندامانی پارله‌مان ده‌نگیان به یاساکه نه‌دا؛ ئه‌و رۆژه 74 ئه‌ندام پارله‌مانتار له هۆڵی پارله‌ماندا حازر بون، بۆیه ده‌کرێت ئه‌و دو پارته‌ی ده‌سه‌ڵاتدار خۆیان بۆ خۆیان نه‌یانویستوه ئه‌و پڕۆژه یاسایه سه‌رکه‌وتو بێت؛ ئه‌ویش له‌به‌ربه‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی خۆیان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بابه‌تێکی تر بوایه له پارله‌مان له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا؛ ئه‌وا ئه‌و دو حیزبه هه‌مو ئه‌ندامه‌کانی خۆیان بانگ ده‌کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان بدایه.
خیانه‌تی هاوسه‌رێتی و هه‌ڵوێستی یاسا
پارێزه‌ر: ئارام ساڵح
وه‌ك ئاشكرايه گرنگى و مه‌هامى ياسا خۆى له‌هێنانه‌دى دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵايه‌تى و به‌خشينه‌وه‌ى يه‌كسانى و ئازاديدا ده‌بينێته‌وه بۆ سه‌رجه‌م تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه له‌پێناوى ئاسووده‌يى و به‌سه‌ر بردنى ژيانێكى دوورله نه‌بوونى هاوسه‌نگى و رانه‌گرتنى پێوه‌ره مرۆڤايه‌تييه‌كان، چونكه سروشتى مرۆڤ وه‌هايه ئه‌گه‌ر ياسايه‌ك نه‌بێت بۆ رێكخستنى ئيش و كاره‌كانى ژيانى رۆژانه‌ى و به‌ئاگا هێنانه‌وه‌ى له‌ناته‌واوييه‌كان و سه‌رپێچييه‌كان ئه‌وا به‌دڵنياييه‌وه رۆژانه زۆر هه‌ڵه ده‌كات دواتريش پێويسته ياسا به‌پێى سه‌رپێچييه‌كان سزا بسه‌پێنێت و سزا به‌و كه‌سانه بگه‌يه‌نێت كه شياوى سزان، له جۆرى ماددى و مه‌عنه‌وى ئه‌گه‌ريش ياسا نه‌يتوانى وه‌ك پێويست به‌م كارانه هه‌ستێت ئه‌وا شان به‌شانى لاوازى ياسا كه‌موكوڕى له خانه‌و پێكهاته‌كانى ژياندا سه‌ر هه‌ڵده‌دات و ياسا ئه‌و بايه‌خه گرنگه‌ى نامێنێت و ئه‌و كاره‌ى كه پێويسته ياسا پێى هه‌ڵبستێت ناتوانێـت وه‌كو خۆى ئه‌نجامى بدات، ئێمه لێره‌دا باسى ته‌نها دوو مادده له قانونى عقوباتى عيراقيدا ده‌كه‌ين كه ئه‌م دوو مادده‌يه تاڕاده‌يه‌كى زۆر ناته‌واوى و لاوازييان پێوه دياره،
د. له‌تیف شێخ مسته‌فا
به‌شی سێیه‌م
له‌سه‌ره‌تای به‌شی یه‌كه‌مدا وتومانه كه سیستمی په‌رله‌مانی به خه‌سڵه‌تێكی جیاكه‌ره‌وه‌ی گرنك ده‌ناسرێ، ئه‌ویش دوانه‌یی ده‌سه‌لاَتی جێبه‌جێكردنه، واته ده‌سه‌لاَتی جێبه‌جێكردن تیایدا پێك دێت له دو سه‌ری جیا، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له لایه‌كی تره‌وه، هه‌روه‌ها وتیشتمان كه ئه‌م پرنسیپه دولایه‌نی شكلی و بابه‌تی هه‌یه، باسمان له لایه‌نی شكلی كرد وتمان پێویسته سه‌رۆكی حكومه‌ت پاشكۆ و پابه‌ندی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت نه‌بێ، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تیش نه پاشكۆ و باپه‌ندی په‌رله‌مان بێ و نه به سه‌ریشیدا زاڵ بێ، هه‌روه‌ها نابێ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت بۆی هه‌بێ هه‌ردو پۆستی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆكی وه‌زیران له ده‌ستی خۆیدا كۆبكاته‌وه، له‌و ده‌ستورانه‌ش كه رێگا ده‌دات به سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت ئاماده‌یی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێ نابێ له‌كاتی وه‌رگرتنی بڕیاره‌كان له‌و دانیشتنه‌ی كه سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی تێدا ئاماده‌یه مافی ده‌نگدانی له‌سه‌ر بڕیاره‌كان هه‌بێ.
نادادپه‌روه‌ریی‌و ناده‌ستووریی (یاسای باری که‌سێتی) 
سیروان بابه‌عه‌لی
دیاره پارله‌مانی کوردستان هێشتا ده‌ستووره‌که‌ی نه‌خستۆته به‌ر گه‌نگه‌شه‌ی بڕیاردان، به‌ڵام له ره‌شنووسدا ده‌ڵێت: «...ئافره‌ت یه‌کسانه له‌گه‌ڵ پیاوو نابێت جیاوازیی له دژی بکرێت‌و حکومه‌تی هه‌رێم هه‌موو ئه‌و مافه مه‌ده‌نی‌و سیاسیانه‌ی له‌م ده‌ستووره‌و له‌و په‌یمان‌و رێکه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیانه‌دا هاتوون که ده‌وڵه‌تی عێراق په‌سه‌ندی کردوون، ده‌سته‌به‌ر ده‌کات...».
(یاسای باری که‌سێتی)، که له به‌رواری (٢٧/١٠/٢٠٠٨) له پارله‌مانی کوردستان بڕیاری له‌سه‌ر درا، رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌نده‌ی ده‌ستووره... ئێستا ئێمه ده‌ستوورمان نییه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و یاسایه ته‌نها ناداپه‌روه‌رو چه‌وسێنه‌ره. که ده‌ستوور هه‌موارکرا، یاساکه ده‌بێته ناده‌ستووریی! ئیدی ئه‌و ده‌مه ره‌وا نییه، یاساکه هیچ به‌هایه‌کی یاسایی هه‌بێت، چوونکه هیچ هه‌نجه‌ت‌و پاساوێك ناتوانێت بیسه‌لمێنێت، یاسای فره‌ژنیی مافی ژن‌و پیاو هاوسه‌نگ راده‌گرێت.

جه‌لال ده‌باغ
رۆژی 22/9/2008 ده‌قی یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی کوردستان به ژماره‌ی 35ی ساڵی 2007 له لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندکراو به‌ڕێزسه‌رۆکی هه‌رێمیش به ژماره‌ی (24) ساڵی 2008بڕیاری له‌سه‌ردا.
پێشه‌کی له‌و باوه‌ڕه‌دام که یاسایه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریی له‌و جۆره هه‌ر نه‌بوایه باشتربو، تا ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری ئاوا سنوردارنه‌کات، که‌سێکیش له پرینسیپه‌کان لا بدات یاسایه‌کانی تر ده‌یگرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌که‌م رونتربێ مه‌به‌ست ئه‌وه نییه که ئه‌م یاسایه لاوازه یان که‌م وکوڕی و ناته‌واوی زۆره، له راستیدا لایه‌نی با‌ش وبه‌هێزیی زۆره، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که هیچ یاسایه‌ک بۆ رۆژنامه‌گه‌ری نه‌بوایه، هه‌ر لادانێکیش یاساکانیتر ده‌یانگرێته‌وه، یان زۆر باشتربو ئه‌گه‌ر یاسایه‌که ناوی (ئازادیی چاپ و ده‌ربڕینی بیروڕا) بوایه، به‌چه‌شنی سوید. تا به‌ته‌واوی ئه‌و ئازادییه‌ی مسۆگه‌ر بکردایه.(1)
جا ئه‌گه‌رچی یاسایه‌که بڕیاریش دراوه‌و گه‌یشتۆته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه، به‌باشمزانی هه‌ندێ سه‌رنج ده‌رببڕم با دره‌نگیشبێ، به‌ڵکو بێسودنه‌بێ بۆ ده‌ستکاریکردنی یاسایه‌که له دوارۆژدا.
یاسای باری که‌سێتی و چه‌ند سه‌رنجێک
سۆزانی خاڵه شه‌هاب
دوێنێ 27-10-2008 له په‌رله‌مانی کوردستان و به جیاوازی ته‌نها چوار ده‌نگ یه‌که‌م بڕِگه‌ی یاساکه که له‌لایه‌ن حکومه‌تیشه‌وه به هه‌ردوو پێشنیاره‌که‌وه هاتبوو، له کێشمه کێشم و داکۆکیکردنی هه‌ر لایه‌ک له‌سه‌ر بۆچوونه‌کانی ده‌نگی له‌سه‌ر درا، من به‌ش به حاڵی خۆم نیگه‌ران نیم له ده‌ره‌نجامه‌که‌ی، چونکه ته‌نها جیاوازی چوار ده‌نگ مانای ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگاکه به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوون به خۆیه‌وه ده‌بینێت، رایه‌کان گۆڕاون‌و هه‌ندێك پیاویش به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌نگی دا‌و ده‌ستخۆشییان لێده‌که‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من لێره ده‌مه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م، چه‌ند خاڵێکه:
* له گفتوگۆکاندا هه‌وڵێکی زۆر درا ژنان بترسێنرێن به چه‌ندین شێوه، پیاوان چه‌ندین رایان پێشکه‌ش کرد بۆئه‌وه‌ی بمانترسێنن، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی ژنان ئه‌زموونه‌که ده‌خه‌ینه مه‌ترسییه‌وه‌و ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌کان لێمان قبوڵ ناکه‌ن، به ئیسرائیلمان ده‌شوبهێنن، دژی شه‌رعه‌و ناکرێت قه‌ده‌غه بکرێت، گه‌یشته حاڵه‌تی ته‌کفیرکردنیش‌و باسی ئه‌خلاق‌و فه‌سادو خه‌لیله‌و حه‌لیله‌ش، زۆربونی رێژه‌ی جیابونه‌وه، هه‌تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی باسیان له تێربوونی پیاوان کرد له رووی سێکسه‌وه. هه‌روه‌ها په‌نابردن بۆ رای شاره‌زایه‌کی بیانیی که گوایه فره‌ژنی نیشانه‌ی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگایه‌و یه‌ک ژنی نیشانه‌ی دواکه‌وتنیه‌تی......! من لێره ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بده‌م که هه‌وڵه‌کان هه‌موی به هه‌رچی بیانویه‌ک بێت ته‌عبیری له دیدو بۆچونی پیاوانه‌ی پیاوان‌و ئه‌و ژنانه‌ش ده‌کرد که وه‌ک پیاو بیر ده‌که‌نه‌وه‌و پشت ده‌که‌نه ره‌گه‌زی خۆیان، ئیتر له‌به‌ر هه‌رچی هۆیه‌ک بێت، چونکه ئێمه‌ی ژنان به‌رپرسیارێتییه‌کی گه‌وره‌مان له‌سه‌ر شان بو، ئه‌مڕۆ هه‌موو ئه‌و قسانه ره‌ت بکه‌ینه‌وه ئێمه‌ش قسوریمان نه‌کرد له وه‌ڵامدانه‌وه‌یان، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌مڕۆ پیاوانی پیاوسالار ده‌بێت بزانن چۆن یاساکان هه‌تا ئێستا له دیدو بۆچونی پیاوانه‌وه داده‌نرا، ئه‌مڕۆ ژنانی یاساناسیش هه‌مو فرتوفێڵه‌کان فێر بوون، که له یاسادا ده‌کرێت‌و له به‌رژه‌وه‌ندی ژنان به‌کاریبهێنن، سه‌باره‌ت به شه‌رعیش هه‌تا ئێستا هه‌وڵه‌کانی پیاوانی ئایینی هه‌ر ئه‌وه بوه په‌نا ببه‌ن بۆ ده‌قه‌کان که له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه، به‌ڵام له بیریان چوه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ هه‌وڵه‌کانی ریفۆرمی ئایینی رێگه‌ی لێ ناگیرێت‌و هێشتنه‌وی لێکدانه‌وه‌ی ئایین له‌و به‌رگه‌ی ئێستادا خزمه‌ت به ئایین ناکات.
حكومه‌ت مێزه‌ره‌كه‌ی یاسای باری كه‌سێتی زلتر به‌ستووه
هاوژین حه‌مه‌ڕه‌شید
پرۆسه‌ی گۆڕانكاریی‌و ریفۆرم له هه‌موو باره‌كاندا بۆ پێشخستن‌و باشتركردنی ره‌وش‌و دۆخ‌و شته‌كانه، جا له‌هه‌ر بوار‌و ئاست‌و كایه‌یه‌كدا بێت. له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردووش‌دا له چه‌ند بوارێكدا بانگه‌شه‌ی گۆڕانكاریی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌رێمی كوردستان كرا.
یه‌ك له‌و بوارانه‌ش یاساكان بوو، به‌تایبه‌ت یاسای باری كه‌سێتی ژماره (188)ی ساڵی 1959ی عێراقی‌و یاسای ژماره (111)ی ساڵی 1969ی سزاكانی عێراقی كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2000ه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان كاری له هه‌مواركردنی چه‌ند بڕگه‌و مادده‌یه‌كیان كرد به‌تایبه‌ت ئه‌و بڕگه‌و ماددانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ژنان‌و مافه‌كانی ژنانه‌وه هه‌بوو، هه‌رچه‌نده ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی په‌رله‌مان شتێكی وای له بێ مافی ژنان‌و كێشه‌كانیان به‌هۆی جیاكاری یاساكانه‌وه كه‌منه‌كرده‌وه‌و زۆریان ته‌نیا (حبر علی ورق) مانه‌وه‌و ره‌وشی ژنان‌و فه‌راهه‌می مافه‌كانیان زیاتر به‌ره‌و خراپترچوو، به‌تایبه‌ت كوشتنی ژنان به پاساوی ناموسپارێزی‌و سه‌رجه‌م جۆره‌كانی توندوتیژی دژ به‌ژنان، هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی یه‌كسانی‌و به‌رجه‌سته‌كردنی مافی ژنان ده‌كات‌و واپیشانده‌دات له هه‌موو لایه‌ك زیاتر په‌رۆشی مافی ژنانه، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر بچیته دادگاكانی هه‌رێم‌و دامه‌زراوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بانگه‌شانه ده‌بینیت‌و حكومه‌ت خۆی یه‌كه‌م هۆكاره بۆ پێشێلی مافه‌كانی ژنان‌و دوودیوی حكومه‌ت له‌م بانگه‌شانه‌دا به روونی‌و زۆر به‌زه‌قی ده‌بینیت. به‌تایبه‌ت له جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی گۆڕاون وه‌ك یاسای (سڕینه‌وه‌ی نامووس).
یاسا
عیزه‌دین 
ژماره‌كانی (ئاسۆ)م له به‌رده‌مدا نییه چه‌ندجاریش په‌یمانیاندا كه ژماره‌كانم بۆ بێنن، یا هیچ نه‌بێ ئه‌و ژمارانه‌م بۆ چاپ بكه‌ن كه نووسینه‌كانی خۆمیان تێدایه، ئه‌ویش نه‌بوو، ئه‌م سه‌ره‌تایه‌شم بۆ ئه‌وه‌یه كه ببێت به داوای لێبووردن بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ندێ شت كه بیرم چووبی كه‌وا له‌مه‌وبه‌ر نووسیومن.
جارێ باسی (یاسا) بكه‌م.
پۆرۆفیسۆر فه‌ره‌یدوونی جونه‌یدی جارێك پێی‌ووتم ئێوه وشه‌ی (قانوون)ی عه‌ره‌بیتان سڕیوه‌ته‌وه، گوایه عه‌ره‌بییه.
(وه‌ك عه‌ره‌بی گلاوبێت – 4.م)، به‌ڵام وشه‌ی (یاسا)ی توركی یاجوغتاییتان خستوته جێی، گوایه ئه‌مه‌یان كوردییه. با بۆ ئه‌مه‌ش سه‌یرێكی (فه‌رهه‌نگ) بكه‌ینه‌وه.
بۆ (قانوون) هه‌ژار ده‌ڵێ: "قانون" 1- ڕێوشوێنی ناو كۆمه‌ڵ. 2-ئامرازێكی مۆسیقا. (به فارسییه‌كه‌ی ده‌ڵێ: 1- "قانوون" أز الات موسیقی. (واته: قانوون –ی هه‌ر له‌لا فارسییه).
ئایه‌تووڵڵای مه‌ردۆخی له (فرهنگ مردوخ)دا به كوردی قانووی به‌ده‌ستوور و یاسا و ڕه‌وشن لێكداوه‌ته‌وه، به‌ڵام به فارسی 12 مانای بۆ نووسیووه. كه (كانوون و یاسا)شی تێدایه.
سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌لاَتی دادوه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا
دادوه‌ر هاشم عه‌بدولحامد
وه‌ك ئاشكرایه كه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تین هه‌یه له نێوان سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا، پابه‌ندنه‌بوونی ده‌سه‌لاَتی دادوه‌ری و دادوه‌ران له ده‌ركردنی بڕیاره‌كانیان بۆ ده‌سه‌لاَتی جێبه‌جێكردن یان هه‌ر ده‌سه‌لاَتێكی تر، هه‌روه‌ها خۆراگریان به‌وه‌ی هه‌ر فشارێك و پابه‌ندبوونیان ته‌نها به ویژدانی خۆیان و عه‌داله‌ته‌وه له پیاده‌كردنی یاسادا گره‌نتی بنه‌ڕه‌تییه بۆ ته‌رجه‌مه‌كردنی سه‌روه‌ری یاسا له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع.
بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌لاَتی دادوه‌ری ده‌قێكه له كوردستان باسی لێوه ده‌كرێ به تایبه‌تی له دوای راپه‌رینی ساڵی 1991و دروست بوونی حكومه‌تی هه‌رێم له ساڵی 1992وه به تۆختریش له‌دوایی رووخانی رژێمی پێشووه‌وه له ساڵی 2003 ئێمه رۆژانه له وتاری سه‌ركرده سیاسیه‌كان لێره‌و له‌وێ له بۆنه جیاجیاكاندا ده‌بینین ئاماژه بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌لاَتی دادوه‌ری دادوه‌ران ده‌كه‌ن واخۆیان پیشان ده‌ده‌ن كه ئه‌وان له پارێزه‌رانی مافی تاكه‌كان و مافی مرۆڤن، ده‌یانه‌وێ ده‌سه‌لاَتێكی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ هه‌بێ له كوردستاندا، به‌لاَم له راستیدا ئه‌م وتانه‌یان ته‌نها وه‌ك مه‌ره‌كه‌بی سه‌ركاغه‌ز ماونه‌ته‌وه و له رووی پراكتیكییه‌وه هیچ نابینرێ.
لادان له سیستمی پارله‌مانی له پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمدا
(2)
د. له‌تیف شێخ مسته‌فا
له به‌شی یه‌كه‌مدا وتمان یه‌كێك له گرنگترین خه‌سڵه‌ته جیاكه‌ره‌وه‌كانی سیستمی په‌رله‌مانی دوانه‌یی ده‌سه‌لاَتی جێبه‌جێكردنه، ئه‌ویش پێداویستی شكلی و بابه‌تی خۆی هه‌یه.
وتمان لایه‌نی شكلی پرنسیپی دوانه‌یی ده‌سه‌لاَتی جێبه‌جێكردن یه‌كه‌م خۆی له شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تدا ده‌بینێته‌وه، پێویسته بگونجێ له‌گه‌ڵ مه‌وقعی سه‌رۆكدا، نه‌بێته پاشكۆ بۆ په‌رله‌مان و به‌سه‌ریشیدا زاڵ بێ.
له‌م به‌شه‌دا باسی لایه‌نێكی تری شكلی دوانه‌یی ده‌سه‌لاَتی جێبه‌جێكردن ده‌كه‌ین كه ئه‌ویش شێوازی هه‌ڵبژاردن یان ده‌ست نیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانه.
له قۆناغی سه‌ره‌تایی دروستبوونی سیستمی په‌رله‌مانیدا، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت رۆڵی گرنكی هه‌بوو له ده‌ست نیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیراندا، چونكه سه‌رۆكی وه‌زیران و وه‌زاره‌ت پێویستیان به متمانه‌ی هه‌ردوولای سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانیش هه‌بوو، به‌لاَم له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی سیستمی په‌رله‌مانی ئیدی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت ته‌نها رۆڵی شكلی بۆ مایه‌وه له ده‌ست نیشانكردنی‌سه‌رۆكی وه‌زیراندا، چونكه ئیدی حكومه‌ت متمانه‌ی ته‌نها له په‌رله‌مان وه‌رده‌گرت و له به‌رده‌میشدا به‌رپرسیاره، رۆڵی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت گۆڕا بۆ رۆڵێكی شكلی كه بریتی یه له بڕیاردان یان په‌سه‌ندكردنی ئه‌و كه‌سه‌ی كه په‌رله‌مان متمانه‌ی خۆی پێ ده‌دا، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت هیچ ئازادی نه‌ما له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵكو له‌سه‌ری پێویسته ته‌نها سه‌رۆكی حیزبی زۆرینه له په‌رله‌مان یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌توانێ متمانه‌ی زۆرینه‌ی به‌ده‌ست بهێنێ ته‌كلیف بكات بۆ پێكهێنانی وه‌زاره‌ت،
یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی له كوردستاندا پێشكه‌وتووترین یاسایه له ناوچه‌كه‌دا

حاكم عه‌ونی به‌زاز
رۆژنامه‌گه‌ریی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی‌و نێوده‌وڵه‌تیدا گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌و ئاسۆیه‌كی فراوانی له ئازادی له به‌رده‌وامدایه، ئه‌مه‌ش وای خواستووه یاسایه‌كی تایبه‌تی بۆ ده‌ربچێت تا كاری رۆژنامه‌گه‌ریی به جۆرێكی وا رێك بكات كه له‌گه‌ڵ گیانی سه‌رده‌م‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانیدا بگونجێت‌و وابكات هاوڵاتی ئاگاداری راستیی رووداوه‌كان بێت‌و له‌پێناو دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری به روونی‌و پیشه‌یی‌و ده‌ربإینی بیر‌و بۆچوونه‌كان بۆ به‌شداركردنێكی كاریگه‌ر له دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی‌و ره‌خساندنی پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه، له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه كه له هۆكاره‌كانی دانانی یاساكه‌دا داهاتووه، په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 22/9/2008 یاسای نوێی رۆژنامه‌گه‌ریی ژماره 35ی ساڵی 2007ی په‌سه‌ندكرد.
دادگای میسری رێگه‌ی دیموکراسیه‌ت و گه‌شه‌ی ئابوری رۆشنده‌کاته‌وه
نووسه‌ر تۆم پاڵمه‌ر
جیهان چاوی له‌سه‌ر وڵاتی میسره، چونکه هه‌ڵگری کلیلی بوژاندنه‌وه‌ی عه‌ره‌به. و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناره‌زایی ده‌ربڕه میسرییه‌کان له رێپێواندان بۆ به‌ده‌ستهێنانی یه‌کێک له هه‌ره پێکهێنه‌ره پربایه‌خه‌کانی به‌دیهاتنی حکومه‌تی با‌ش و دیموکراسیه‌ت و سه‌ربه‌ستی و خۆشگوزه‌رانین که ئه‌ویش: سیسته‌می دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆیه.
ناڕه‌زاییده‌ربڕان له‌لایان روون و ئاشکرایه که سیسته‌مێکی دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆ پێویسته بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئازاد، هه‌روه‌ها بۆ زامنکردنی په‌یڕه‌وکردنی یاسا. به‌ڵام له‌مه‌ش زیاتر: سیسته‌مێکی دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆ خاڵی سه‌ره‌کییه بۆ به‌دیهێنانی کۆمه‌ڵگا و ئابوری ئازاد بوژاوه. پێویسته یاسا له‌توانایدا بێت ریزبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی دابینبکات. و ده‌بێت وه‌هاش ته‌ماشا بکرێت به‌وه‌ی که عادیلانه خه‌ڵک بهێنێته پای ئه‌وه‌ی هاوکاربن.
له‌لای هه‌مووان ئاشکرایه که ته‌نانه‌ت که‌سێکی باشیش ناکرێت ببێته دادوه‌ری خۆی له مه‌سه‌له‌یه‌کی تایبه‌تدا به خۆی. له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سانه‌ی که یاساکان داده‌ڕێژن، هه‌مان ئه‌و که‌سانه نه‌بن که برٍِیارده‌ده‌ن له‌سه‌ر سه‌پاندیان (جێبه‌جێکردنی ئه‌و یاسایانه) له مه‌سه‌له‌یه‌کی تایبه‌تدا، به تایبه‌ت کاتێک به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان تێکه‌ڵ به مه‌سه‌له‌که ده‌بێت.
پێگه‌ی یاسایی ناوزڕاندن له سایته‌کاندا
له‌ڕووى یاساییه‌وه چ به‌رپرسیارێتییه‌كیان هه‌یه له‌كاتى ته‌شهیركردنداو ده‌رچوون له‌یاساكانى رۆژنامه‌نووسى؟
لادان له سيستمی پارله‌مانی له پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمدا
(1)
د. له‌تیف شێخ مسته‌فا
به‌شی یه‌كه‌م: شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك
سیسمی دیموكراتی ته‌نها سیسمه كه تیایدا ماف و ئازادییه‌كانی تاكه‌كان دابین و پارێزراو ده‌بن، دیاره مه‌به‌ست له سیسمی دیموكراتی سیسمی دیموكراتی نوێنه‌رایه‌تییه نه‌ك راسته‌وخۆ، سێ جۆری باوی هه‌یه ئه‌وانیش سیسمه‌كانی (سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی و په‌رله‌مانین).
هه‌ریه‌كێ له‌م سیسمانه تایبه‌تمه‌ندی و میكانیزم و توخمی جیاكه‌ره‌وه‌ی خۆی هه‌یه، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی و توخمانه پێویسته هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه هه‌بن چ له رووی شكڵ (فۆرم) یان له رووی ناوه‌رۆكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه ببێته سیسمێكی دیموكراتی، ئه‌وجا بتوانێ ماف و ئازادییه‌كان دابین بكات و بیپارێزێت.
لاوازی هۆشیاری یاسایی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه
پێش ئه‌وه‌ى بچمه ناوه‌ڕۆكى بابه‌ته‌كه‌م به‌پێويستى ده‌زانم كه‌پێناسه‌ى ياسا بكه‌م ياسا بريتييه له‌كۆمه‌ڵێك قاعيده‌ى قانونى كه كارى بريتييه له رێكخستنى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌نێوان هاوڵاتيان و ده‌وڵه‌تدا هه‌روه‌ها له‌نێوان تاكه‌كاندا له‌كاتى مامه‌ڵه‌كردنه‌كانياندا ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى كه كۆمه‌ڵگه و ژيانى تاكه‌كان جێگيرو پارێزراو بێت له كه‌سانى خراپ و لاده‌ر دواتر به‌خشينه‌وه‌ى يه‌كسانى و دادپه‌روه‌رى بۆ سه‌رجه‌م تاكه‌كان له‌ڕێگه‌ى سه‌رچاوه‌كانى ياساوه‌و هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ماف بۆ خاوه‌ن ماف، به‌ڵام لێره‌دا جێگه‌ى ئه‌وه‌يه كه بپرسين ئايا بۆچى تاكه‌كانى ئێمه له‌ڕووى ياساييه‌وه لاوازن و رۆشنبيرى ياساييان بۆچى لاوازه، له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌وه‌ى به‌رچاو ده‌كه‌وێت ئه‌م لاوازييه‌ى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له‌ڕووى ياساييه‌وه ته‌نها كه‌سانى نه‌خوێنده‌وارو ساده‌ى نه‌گرتۆته‌وه، به‌ڵكو زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ى كه بڕوانامه‌ى په‌يمانگاكان وته‌نانه‌ت زانكۆ شيان هه‌يه ده‌بينين له‌ڕووى ياساييه‌وه زۆر لاوازن بۆ گرێبه‌ستێكى هاوسه‌رگيرى ساده ده‌بينين چه‌ندين پرسيارى جۆراو جۆرت لێده‌كرێت، يان بۆ نووسينى ساده‌ترين داواكارى بۆ دامه‌زراوه‌يه‌ك يان بۆ دادوه‌رێك ده‌بينين ده‌رچوانى زانكۆ‌و په‌يمانگاكان ناتوانن ئه‌و داواكارييه‌ى خۆيان بخه‌نه سه‌ر په‌ڕاوێكى ئه‌ى فۆڕو به‌ناچارى په‌نا بۆ داد نوسێك ده‌به‌ن كه پێده‌چێت شه‌هاده‌ى سێى ناوه‌ندى نه‌بێت،
وانه‌ی یاسایی و پێویستی هه‌بوونی له سیسته‌می نوێی په‌روه‌رده‌دا
پارێزه‌ر:ئارام ساڵح
ياساو گرنگى له‌پێشخستنى كۆمه‌ڵگه‌دا:هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌يه‌ك بيه‌وێت به‌ره‌و پێشكه‌وتن و به‌ره‌و به‌مه‌ده‌نى بوون هه‌نگاو بنێت پێش هه‌موو شتێك پێويسته تاكه‌كانى هۆشيار بكاته‌وه به‌ئه‌ركه‌كانيان و به‌مافه‌كانيان و به‌ياسا، هه‌روه‌ها ناساندنيان به‌ڕێگاكانى پێشكه‌وتن كه‌ئه‌مه‌ش دووباره له‌ڕێگه‌ى زيادكردنى رۆشنبيرى ياسايى تاكه‌كانه‌وه ده‌بێت، بۆ كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى دواكه‌وتووى وه‌ك ئێمه له‌ئێستادا زۆر پێويستمان به‌وه هه‌يه كه‌ياسا ئاشنا بكه‌ين به‌سه‌رجه‌م چين و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵ بۆئه‌وه‌ى له‌داهاتوويه‌كى نزيكدا بتوانين كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له‌ڕيزى ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌و وڵاتانه‌دا ببينينه‌وه كه‌ياسا زامنكه‌رو بايه‌خى تايبه‌تى هه‌يه بۆ سه‌ر ره‌وتى ژيان و به‌ره‌وپێشچوون، له‌ئێستاى كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا گرنگترين فاكته‌رێك كه‌بتوانين لێيه‌وه ياسا به‌تاكه‌كان بناسێنين سيستمى په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌يه، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ى كه‌له‌ڕێگه‌ى خوێندنگه‌كانه‌وه وانه‌ى ياسايى زياد بكرێت و له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانى خوێندندا بوترێته‌وه، هه‌رله قۆناغى پۆلى يه‌كه‌مى سه‌ره‌تاييه‌وه تادواقۆناغى زانكۆ ئه‌م ريز به‌ندييه‌ش به‌پێى پێشكه‌وتنى ساڵه‌كانى خوێندكار وانه‌ى ياسايى بۆئاماده بكرێت له‌لايه‌ن ليژنه‌يه‌كى تايبه‌ته‌وه به‌سوود بينين له‌سيستمى وڵاتانى پێشكه‌وتوو، ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانيين ئه‌م ئه‌ركه به‌ئه‌نجام بگه‌يه‌نين، ئه‌وا ده‌توانين له‌داهاتوودا كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان رۆشنبير بكه‌ين و كێشه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى و كێشه‌ى ياسايمان كه‌متر بكه‌ينه‌وه له‌ڕێگه‌ى ياساوه، ئه‌وه‌ى سه‌رنجى راكێشام ئه‌م بابه‌ته بنووسم ئه‌وه‌بوو كه‌ده‌بينين زۆرينه‌ى تاكه‌كانى ئێمه به‌خوێنده‌وارو نه‌خوێنده‌واره‌وه ده‌توانين بڵێين زانيارى ياساييان 5% زياتر نييه، يان بۆ ده‌بێت بۆ يه‌كلايكردنه‌وه‌ى كێشه‌كانمان په‌نا بۆ ياسا نه‌به‌ين بۆ هه‌وڵى چاره‌سه‌رى عه‌شايه‌رى بده‌ين؟
چرای یاسا...مافی ژن له ڕوانگه‌ی یاسادا...به‌شی دووه‌م
پارێزه‌ر : دانا جهمالمافى ژن هه‌ميشه يه‌كێك بووه له‌و بابه‌تانه‌ى له كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا وه‌ك بابه‌تى ڕۆژانه له ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندن و ڕێكخراوه‌كانى ژنان باسى لێوه ده‌كرێت و ڕاو بۆچونى زۆر ده‌وترێت نمونه‌ى زيندوى زۆريش ده‌خرێته ڕوو، سه‌باره‌ت به پێشێلكردنى ماف و ئازادى ژن هه‌ر له ئه‌تككردنى ژن به لوت بڕين تا باوك و برا سالارى. كه‌واته جێبه‌جێ نه‌كردن و دان پێدانه‌نان به مافى ژن په‌يوه‌ندى به كه‌سانى ناو كۆمه‌ڵگاوه هه‌يه نه‌ك ڕێكخه‌رى ئه‌و مافانه‌ى كه ياساييه. گرنگترين مافى ژن بريتييه له مافى هاوسه‌رى كه ده‌ست نيشان كراوه له چوارچێوه‌ى ياساى بارى كه‌سێتى عێراقى ژماره 188 بۆ ساڵى 1959پێكهاتووه له:-
1- ماره‌يى: ماره‌يى له شه‌ريعه‌ى ئيسلامى دا ئه‌و ماڵه يان پاره‌يه‌يه‌كه پياو ده‌يدات به ژن به‌هۆى گرێبه‌ستى هاوسه‌رگيرييه‌وه كه‌به زۆرى خۆى له ئاڵتوندا ده‌بينێته‌وه، قورئانى پيرۆز ناوى ئه‌وه‌ى ناوه (صدقه) به پێى ئايه‌تى پيرۆزى (وآنوا النسا صدقا ته‌ن نحله) ماره‌يى مه‌رج نييه ئه‌و بڕه‌ى هه‌ردوولا ڕێكه‌وتوون له‌سه‌رى به‌يه‌كجار بدرێت، به‌ڵام لاى ئێمه به‌زۆرى ده‌كرێت به دووبه‌شه‌وه ماره‌يى پێشه‌كى كه بۆ ژن ده‌كرێت لێى ناسه‌نرێته‌وه دواى گواستنه‌وه‌ى، به‌ڵام ماره‌يى پاشه‌كى ژن له دووحاڵدا وه‌رده‌گيرێت ئه‌گه‌ر ته‌ڵاق ڕوويدا له نێوانياندا يان به‌مردنى مێرده‌كه‌ى.




