سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
ئێره ماڵی منه
بیخه لیستی دڵخوازه‌کان :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: په‌رله‌مانی كوردستان
وه‌زاره‌تی داد
په‌رله‌مانی عێراق
السلطة القضائية العراقية
بنکه‌ی یاسادانانی عێراقی
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
بنكه‌ی یاساكان و ڕێنماییه‌كانی عێراقی
RSS
پرنسیپه سه‌ره‌كیه‌كانی پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم

حاکم شێخ له‌تیف
پرنسیپه سه‌ره‌كیه‌كان یان حوكمه گشتییه‌كانی هه‌ر ده‌ستورێك زۆر گرنگن، چونكه بنه‌ما گشتی و سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌كه (یان هه‌رێمه‌كه)و فه‌لسه‌فه‌و ئایدیای حوكمڕانان و شێوازی سیستمی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌لاَیه‌تی دیاری ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر كۆی ده‌ستوره‌كه‌وه ده‌بێت بۆیه ده‌بێت زۆر وود و به دیقه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ماده‌كانیدا بكرێ، به ووریاییه‌وه دابرژێرێن بۆیه من هه‌وڵ ده‌ده‌م ماوه به ماوه سه‌رنجی خۆمیان له‌سه‌ر ده‌ربڕم، دیاره خۆشبه‌ختانه لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ستور كه له ماوه‌ی پێشوودا له په‌رله‌مان دروست بوو به پڕۆژه‌كه‌دا چووبووه، هه‌ندێ له‌و سه‌رنجانه‌ی كه پێشتر له‌سه‌ر پرۆژه كۆنه‌كه خرابوونه روو چاكی كردوون، به‌لاَم زۆر شتی تریش ماون كه پێویستیان به چاككردنه بۆیه من هه‌میشه كار له‌سه‌ر پڕۆژه كۆنه‌كه ده‌كه‌م، چونكه ئه‌وه‌ی تر تا ئێستا نه‌خراوه‌ته به‌رده‌ستی خه‌ڵك و راگه‌یاندنه‌كان.
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی نایاسایی له ئاماده‌كردنی ده‌ستووردا هه‌یه
د. نوری تاڵه‌بانی پێیوایه راگه‌یاندنی فیدراڵیزم له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، ده‌بوو بڕیارێكی دیكه‌ی به‌دوادا بدرێت، كه گۆڕینی سیستمی حوكمڕانیكردنه له كوردستاندا به‌دانانی ده‌ستوور، بۆ ئه‌و به‌شه رزگاركراوه‌ی كوردستانه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه‌موكورتی له‌پرۆژه‌ی ده‌ستووری ساڵی 2006دا هه‌یه، هه‌ڵه‌ی نایاسای له‌كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌و پرۆژه‌یه كراون، لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له‌ژووری داخراودا كاره‌كانی ئه‌نجامداوه، له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌و له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكه‌كه‌ی كه به‌هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه دیاری نه‌كرابوو، به‌ڵكو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌ستنیشانی كردبوو، له ئه‌یلولی 2006ه‌وه تا كۆتایی حوزه‌یرانی 2008 هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نه‌كردووه بۆ ته‌ماشاكردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ندین ڕێكخراوی سیاسی‌و مه‌ده‌نی‌و كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا بۆ لیژنه‌كه‌یان ناردبوویان به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی.
لیژنه‌ى ده‌ستور ره‌شنوسى ده‌ستورى هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێته قۆناغى كۆتایى

سه‌رۆكى لیژنه‌كه به سه‌پاندنى بیر‌ورا تۆمه‌تبار ده‌كرێت
شیروان حه‌یده‌ری سه‌رۆکی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی کوردستان، رایگه‌یاند پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان له قۆناغی کۆتاییدایه و له سه‌ره‌تای خولی داهاتووی په‌رله‌ماندا خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌می بۆ ده‌کرێت..
ده‌ستووری هه‌ریَم كرا به(119) مادده‌و خویَندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ده‌كریَت
سه‌باره‌ت به‌دوایین كاره‌كانی لیژنه‌ی پیَداچوونه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌ریَم، شیَروان حه‌یده‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیَداچوونه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌ریَم، تایبه‌ت به‌كوردستانی نویَ-ی راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی كاره‌كانی لیژنه‌ی پیَداچوونه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌ریَمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه به‌رده‌وامه، وتیشی: دوای ئه‌وه‌ی مادده‌كانی ده‌ستووری هه‌ریَم له(116) مادده جیَگیركرا، جاریَكی تر به‌هۆی زۆریی سه‌رنج و پیَشنیازه‌كان گۆرِانكاریی به‌سه‌رداهات و كرا به(119) مادده.
شیَروان حه‌یده‌ری وتیشی: دوای ته‌واوكردنی كاره‌كانی لیژنه‌ی پیَداچوونه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌ریَم له‌خولی دووه‌می په‌رله‌مان خویَندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆده‌كریَت و یاسایه‌كی تایبه‌تی بۆ ده‌رده‌چیَت، پاشان ریفراندۆم ئه‌نجامده‌دریَت.
راشیگه‌یاند: به‌هۆی گرنگی بوونی ده‌ستووری هه‌ریَمی كوردستان بۆ ئه‌مرِۆی عیراق و هه‌ریَمی كوردستان، ئومیَدده‌كه‌ین ده‌ستووری هه‌ریَمی كوردستان پیَش كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واو بكریَت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه له‌ده‌ستووری هه‌ریَمی كوردستاندا ئه‌وپه‌رِی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌كانی هه‌ریَمی كوردستان دابینكراون.
دیباجه‌كه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان
حاکم شێخ له‌تیف
دیباجه یان پێشه‌كی ده‌ستوور شتێكی حه‌تمی و زه‌رور نییه، واته مه‌رج نییه هه‌موو ده‌ستوورێك دیباجه‌یه‌كی هه‌بێت، زۆر ده‌ستوور هه‌یه دیباجه‌ی نییه.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی دیباجه، پێویسته له ئه‌ركی دیباجه ده‌رنه‌چێت، به‌گشتی دیباجه به زمانی داهاتوو ده‌نوسرێت نه‌ك رابردوو واته دانه‌ری ده‌ستوور ده‌یه‌وێ فه‌لسه‌فه‌ی خۆی له جۆری حوكمڕانێتی و شێوازی ده‌وڵه‌ته‌كه و ئه‌و سیستمه‌ی كه ده‌یه‌وێت دایبمه‌زرێنێت به كورتترین شێوه روونی ده‌كاته‌وه.
كه‌واته ده‌بێت زمانی داڕشتنی دیباجه كورت و پاراو و چڕپڕ بێ وشه‌ی زیادی تێدا نه‌نه‌بێت و پێشبینی داهاتووش بكات كه تێیدا هێڵه گشتییه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی ده‌سه‌ڵات و سیستمی سیاسی و ئه‌وجۆره سیستمه‌ی كه ده‌یه‌وێ له داهاتوودا دروستی بكات روون ده‌كاته‌وه.
له چاوه‌ڕوانی ده‌ستووردا!
چه‌ند سه‌رنجێک سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان
زانا ره‌ئوف مه‌نمی
ماوه‌یه‌کی زۆره لیژنه‌ی ئاماده‌کاری پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان کاره‌کانی خۆی ته‌واو کردووه سه‌باره‌ت به ئاماده‌کردنی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم، به‌ڵام تا ئێستاش پرۆژه‌که هێشتا دنیای روونی نه‌دیوه، ره‌نگه هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵنه‌دانی یه‌که‌مین ده‌ستوریش له مێژووی گه‌لی کوردا که له پرۆژه‌که‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه زانستی و یاساییه بێ شوماره‌ی که له پرۆژه‌که‌دا به‌دی ده‌کران، یاخود بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌موو راسپارده‌و پێشنیارانه‌ی که له لایه‌ن هاوڵاتیان و ده‌سته‌و گروپه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌وه وه‌کو تێبینی له‌سه‌ر پرۆژه‌که ئاراسته‌ی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی ئاماده‌کاری ده‌ستوره‌که کراوه، یان بارودۆخه سیاسی یه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان و عێراق رێگر بووه له دانان و په‌سه‌ندکردنی ده‌ستوره‌که یاخود .....هتد.
لایه‌نه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كانی ژنان
له ماده‌ی 21 ی پڕۆژه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستاندا
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر
ده‌قی ماده‌ی 21 له پڕۆژه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان-عیراق، ده‌ڵێت:
"ئافره‌ت یه‌كسانه له‌گه‌ڵ پیاو و نابێ جیاوازی له دژی بكرێت‌و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو ئه‌و مافه مه‌ده‌نی‌و سیاسیانه‌ی له‌م ده‌ستوره‌و له‌و په‌یمان‌و رێككه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیانه‌دا هاتوون كه ده‌وڵه‌تی عیراق په‌سه‌ندیكردوون، ده‌سته‌به‌رده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌بێ هه‌ر شتێك به‌ربه‌ست دابنرێت له به‌رده‌م یه‌كسانیان له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنبیری‌و ئابوری‌و سیاسی‌دا، لابه‌رێت".
ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی کوردستان
سیروان بابه‌عه‌لی
پیرۆزیی ده‌ستوور:
ده‌ستوورێکی شارستانیی، ته‌نها ده‌قێکی نووسراوه، که پێویسته هێنده روون‌و ژیانویست‌و دادپه‌روه‌رو فره‌ئال‌و یه‌کسانیخواز‌و یه‌کلاکه‌ره‌وه بنووسرێت، پرینسیپه‌کانی هێنده گرده‌بڕ ده‌ستنیشان بکرێن؛ که نه‌ك ته‌نها ژیان‌و ژینگه‌ی مرۆڤێکی کۆمه‌ڵگه؛ ته‌نانه‌ت هینی ئاژه‌ڵێك، دره‌ختێك، بنجه‌گیایه‌ك له‌بیر نه‌که‌ن...




