سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
ئێره ماڵی منه
بیخه لیستی دڵخوازه‌کان :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: په‌رله‌مانی كوردستان
وه‌زاره‌تی داد
په‌رله‌مانی عێراق
السلطة القضائية العراقية
بنکه‌ی یاسادانانی عێراقی
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
بنكه‌ی یاساكان و ڕێنماییه‌كانی عێراقی
RSS
دوای سێزده ساڵ بێ تاوان ده‌رچوون
PNA- دوو پیاوی چینی به تاوانی دزیكردن 13 ساڵ به‌ندكران و دوایی ده‌ركه‌وت كه بێ توانبوون، بۆیه له به‌رامبه‌ر ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی به‌ندبوونیاندا برِێك پاره‌یان وه‌ك قه‌ره‌بوو پێدرا. ئاژانسی هه‌واڵی چینی نوێ له‌سه‌ر زاری پۆلیسی وڵاته‌كه‌ی بڵایكردۆته‌وه، "جۆ شۆجۆن" كه كارمه‌ندی نووسینگه‌یه‌كی گه‌یاندن بووه له‌گه‌ڵ هاورِێیه‌كی به ناوی "یوان هایكیانچ" له گوندێكی سه‌ر به هه‌رێمی "هینان" دوای ئه‌وه‌ی تاوانباركران به دزینی 8 هه‌زار و 200 یوان، كه ده‌كاته هه‌زار و 200 دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی، به‌و تۆمه‌ته‌وه 13 ساڵ خرانه زیندان و ژیان له پشت شیشه‌كانی به‌ندیخانه به‌سه‌ربردن، به‌ڵام دوای ئه‌و چه‌ند ساڵه‌یه ده‌ركه‌وت كه بێ تاوانن. سه‌رچاوه پۆلیسیه‌كه روونیكردۆته‌وه، دزه راسته‌قینه‌كانی ئه‌و تاوانه پێش 5 ساڵ ئاشكرابوون، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی داده‌وه‌ری ره‌تیكردۆته‌وه، كۆتایی به سزای سه‌ر (جۆ و یوان) بێنێت. سه‌باره‌ت به تاوانی دزیكردنه‌كه‌یان، له لێدوانێكدا "جۆ و یوان" بۆ رۆژنامه‌نووسان رایانگه‌یاندووه، كه له‌ژێر فشارێكی زۆر و زه‌بر و لێدانی به‌هێز ناچاركراون دان به تاوانێكدا بێنین، كه نه‌مانكردووه.
هه‌روه‌ها دوای ئه‌و رووداوه ئه‌نجومه‌نی ته‌شریعی ناوخۆ داوایكرد دادگایی كردنه‌كه دووباره بكرێته‌وه و چوار به‌رپرس كه هۆكاربوون له‌م سزایه‌ی ده‌رهه‌ق به"جۆ و یوان" كراون، بڕیاردرا"جۆ و یوان" هه‌زار وه‌ك قه‌ربووی ئه‌و زیانه‌ی لێیان كه‌وتووه برِی (360 یوان)یان پێ بدرێت.
نزیكبونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان ملی 3 كەسى لەشمشێر رزگار كرد
لیژنەی ئاشتەوایی نێوان خەڵك لەمەككە رەزامەندیی لەكەسوكاری 3 كوژراو وەرگرت بۆ ئەوەی لەبكوژی كوڕەكانیان خۆشبن و بەمەش ملی بكوژەكان لەپەڕاندن به‌شمشێر رزگاركرا.
دادگای شاری مەككە لەماوەی پێشودا حوكمی ملپەڕاندنی بەسەر 3 كەسدا سەپاند كە ئیدانەكرابون بەكوشتنی 3 هاووڵاتی لە 3 حاڵەتی كوشتنی جیاجیادا. لەگەڵ نزیكبونەوەی دەستپێكردنی مەراسیمی حەج وجه‌ژنی قورباندا، لیژنەی ئاشتەوایی نێوان خەڵك كە دەزگایەكی فەرمییە، توانیویەتی لێخۆشبونی كەسوكاری كوژراوەكان بۆ ئەم 3 حوكمدراوە وەرگرێت و بەم لێبوردنەش ملی ئەو 3كەسە لەپەڕاندن بەشمشێر رزگاركرا.
جێگای ئاماژەیە بەپێی یاسای سعودی كە لەشەریعەتی ئیسلامەوە سەرچاوەی گرتوە، سزای پیاو كوشتن كوشتنەوە و ملپەڕاندنی بكوژە بەشمشێر. بەڵام ئەگەر كەسوكاری كوژراو لێیخۆشبن ئەوە یاسا دەیبەخشێت.
Awena Newspaper
به‌هۆی ئه‌وه تیزابی به‌ده‌موچاوی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی داكردبوو... حوكمی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا درا كه هه‌ر دوو چاوه‌كانی ده‌ربهێنرێت
رووداونێت
ئه‌و كوڕه‌ی كه تیزابی به‌ده‌موچاوی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی داكردبوو، له‌لایه‌ن دادگای سزادانی تاران حوكمی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا درا كه هه‌ر دوو چاوه‌كانی ده‌ربهێنرێت‌و ئه‌و پاره‌یه‌كیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی بداته كچه‌كه.
یه‌كێك له دانیشتووانی شارۆچكه‌ی سه‌ید خه‌ندان دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی له‌وه ئاگادار كرده‌وه كه كورٍێك تیزابی به‌سه‌ر ده‌موچاوی خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا كردووه كه پێشتر وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه‌و ئه‌ویش رقی لێ هه‌ڵگرتووه، پۆلیس كوڕه‌كه‌ی ده‌ستگیركردو كچه‌كه‌ش گه‌یێنرایه نه‌خۆشخانه.
ئه‌و كچه كه نێوی (ئامینه)یه‌و ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه دوای ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و كوڕه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه، بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه تیژابی به ده‌موچاویدا كردووه، ئه‌و كوڕه كه نێوی (مه‌جید)ه له‌لایه‌ن پۆلیسی 110 ده‌ستگیركراو دوای لێكۆڵینه‌وه‌و داننانی به تاوانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دادگای سزادانی تاران حوكمی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر درا كه هه‌ر دوو چاوی ده‌ربهێنرێت.
زیندانییه‌ك به‌هۆی قه‌ڵه‌وییه‌وه ئازاد ده‌كرێت
دادگای هه‌رێمی كوێبیك له كه‌نه‌دا تاوانبارێكی گروپی بازرگانیی ماده سڕكه‌ره‌كانی به‌هۆی نه‌بوونی شوێنی گونجاو له زینداندا ئازاد كرد.
رۆژی 21/11 دادوه‌ر له دادگای هه‌رێمی ناوبراو له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئاشكرایكرد: تاوانبار (مایكل لایوانت) كه له‌ساڵی 2006 ه‌وه به تۆمه‌تی به‌شداریكردنی له‌گه‌ڵ گروپێكی بازرگانیی ماده سڕكه‌ره‌كان زیندانیكراوه، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی زیادبوونی كێشی له‌شی (205 كیلۆگرام) و نه‌بوونی شوێنی گونجاو له ناو زینداندا باری ته‌ندروستی زۆر خراپه، له‌به‌ر ئه‌وه مایكل مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئازاد بكرێت و له‌جێگاو نوێنێكی فراواندا ژیان به‌سه‌رببات.
لێپرسراوانی هه‌رێمه‌كه پێیان وایه مایكل پاش 3 ساڵ زیندانی چیتر ناتوانێت له‌ناو زیندان گوزه‌ران بكات، پێویسته شوێن و كورسی تایبه‌تی بۆ دابین بكرێت، مایكل لایوانت پاش ئه‌و بڕیاره له وته‌یه‌كدا دانی به‌تاوانه‌كه‌ی خۆی ناو وتی: كاتی خۆی كارێكی به‌دڕه‌وشتم ئه‌نجامداوه به‌ڵام باجه‌كه‌یم دا، ئێستا ئاره‌زووی ژیانێكی نوێ ده‌كه‌م.
دادوه‌ری دادگای كوێبیك رایگه‌یاند مایكل جگه له گرفتی كێشه‌كه‌ی به‌پێی راپۆرتی پۆلیس هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌ی له‌ناو زینداندا باش بووه و ئه‌و تاوانه‌ی كاتی خۆی ئه‌نجامیداوه تاوانی توندوتیژی نه‌بووه و له ژیانیدا سوودی بۆ دایك و هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌بووه، هه‌روه‌ها مایكل به‌ڵێنی داوه ئه‌و كاره دووباره نه‌كاته‌وه بۆیه ئازاد ده‌كرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو خێزانه‌كه‌ی خۆی .
PUKmedia
به‌هۆی خه‌ولێكه‌وتنه‌وه دادگاییكردنی دوو تۆمه‌تبار دووباره ده‌كرێته‌وه
PNA- دادگای ئوستڕالیا برِیاریدا دووباره دادگایی دوو تۆمه‌تبار بكاته‌وه، كه به تۆمه‌تی قاچاخ كردن به ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركرابوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دادوه‌ره‌كه چه‌ند جارێك له كاتی دانیشتنه‌كانی دادگادا خه‌وی لێكه‌وتوه.به‌پێی هه‌واڵێكی (سایتی قه‌نات ) دادگای باڵا ئه‌مرِۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند به‌هۆی خه‌وه له‌كاتی دادگایی كردن بووه هۆی په‌رتبوون و بێ ئاگابوونی ده‌سته‌ی دادوه‌رانی دادگاییه‌كه.
بۆیه برِیاردرا دادگای كردنی هه‌ر یه‌ك له (رافایل سیزان و رۆبن ماس ریفادافیا) دووباره‌بكرێته‌وه، كه له ساڵی 2004 دا به به‌ندكردنی زیاتر له 10 ساڵ سزادرابوون.
هه‌ندێ یاسای سه‌یر
1_له وڵاتی سه‌نگافووره بنێشت خواردن قه‌ده‌غه‌یه...
2_له وڵاتی به‌نگلادیش هه‌ر قوتابییه‌ک ته‌مه‌نی له 15 ساڵ زیاتر بێ ئه‌گه‌ر قۆپی بکا ئه‌وا ده‌خرێته زیندانه‌وه....
3_له وڵاتی ئایسله‌ندا بوونی سه‌گی ماڵه‌وه قه‌ده‌غه‌یه...
4_له وڵاتی تایله‌ند پێویسته هه‌موو سینه‌ماکان پێش په‌خش کردنی فیلمه‌که سروودی میللی بڵێن...
5_له دانیمارک خستنه ئیشی سه‌یاره مه‌منوعه تا دڵنیا نه‌بی بزانی مناڵێ له ژێر تایه‌ی سه‌یاره‌که‌دا نه‌خه‌وتووه....
6_له سه‌ده‌ی 16 و 17 له وڵاتی تورکیا خواردنی قاوه قه‌ده‌غه بووه،وه ئه‌گه‌ر که‌سێک ده‌ستگیر بکرایه له کاتی قاوه خواردندا سزاکه‌ی له سێداره دان بوو.
7_له وڵاتی بۆرما به کار هێنانی ئینته‌رنێت بۆ خه‌ڵکانی ئاسایی قه‌ده‌غه‌یه...
8_سه‌دان ساڵ پێش ئێستا گه‌ر که‌سێک بیویستایه وڵاتی خۆی به جێ بێڵێ و بڕوا بۆ وڵاتێکی تر له سێداره ده‌درا....
9_له کاتی حوکمی تاڵیبان دا گۆره‌وی سپی بۆ ئافره‌تان قه‌ده‌غه بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رنجی پیاوانی ڕا ده‌کێشا...
فه‌رمانی دادوه‌ر به‌ده‌ستگیركردنی ده‌رده‌چێت
چاو‌دێر\ رۆژی23ی ئه‌م مانگه، مامۆستایه‌كی خوێندنگه‌ی بنه‌ڕه‌تیی "كلكه‌سماق"ی سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی "دوكان"، گاز له‌یه‌كێك له‌گوێچكه‌كانی خوێندكارێكی پۆلی حه‌وته‌م ده‌گرێ‌و دواتریش لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكده‌هێنرێت.
به‌رزان عه‌زیز ئه‌حمه‌د، كه خوێندكاره په‌لاماردراوه‌كه‌یه، به"چاو‌دێر"ی راگه‌یاند:
پاش دابڕانم له‌خوێندن بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ‌و به‌نوسراوی ره‌سمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی دوكان، چومه‌وه به‌رده‌م خوێندنگه‌كه‌م، به‌ڵام مامۆستا (ن.ع) به‌هه‌ڕه‌شه‌وه هاته ده‌ره‌وه‌و قسه‌ی ناشیرینی پێوتین‌و منیش وه‌ڵاممدایه‌وه، ئه‌ویش په‌لاماری دام‌و گازێكی له‌گوێچكه‌ی چه‌پم گرت‌و پاشان له‌گه‌ڵ برایه‌كیدا كه‌وتنه لێدانم.
خوێندكاره‌كه، ئه‌وه‌یشی بۆ "چاو‌دێر" ئاشكراكرد: داوای یاسایم له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایه تۆماركردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سێ رۆژه گوێچكه‌ی چه‌پم نابیستێت‌و ناوچه‌كه‌شمان عه‌شایه‌رییه‌و ئه‌م شكاته‌یش بۆ ئه‌وه‌یه به‌یاسایی كێشه‌كه‌م یه‌كلاییببێته‌وه".
له‌به‌دواداچونێكی "چاو‌دێر"دا له‌وباره‌یه‌وه، رائید فوئاد حه‌مید عه‌بدوڵلا به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی دوكان، رایگه‌یاند: دۆسێی كێشه‌كه ره‌وانه‌ی دادگا كراوه‌و به‌بڕیاری دادوه‌ر‌و به‌پێی ماده‌ی(413)ی یاسای سزادانی عیراقی، داواكراوه هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه له‌به‌رده‌م دادگادا ئاماده‌بن".
حه‌سه‌ن عه‌لی مه‌جیدی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی "دوكان" به‌وه‌كاله‌تیش، سه‌رباری سه‌رسوڕمانی خۆی له‌وكاره، ره‌خنه‌ی توندی له‌مامۆستاكه گرت‌و به‌پێویستیشی زانی توندترین سزا بدرێت.
سه‌یرترین سزا بۆ شۆفێرێكی گه‌نج ده‌ركرا
PNA – دادوه‌رێكی دادگای تاوان سه‌رسوڕهێنه‌رترین سزای بۆ شوفێرێكی گه‌نج ده‌ركرد و سزاكه‌ش ئه‌وه‌یه شوفێره گه‌نجه‌كه له پای ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامیداوه ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 20 كاتژمێر گوێ له مۆسیقا بگرێت.
ماڵپه‌ڕی ئێرانیه‌كانی به‌ریتانیا (iranianuk) بڵاویكردۆته‌وه، پۆلیسی هاتووچۆ
شۆفێرێكی گه‌نجیان به تۆمه‌تی به‌رزی ده‌نگی ته‌سجیلی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به بڕی 150 دۆلار سزا داوه، به‌ڵام شۆفێره‌كه پێی وابووه ده‌نگی ته‌سجیله‌كه‌ی به‌و ئه‌ندازه‌یه به‌رز نه‌بووه كه ئه‌وان به‌و جۆره سزای بده‌ن، بۆیه چۆته دادگا و شكاتی له پۆلیسه‌كانی هاتووچۆ كردووه.
هه‌ڵبه‌ت دادوه‌ری دادگا به‌ر له‌وه‌ی بڕیار ده‌ركات، گوێی له قسه‌كانی هه‌ردوولا گرتووه و دواتر شۆفێره‌كه‌ی به تاوانبار داناوه و سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ترین سزای ده‌رهه‌ق ده‌ركردووه و به‌پێی سزاكه ده‌بێت ئه‌و شۆفێره بۆ ماوه‌ی 20 كاتژمێر گوێ له مۆسیقای ئارام بگرێت.
هه‌روه‌ها دادوه‌ره‌كه به‌و شۆفێره گه‌نجه‌ی وتووه: ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی 20 كاتژمێر گوێ له مۆسیقای كلاسیكی (بتهۆڤن) بگرێت، ئه‌وا سزا مادییه‌كه‌ی له 150بۆ 30 دۆلار كه‌مده‌كاته‌وه




