سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
ئێره ماڵی منه
بیخه لیستی دڵخوازه‌کان :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: په‌رله‌مانی كوردستان
وه‌زاره‌تی داد
په‌رله‌مانی عێراق
السلطة القضائية العراقية
بنکه‌ی یاسادانانی عێراقی
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
بنكه‌ی یاساكان و ڕێنماییه‌كانی عێراقی
RSS
راگه‌یاندنی ئه‌لیكترۆنی كوردی و نه‌بوونی یاسایه‌ك بۆ رێكخستنی
رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌لیكترۆنی له دونیای راگه‌یاندندا ئه‌زمونێكی نوێیه و له هه‌رێمی كوردستانیش مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 10 ساڵی رابردوو. رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌لیكترۆنی نه‌ك هه‌ر له‌ئاستی كوردستان، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش كێشه‌ی یاسایی گه‌وره‌ی لێكه‌وتۆته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر نه‌بوونی یاسایه‌ك بۆ رێكخستنی كاری ئه‌و جۆره رۆژنامه‌گه‌رییه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپاش یاسای جیاجیا به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له ناوزڕاندن و بوختان و كۆپیكردنی به‌رهه‌می كه‌سانی تر داڕێژراوه و ساڵانه‌ش چه‌ندین كه‌س و لایه‌نی جیاجیا روبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
سه‌رباری ئه‌و هه‌وڵانه‌ش تائه‌مڕۆ نه‌توانراوه وه‌ك پێویست رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌لیكترۆنی له‌جیهان به‌گشتی و كوردستانیش به‌تایبه‌تی یاسایه‌كی بۆ دابڕێژرێت بۆ رێكخستنی.
د.سامان فه‌وزی پسپۆڕ له‌بواری راگه‌یاندنی ئه‌لیكترۆنی له‌لێدوانێكدا بۆ PUKmedia وتی: هه‌موو چالاكییه مرۆییه‌كان به یاسایه‌ك ریَكده‌خریَت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا راگه‌یاندنی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت له‌ژێر سێبه‌ری یاسایه‌كی تایبه‌تدا كاری رێكبخرێت.
سه‌رنج و تێبینی په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سێتی
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان یاسای باری كه‌سێتی هه‌مواركرد، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌و یاسایه‌چوه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له‌ژماره 95 رۆژنامه‌ی وه‌قاعیئی كوردستان بڵاوكرایه‌وه.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی یاساكه و چاودێریكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگاكانی مه‌ده‌نی و ئاكامه‌كانی جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و یاسایه، به‌تایبه‌تی ئه‌و بڕگه و ماددانه‌ی له‌ناو یاساكه زیاد و هه‌مواركراون كه‌جێگه‌ی گفتوگۆیه‌كی زۆری ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بوو له‌كاتی ئاماده‌كردن و په‌سه‌ندكردنی یاساكه، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ژنان و ئافره‌تان له په‌رله‌مانی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه بۆ PUKmedia سه‌رنج وتێبینی خۆیان خسته‌ڕوو.
سه‌ره‌تا په‌خشان زه‌نگه‌نه سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی ژنان و ئافره‌تان له‌په‌رله‌مانی كوردستان پێی راگه‌یاندین: له‌بواری جێبه‌جێكردنی یاسای باری كه‌سێتی حكومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانیش له چاودێری جێبه‌جێكردنیدایه له‌گه‌ڵ میدیاكان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به حزبه سیاسییه‌كانه‌وه.
9 زیندانی ماون دادگه‌یی نه‌كراون
ره‌وشی زیندانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و باشی رۆیشتووه
وه‌زیری مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ره‌وشی زیندانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و باشی رۆیشتووه و "ئێستا ته‌نیا 9 زیندانی ماون دادگه‌یی نه‌كراون و به‌بایه‌خیشه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ راپۆرته‌كانی رێكخراوه جیهانییه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن"..
شوان محه‌مه‌د عه‌زیز وه‌زیری مافی مرۆڤی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی كوردستان بۆ ده‌نگوباس (ئاكانیوز) وتی: "دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌رێم گرفتی زیندانیمان زۆر هه‌بوو، به سه‌دان كه‌س له به‌ندیخانه‌كان گیرابوون به‌بێ ئه‌وه‌ی دادگه‌یی بكرێن یاخۆ تۆمه‌تیان بدرێته پاڵ، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵ و نیوه‌ی رابردوودا كاری زۆرمان له‌سه‌ر ئه‌و فایله كردووه و ئێستا ئه‌وانه‌ی له له سه‌رتاسه‌ری كوردستان له زیندانه‌كاندا به بێ دادگه‌ییكردن ماونه‌ته‌وه له په‌نجه‌ی ده‌ست تێ ناپه‌ڕن".
په‌رله‌مانتارانی كوردستان له‌باره‌ی هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌وه ده‌دوێن
له‌چه‌ند رۆژى داهاتوودا په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرِۆژه یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژیى ناو خێزان ده‌كا
سه‌رۆكى لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ژنان و ئافره‌تان:
ئه‌م یاسایه له‌گه‌ڵ یاسای بارى كه‌سێتى ده‌بنه دوو بنه‌ما بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى توندوتیژى به‌رامبه‌ر ژنان
هه‌ڵمه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به ژنان له‌ماوه‌ى 19تا25/11هه‌ڵمه‌تێكى گشتگیره‌و چه‌ند رێكخراوى ژنان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌دنى و به‌سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رِێوه‌ده‌چێت، بۆئه‌مه‌ش له‌ماوه‌ى رابردوو چه‌ندین كۆرِو كۆبوونه‌وه‌و سمینار له‌وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و له‌باره‌گاى ریَكخراوه‌كانى مه‌ده‌نى ده‌رباره‌ى ئه‌و دیارده به‌رِیَوه‌ده‌چن، هه‌رله‌سه‌ر ئه‌و باسه ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستانى وه‌ك به‌شیَك له‌و هه‌ڵمه‌ته راى خۆیان له‌و باره‌یه‌وه خسته‌رِوو.
ئاریَز عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكى لیژنه‌ى رۆشنبیرى له په‌رله‌مانى كوردستان له‌و باره‌یه‌وه وتى: راگه‌یاندنى هه‌فته‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به‌ژنان هه‌نگاویَكى باشه‌و ئه‌و جۆره هه‌ڵمه‌تانه بۆ كۆمه‌ڵگاى كوردستان پیَویستن، به‌لاَم من پیَموایه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به‌ژنان دوو ریَگاى سه‌ره‌كى هه‌یه پیَویسته بگیَریته به‌ر، یه‌كه‌میان هۆشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگایه بۆئه‌مه‌ش ئه‌ركى هه‌موو تاكیَك و ریَكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نیه له كوردستان به‌و كاره هه‌ڵستن، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌شه توندوتیژیه‌ى له‌ناو كه‌لتورى كوردا هه‌یه بیهیَنینه ده‌ره‌وه.
كۆرِه‌ك تیلیكۆم ده‌ست له‌كاروباری دادگاكان وه‌رده‌دات
كۆمپانیای كۆرِه‌ك تیلیكۆم بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان، به‌پیَی نووسراویَك داوا له‌ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌ریَمی كوردستان ده‌كات كه دادگاكای قه‌زاو ناحیه‌و پاریَزگاكان مخاته‌به‌ی نه‌كه‌ن و له‌رِیَگه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه سكاڵاكانی هاووڵاتیانیان بۆ به‌رزبكریَته‌وه.
ریَباز عه‌زیز هاووڵاتییه‌كی نیشته‌جیَی گه‌رِه‌كی ئاشتی ناحیه‌ی ته‌قته‌ق بۆ كوردستانی نویَ-ی گیَرِایه‌وه، كه زیاتر له 3 مانگه له‌دادگای ته‌قته‌ق سكاڵای له‌سه‌ر به‌شداربوویه‌كی كۆرِه‌ك تیلیكۆم تۆماركردووه‌و وته‌ی لیَوه‌رگیراوه، به‌ڵام تا رۆژی 20/11 وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی له‌كۆمپانیاكه‌وه بۆ نه‌هاتووه‌ته‌وه، وتیشی: گله‌یی له‌ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و كۆمپانیاكه‌ش ده‌كه‌م، كه هه‌ردوولایان هۆكاری دواكه‌وتنی وه‌ڵامی سكاڵاكه‌من.
داوه‌ر مه‌جید سه‌عید دادوه‌ری دادگای به‌رایی ته‌قته‌ق له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م داوایه‌دا به‌كوردستانی نویَ-ی راگه‌یاند: ئه‌و هاووڵاتییه له 23/7/2008دا سكاڵای له‌دادگاكه‌یان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی به‌شداربووی كۆرِه‌ك تیلیكۆم تۆماركردووه، وتیشی: به‌نووسراوی ژماره 96ی هه‌مان رۆژ نووسراومان بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌ریَم كردووه‌و داوامانكردووه كه ژماره‌ی به‌شداربوو رابگیریَت و ناوی سیانی سكاڵالیَكراومان پیَبده‌ن به‌مه‌به‌ستی لیَكۆڵینه‌وه.
دوای 159 رۆژ، كه‌س له‌سه‌ر جگه‌ره‌كێشان غه‌رامه‌نه‌كراوه
له‌رۆژی 31/5ه‌وه تا ئه‌مرِۆ 5/11، كه 159رۆژ ده‌كات تائیَستا هیچ كه‌سیَك به‌پیَی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كیَشان له‌هه‌ریَمی كوردستان له‌سه‌ر جگه‌ره‌كیَشان له‌شویَنه گشتیه‌كان غه‌رامه‌نه‌كراوه.
یاسای ژماره 31ی ساڵی 2007ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كیَشان له‌هه‌ریَمی كوردستان كه‌له‌رۆژی 14/11/2007 له‌په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچویَنراو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌ریَمه‌وه په‌سه‌ندكراو رۆژی 31/5/2008، یه‌كه‌م رۆژی جیَبه‌جیَكردنی یاساكه‌بوو كه جگه‌ره كیَشان له‌شویَنه گشتیه‌كان قه‌ده‌غه‌كرا.
هه‌مان رۆژ وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌ریَم رایگه‌یاند: كه برِیاریانداوه به‌رِیَوه‌به‌ریَتیه‌ك به‌ناوى ئاداب دابنریَت و پسوڵه‌ی راسته‌وخۆی پیَبیَت كه هه‌ر كه‌سیَك له‌شویَنه گشتیه‌كان جگه‌ره بكیَشیَت به‌برِی 10 هه‌زار دینار غه‌رامه بكریَت.
مرۆڤه بێنازه‌كان‌و دادگا 
زۆرن ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به‌ده‌م گێژاوی ئه‌م دنیایه‌وه تووشی چه‌رمه‌سه‌ری‌و مه‌ینه‌تی ده‌بن. كێشه‌و گرفت‌و گێژاوی وایان بۆ دروست ده‌بێت كه ده‌ربازبوونیان هه‌روا ئاسان نییه، به‌ڵام له‌ولاشه‌وه كه‌سانێكی تر هه‌ن كه به مرۆڤی ده‌ره‌جه یه‌ك ده‌ناسرێن پشت‌و په‌ناو هه‌موو ئاسانكارییه‌كیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، كه ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ترین تاوانیش له‌م وڵاته‌دا ئه‌نجام بده‌ن زۆر به سانایی‌و بێمنه‌تی لێی ده‌رباز ده‌بن.
ئه‌م یاسا‌و رێسایه‌ی كه له‌م وڵاته‌دا كاری پێده‌كرێت‌و خه‌ڵكی كه‌مده‌ست‌و هه‌ژاری پێسزا ده‌درێت‌و یاسا له‌سه‌ر ئه‌وانه پراكتیزه‌ی ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌و یاسا‌و ده‌ستووره‌شه كه گه‌وره‌ترین تاوانبار له‌ڕووی یاساییه‌وه پێی رزگار ده‌كرێت. نموونه زۆرن، به تایبه‌تی له‌شارێكی وه‌ك سلێمانی كه ده‌بێت یاسا سه‌روه‌ر بێت. ئێمه ناڵێین له تاوانباران ببوورن، به‌ڵام با جیاوازی نه‌كرێت له نێوان یه‌كێك كه ئه‌و سزایانه‌ی كه دادوه‌ر دای به‌سه‌ر كه‌سێكی هه‌ژاردا، به‌مه‌رجێك نامۆ بوو به‌م شاره له به‌رواری 16/10/2008 كابرایه‌كی هه‌ژار به‌ناوی (س) بۆ بژێوی ژیان‌و گوزه‌رانی خۆی‌و ماڵ‌و منداڵی كاسبی سه‌رپێی ده‌كات‌و كارتی مۆبایل ده‌فرۆشێت، كه‌سێكی خاوه‌ن دووكاندار ده‌ناسێت سه‌رڕاست ده‌بێت له‌گه‌ڵ دووكانداره‌كه‌و هه‌موو جارێك كارتی پێده‌دات، به‌ڵام رۆژگار وا له مرۆڤ ده‌كات كه زۆرجار ئه‌و مرۆڤانه له‌خشته بچن، چونكه سه‌ختی‌و بژێوی ژیان ناچاریان ده‌كات به‌بیریاندا بێت كارێكی نه‌گونجاو ئه‌نجام بده‌ن له بواری كاره‌كه‌یاندا.
خراپیی شوێن و نه‌بوونی مه‌رجی ته‌ندروستی، به‌شی زۆری راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی داگیركردووه
له‌مانگێكدا 1513 به‌ندكراوی راگیرا‌و به‌بێ حوكم له‌به‌ندیخانه‌كاندا ماونه‌ته‌وه
ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌هه‌ریَمی كوردستان له‌ماوه‌ی مانگه‌كانی حوزه‌یران و ته‌مموزو ئابی ئه‌مساڵدا له‌چاو مانگه‌كانی پیَشوتردا روو له‌باشتره‌و به‌تایبه‌تیش كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌نیَو زیندانه‌كاندا.
به‌پیَی راپۆرتی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ ژماره‌ی زیندانیكراوه‌كانی به‌ندیخانه‌كانی هه‌ولیَرو سلیَمانی و دهۆك و ئاكریَ له‌مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا به‌حوكمدراو و راگیراوه‌وه 2895 زیندانیكراو بوون كه 1382یان حوكمدراون و 1513شیان راگیراون و ژماره‌ی زیندانیكراوه‌كانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌ش له‌مانگی ته‌مووزی هه‌مان ساڵ 2882 به‌ندكراو بوون كه 1441 یان حوكمدراو بوون و 1441 شیان راگیراون، له‌مانگی ئابی هه‌مان ساڵیش‌دا به‌ندكراوه‌كانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه 2893 كه‌س بوون كه 1519یان حوكمدراو و 1374یشیان راگیراون كه به‌شی چاكسازییه‌كانی ژنان و نه‌وجه‌وانان و به‌ندیخانه‌كانی ئاسایش له‌خۆده‌گریَت.
له‌به‌شیَكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا باس له‌بارودۆخی به‌ندیخانه‌كان ده‌كات و دوایئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌رِیَوه‌به‌ریَتیی چاكسازیی راگیراوی گه‌وران-یان له‌هه‌ولیَر كردووه، تیَبینیان كردووه هۆڵه‌كان پاكوخاویَنیان تیَدا نییه‌و بینای به‌ندیخانه‌كه به‌گویَره‌ی ژماره‌ی راگیراوه‌كان نییه كه ده‌بیَته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی و هه‌روه‌ها له‌و به‌ندیخانه‌یه‌دا گله‌یی له‌به‌رده‌وامنه‌بوونی كاره‌بای حكومیان ده‌كرد.
یاسای باری كه‌سیَتی و ماف و خواسته‌كانی ژنان
به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی ئه‌رك و مافی هاووڵاتیان و نه‌هیَشتنی دیارده‌ی توندوتیژیی و چه‌وساندنه‌وه، له‌پیَناوی پشتگیریكردن له‌مافه‌كانی ژنان و چه‌سپاندنیان له‌یاسای باری كه‌سیَتیدا دویَنیَ هاوكات له‌گه‌ڵ دانیشتنی په‌رله‌ماندا زیاتر له(40) ریَكخراوی ژنان و ئافره‌تان و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا كۆبوونه‌وه بۆ پاڵپشتیكردن له‌داواكارییه‌كانیان و له‌پیَناو گۆرِینی عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری و هه‌ندیَك كلتووری نابه‌جیَ و چه‌سپاندنی مافه‌كانیان له‌و یاسایه‌دا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و شیكردنه‌وه‌ی هه‌ندیَ پرسی تری گرنگی تایبه‌ت به‌ژنان لاپه‌رِه‌ی ژنان به‌پیَویستیزانی بۆچوونی چه‌ند كه‌سیَكی شاره‌زاو په‌یوه‌ندیدار به‌م بواره وه‌ربگریَت كه به‌مشیَوه‌یه بۆمان دووان:
ده‌سه‌لاَتی دادوه‌ریی نه‌یتوانیوه سه‌ربه‌خۆ بێت 
ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی حیزب‌و حكومه‌ت له دادگاكان‌دا، رێگه‌ی له سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی گرتووه
هاوڕێ كه‌ریمی. ئارا ئیبراهیم
په‌رله‌مانی كوردستان ساڵی 2007 به یاسا بڕیاریدا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆبێت، به‌ڵام تائێستا به كرده‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌ژێر كاریگه‌ری بڕیاره‌كانی حیزبدایه.
رێكخراوی ئاسك (كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی بۆ كورد) مانگی رابردوو راپۆرتی سێیه‌می له‌سه‌ر دادگاكان خسته‌ڕوو، له راپۆرته‌كه‌دا باس له ناسه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ده‌كات، هاوكات شاره‌زایان‌و پسپۆڕانی بواره‌كه جه‌ختده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر ناسه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی‌و كاریگه‌رییه نێگه‌تیڤه‌كانی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتییان‌و بارودۆخی هه‌رێم.
پرۆژه‌كه‌ی ئاسك كه راپرسییه‌كی له‌گه‌ڵدایه‌و 150 كه‌سی له شاره‌زایان‌و ئاگاداری بارودۆخی دادگاكان‌و دادوه‌ران‌و پارێزه‌ران‌و كارمه‌ندانی داگاكان به‌نموونه وه‌رگرتووه، له‌ئه‌نجامدا 7و84%ی به‌شداربووانی راپرسییه‌كه پێیانوایه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له‌كوردستان سه‌ربه‌خۆنییه، 2و86% پێیانوایه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له ده‌ستتێوه‌ردان به‌دوورنییه.
• سه‌روه‌ریی یاسا

سه‌روه‌ری یاسا یه‌كسانی و یاسا مافی یه‌كسانبوون له‌به‌رامبه‌ر یاسادا, یان پارێزگاریكردنی یه‌كسان له لایه‌ن یاساوه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه زۆر جار به‌م شێوه‌یه دایده‌ڕێژن. بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتی دادپه‌روه‌ر شتێكی بنچینه‌یی و سه‌ره‌كیه. جا ده‌وڵه‌مه‌ند بیت یان هه‌ژار, نه‌ته‌وه‌ی زۆرینه بێت یان كه‌مینه‌یه‌كی ئایینی بیت, هاوپه‌یمانێكی سیاسی ده‌وڵه‌ت بێت یان ركابه‌ربێت.... هه‌موو شایسته‌ی پارێزگاریكردنی یه‌كسانن له‌به‌رامبه‌ر یاسادا. ده‌وڵه‌تی دیموكراتی ناتوانێت زامنی ئه‌وه بكات كه ژیان به‌یه‌كسانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك ده‌كات, و ده‌وڵه‌ت هیچ لێپرسراویه‌تیه‌كی به‌سه‌ر نیه تا ئه‌نجامی بدات. هه‌رچۆنێك بێت, شاره‌زا له‌بواری یاسای ده‌ستووری جۆن پ‌ز فرانك نوسیویه‌تی كه"له ژێر هیچ بارودۆخێكدا ده‌وڵه‌ت نابێت هیچ نایه‌كسانیه‌ك بسه‌پێنێت, پێویسته داواكراوبێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكی خۆی به یه‌كچاو و به‌یه‌كسانی
(له‌به‌رئه‌وه‌ی یاسا چووه‌ته هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانه‌وه ناكریَت رۆژنامه‌گه‌ریی بێ یاسا به‌جێبهێڵدرێت)
پرِۆژه یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ریی كوردستان له14 مادده پیَكهاتووه‌و له11/12/2007 به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان په‌سندكراو رۆژی 29/12/2007 ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریَم كرا، دواتر رۆژی 3/1/ 2008 له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریَمی كوردستانه‌وه به‌مه‌به‌ستی پیَداچوونه‌وه، پرِۆژه یاساكه نیَردرایه‌وه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، له22/9 جاریَكی تر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
په‌سندكردنی پرِۆژه یاسای كاری رۆژنامه‌نووسان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌مواركردنی ئه‌و برِگه‌و ماددانه‌ی له‌یاسای پیَشتر هه‌بوون كه‌جیَگای نارِه‌زایی سه‌ندیكاو رۆژنامه‌نوسانی كوردستان بوون، بوو به‌مایه‌ی خۆشحاڵی زۆریَك له‌رِۆژنامه‌نووسان. بۆ زانینی تیَبینی و سه‌رنجی رۆژنامه‌نوسان و نه‌قیبی سه‌ندیكاو كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار به‌و پرِۆژه یاسایه، كوردستانی نویَ چه‌ند كه‌سیَكی په‌یوه‌نداری به‌و بواره دواند:
ده‌قی ته‌واوی گفتووگۆكان له‌سه‌ر یاسای رۆژنامه‌گه‌ری
پرۆژه یاسای رۆژنامه‌گه‌ری بۆجاری دووه‌م په‌سه‌ندكراو، داخستنی رۆژنامه‌و ئاداب و سیستمی گشتی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی لابران و غه‌رامه‌ش كه‌مكرایه‌وه دوێنێ ، 22/9/2008 به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وبه‌ئاماده‌بوونی دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان وفرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی ژماره (4)ی له‌خولی گرێدانی دووه‌م له‌ساڵی چواره‌می خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌برد. له‌ده‌سپێكی دانیشتنه‌كه كه‌به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری رۆشنبیری و وه‌زیری هه‌رێم بۆكاروباری په‌رله‌مان به‌رێوه‌چوو، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه به‌رنامه‌ی كار خوێندرایه‌وه، كه‌بریتیبوو له‌خستنه‌روو گفتوگۆكردنی یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی له كوردستان ژماره (35)ی ساڵی 2007، كه به‌بریاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان_عیراق ژماره (1) ی ساڵی 2008 له 3/1/2008، گه‌راوه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی پڕ له مه‌ترسیدان
بڕیاروایه سبه‌ینێ پرۆژه‌یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری له په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت‌و نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانیش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، كه هیچ ئاگاداری ئه‌و گۆڕانكارییانه نین، رۆژنامه‌نووسانیش به كۆی ده‌نگ داواده‌كه‌ن پێناسه‌یه‌ك بۆ زاراوه‌ی ئادابی گشتیی‌و ئاسایشی نیشتمانی دابنرێت.
له‌دوای 9 مانگ مانه‌وه‌ی له په‌رله‌مان له‌دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لیژنه‌ی یاسایی‌و لیژنه‌ی رۆشنبیری په‌رله‌مان نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له پرۆژه‌كه‌دا ده‌بێت بكرێت‌و هه‌ربۆیه به وته‌ی خه‌مان زرار، ئه‌ندامی لیژنه‌ی رۆشنبیری په‌رله‌مان له چه‌ند رۆژی رابردوودا لیژنه‌یه‌كی بچووك له چه‌ند ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی‌و لیژنه‌ی رۆشنبیری‌و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێكهێنراون، تا گۆڕانكاری له پرۆژه‌كه‌دا بكه‌ن‌و ئه‌و لیژنه‌یه‌ش نه‌گه‌یشتووه‌ته بڕیاری كۆتایی.
حكومه‌ت یاساكانی په‌رله‌مان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ناكات
جێبه‌جێ نه‌كردنی یاساكان متمانه‌ی هاوڵاتییان به‌حكومه‌ت كه‌مده‌كاته‌وه
حكومه‌تی هه‌رێم به‌شێك له‌و یاسایانه‌ی له‌په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رده‌چن جێبه‌جێ ناكات یان جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی دوا ده‌خات، په‌رله‌مانیش هه‌ڵناسێت به بانگكردن‌و لێپێچینه‌وه‌ی وه‌زیره‌كان.
به‌بڕوای یاساناسان و پسپۆڕانی سیاسی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ یاساكاندا كاریگه‌ری خراپی هه‌یه له‌سه‌ر ره‌وشی یاسایی له‌كوردستانداو ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هاوڵاتییان بڕوایان به‌یاساكان و ده‌سه‌ڵاتیش نه‌مێنێت.
كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی كاره‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری داد له ساڵی 2007 دا
ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری دادی وه‌زاره‌تی داد، ده‌زگایه‌كی گرنگ وكاریگه‌ری ئه‌م وه‌زاره‌ته‌یه ، پسپۆری و ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و له‌وه‌دایه سه‌رپه‌رشتی كاری دادگاكان و و داواكاری گشتی و فه‌رمانگه دادییه‌كان بكات سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه له‌و كێشانه ده‌كات له لایه‌ن به‌رێز وه‌زیری داده‌وه ئاراسته‌ی ده‌كرێت. كه دیاره بۆ سه‌رپه‌رشتی كاری دادگاكان هه‌ردوو به‌رێزان دادوه‌ر [سلیم محمد نجیب] كه سه‌رۆكی ده‌سته‌یه و ئه‌ندامێكی سه‌ره‌كی بووه له ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان به پێ ی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری پێشوو ژماره 14 ساڵی 1992 و دادوه‌ر [عدنان حسن ده‌لۆ] كه جێگریه‌تی به‌و كاره هه‌ڵده‌ستن. بۆ سه‌رپه‌رشتی داواكاری گشتیش دادوه‌ری به‌رێز [جواد فتاح اغا] ئه‌ندامی داواكاری گشتی پێ ی هه‌ڵده‌ستێ .
دیكۆمێنته‌كان له‌به‌رده‌ستدان
ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له‌گرفتدایه‌و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاریش به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر
ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك كۆڵه‌گه‌ى پاراستنى سه‌روه‌رى یاسا‌و مافه گشتىء تایبه‌تیه‌كانه، كاتیَك ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌كه‌ویَته مه‌ترسی یان ژیَر كاریگه‌رى ده‌سه‌ڵاتى جیَبه‌جیَكردن بیَگومان سه‌روه‌رىء بیَلایه‌نى خۆى له‌ده‌ستده‌دات ئه‌وكاته‌ش مافه گشتیىء تایبه‌تییه‌كانى هاووڵاتیان ده‌كه‌ویَته مه‌ترسی.
له‌كوردستانیش هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وام هه‌وڵیانداوه بۆ پاراستنى ده‌زگاى دادوه‌رى له هه‌ر كاریگه‌رییه‌كی ده‌ره‌كیء یان هه‌ر كه‌سیَك بیه‌ویَت كاریَك بكات مایه‌ى گومان بیَت له‌سه‌ر دادگا‌و ده‌زگاى دادوه‌رى، به‌ڵام پیَده‌چیَت ئه‌و هه‌وڵانه وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌خوازریَت، سه‌ركه‌وتوو نه‌بووبیَتء هیَشتا كاتی دیكه‌یان پیَویست بیَت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ده‌زگاى دادوه‌رى كۆنترۆڵ بكه‌ن بۆ به‌جۆریَك ته‌نها ملكه‌چی یاسا بیَت.
له‌دواى یه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردوو ئیداره‌ى هه‌ولیَرو سلیَمانى دادگاى ته‌میز یه‌كخرا، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌م به‌ره‌و چاكسازی له‌دادوه‌رى كوردستان، دواتر له‌كۆتایى 2007 په‌رله‌مانى كوردستان پرۆژه یاسایه‌كی گه‌ڵاڵه‌كردو برِیاری لیَدا به‌پیَى ئه‌و یاسایه ته‌واوى دادوه‌رى له ده‌سه‌ڵاتى جیَبه‌جیَكردن به‌ناوى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى جیاكرایه‌وه، پیَویست بوو له‌وكاته‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌ربه‌خۆ پیَكبهیَنریَتء كاربكات به‌ڵام مه‌خابن تائیَستا كارى نه‌كردووه‌و بگره چه‌ندین پیَشیَلكارى یاساییش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یدا كراوه، ئه‌وه‌ش بۆته جیَى نیگه‌رانی دادوه‌رانء بگره ئه‌ندامانى په‌رله‌مانیش، بۆیه له‌دواى ته‌واوبوونى پشووى هاوینه‌ى په‌رله‌مان برِیاره ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامى په‌رله‌مان سه‌ردانى ئه‌نجومه‌نى ده‌سه‌ڵاتى قه‌زایى بكه‌نء ره‌خنه‌و گازنده‌ى خۆیانیان پیَرِابگه‌یه‌ننء له‌و قه‌یرانه بكۆڵنه‌وه كه په‌یوه‌ندی به ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى هه‌یه له كوردستان.
2-1
رۆژی(22/7/2008) په‌رله‌مانی عیراقی هه‌ستا به‌ده‌ركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان پاڵپشت به‌ئه‌حكامی مادده‌كانی:
-1 بڕگه‌ی(1) له‌مادده‌ی(61) ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق.
-2 بڕگه‌ی(3) له‌مادده‌ی(73) ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق.
-3 بڕگه‌ی(4) له‌مادده‌ی(122) ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق.
له‌بڕگه‌ی(1)ى مادده‌ی(61)ی ده‌ستووردا هاتووه(ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تایبه‌تمه‌نده به‌ده‌ركردنی یاسا ئیتیحادییه‌كان)و له‌بڕگه‌ی(3)مادده‌ی(73)دا هاتووه(سه‌رۆكی كۆمار ئه‌م ده‌سه‌لاتانه‌ی هه‌یه.. په‌سه‌ندكردن و ده‌ركردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دایناوه‌و به‌په‌سه‌ندكراو داده‌نرێن دوای تێپه‌ڕبوونی(15) رۆژ له‌وه‌رگرتنی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه‌و ئیعتیرافی ده‌رنه‌بڕین له‌سه‌ری)، (كه به‌ڕای من مادده‌ی(73) باس له‌ده‌سه‌لات و تایبه‌تمه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كات، هه‌ڵبه‌ته سه‌رۆكایه‌تی كۆماریش ئه‌و مافانه‌ی خۆی ده‌زانێت پێویست ناكات په‌رله‌مان بیری بخاته‌وه).
له‌بڕگه‌ی(4)مادده‌ی(122)دا هاتووه(به‌یاسایه‌ك رێكده‌خرێت هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و پارێزگار‌و ده‌سه‌لاته‌كانیان).
ئه‌وه‌ی له‌م یاسایه‌دا جێگه‌ی مشتومڕو ناكۆكییه(2) مادده‌یه:
مادده‌ی 24 ی یاسای هه‌ڵبژاردن و راپۆرتێكی شیكاری
2-2
دیسانه‌وه لیژنه‌كه موحاێێه‌ی سه‌پاندووه كه له‌هیچ شوێنێكی ده‌ستووردا نه‌هاتووه به‌تایبه‌ت مادده‌ی(140)ی ده‌ستوور. لیژنه‌كه پێكهاته‌كه‌ی كوردی كردووه‌ته كه‌مینه‌و خه‌ڵكى تر‌ى كردووه‌ته زۆرینه؟، له‌كاتێكدا به‌پێی مادده‌ی(140) ئه‌ركی حكومه‌ته مادده‌كه جێبه‌جێبكات، كه‌چی له‌م مادده‌یه‌دا حكومه‌ت هێنراوه دژ به‌مادده‌ی(140) كاربكات. لیژنه‌كه ده‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی په‌لكێشكردووه به‌مه‌به‌ستی ئاڵۆزكردنی بارودۆخه‌كه، به‌بۆچوونی من ئه‌مه‌ش وه‌ك په‌رچه‌كردارێكه بۆ مادده‌ی(140)، له‌كاتێكدا پێویسته نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی(140) بكات، هێنراوه دژی مادده‌كه كاری پێبكرێت و ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌یه ئه‌وه جێبه‌جێبكات. دژایه‌تیكردنی تری ئه‌م بڕگه‌یه بۆ ده‌ستوور ئه‌وه‌یه، به‌پێی مادده‌ی(140)ى ده‌ستوور، حكومه‌ت سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی(140)و كه‌ركوك ده‌كات، كه‌چی په‌رله‌مان ده‌ستی كێشاوه‌ته ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی سه‌رۆك وه‌زیره‌وه‌و به ناده‌ستووری خۆیی و لیژنه نایاساییه‌كه‌ی كردووه‌ته خاوه‌نی و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كارده‌كات.
پێنجه‌م: بڕگه‌ی(5) له‌مادده‌ی(24) یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان:





