سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
ئێره ماڵی منه
بیخه لیستی دڵخوازه‌کان :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: په‌رله‌مانی كوردستان
وه‌زاره‌تی داد
په‌رله‌مانی عێراق
السلطة القضائية العراقية
بنکه‌ی یاسادانانی عێراقی
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
بنكه‌ی یاساكان و ڕێنماییه‌كانی عێراقی
RSS
یاسای پاشه‌كشه‌ی هێزه بیانییه‌كان له‌عێراق
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی یاسای پاشه‌كشه‌ی هێزه بیانییه‌كانه له‌عێراق كه له‌رۆژنامه‌ی سه‌باحی نزیك له‌حكومه‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه.
رۆژی 15ی ئه‌م مانگه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق گه‌ڵاڵه‌یكرد‌و ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كردوه به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی مه‌سه‌له‌ی مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له‌ساڵی داهاتوه‌وه.
پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سێتی ژماره 188 ی سالی 1959 ی هه‌مواركراو
بینینی پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی یاسای باری كهسێتیبههۆی برِگه‌ی فره‌ژنییه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم پرۆژه‌یاسای باری كه‌سێتی یه‌كلایینه‌كردووه‌ته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای باری كه‌سیَتی له‌ژیَر ناونیشانی (پرۆژه‌یاسای باری كه‌سیَتی) له‌حكومه‌تی هه‌ریَمه‌وه به‌ئیمزای سه‌رۆكی حكومه‌ت گه‌رِاوه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان تیَبینییان هه‌یه له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی پرۆژه‌كه.
له‌وباره‌یه‌وه، عه‌ونی به‌زاز له‌لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان به‌كوردستانی نویَ-ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی پیَشوودا، پرۆژه‌یاسای باری كه‌سیَتیمان نارد بۆ حكومه‌ت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی برِگه‌و خاڵه‌كانی، تاحكومه‌ت وه‌ك پرۆژه بینیَریَته‌وه بۆ په‌رله‌مان و بخریَته به‌رده‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ هه‌مواركردنی.
وتیشی، دواتر له‌ژیَر ناونیشانی (پرۆژه‌یاسای باری كه‌سیَتی) حكومه‌ت ناردوویه‌تییه‌وه بۆ په‌رله‌مان، به‌ڵام كاتیَك ناوه‌رۆكی پرۆژه‌كه‌مان تاووتویَكرد وه‌ك پیَشنیازء راوبۆچوون گه‌رِاوه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان نه‌ك پرۆژه، دیاره ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رِیَته‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌حكومه‌ت پیَكهاتووه بۆ ئه‌م پرۆژه‌یاسایه، نه‌یتوانیوه خالڕ و برِگه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه‌و بگاته ئه‌نجام، به‌تایبه‌تی له‌و خاڵه‌ی كه‌په‌یوه‌سته به‌مه‌سه‌له‌ی فره‌ژنییه‌وه كه له‌وه‌ڵامه‌كه‌ی حكومه‌تدا (2) پیَشنیازیان خستووه‌ته‌رِوو، خاڵی یه‌كه‌م ده‌ڵیَت: فره‌ژنی ده‌بیَت به‌ته‌واوی قه‌ده‌غه بكریَت، خاڵی دووه‌م ده‌ڵیَت: فره‌ژنی هه‌بیَت به‌ڵام مه‌رجدار بكریَت.
عه‌ونی به‌زاز ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: وه‌ك لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان، له‌مانگی (9)ی ئه‌مساڵدا پرۆژه‌كه‌مان ناردووه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و داوامانكردووه بنیَردریَته‌وه بۆ حكومه‌ت تا خالڕ و برِگه‌كانی یه‌كلاییبكه‌نه‌وه‌و وه‌ك پرۆژه بۆمان بنیَرنه‌وه نه‌ك وه‌ك پیَشنیازء راوبۆچوون. به‌ڵام تائیَستا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان رای خۆیان رانه‌گه‌یاندووه. وتیشی: (2) ریَگه هه‌یه بۆ گه‌یشتنه ئه‌نجام، یان ده‌بیَت پرۆژه‌كه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكریَته‌وه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی خالڕ و برِگه‌كان و وه‌ك پرۆژه بیَته‌وه په‌رله‌مان، یان بخریَته به‌رده‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ هه‌مواركردنی پرۆژه‌كه.
جیَی ئاماژه‌یه، زانایانی ئایینیی كوردستان له‌باره‌ی یاسای باری كه‌سیَتییه‌وه داوایه‌كیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ء تیَیدا داواده‌كه‌ن فره‌ژنی هه‌بیَت، به‌ڵام مه‌رجدار بكریَت.
كوردستانی نوێ
له‌وباره‌یه‌وه جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی یاسای 188ی ساڵی 1959ی باری كه‌سێتی، كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئاماده‌كراوه، له‌كۆی 96 مادده 25 مادده راگیراوه‌و گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه.
دادوه‌ر عه‌ونی به‌زاز له‌باره‌ی ئه‌و گۆڕانكاریانه وتی: به‌له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌ماوه‌ی ده‌رچوونی یاساكه له‌ساڵی1959به‌سه‌ر عیراق و هه‌رێمی كوردستاندا هاتوون، هه‌روه‌ها بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی مرۆڤ گۆڕانكاری له 25 مادده‌ی یاساكه كراوه كه‌زیاتر په‌یوه‌ندی به ته‌ڵاق و فره‌ژنی و كێشه‌كانی خێزانه‌وه هه‌یه.
روونیشیكردوه له‌و پرۆژه یاسایه‌ی خراوه‌ته به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان دیارده‌ی فره‌ژنی یه‌كلا نه‌كردۆته‌وه، له‌پرۆژه یاساكه دوو بۆچوونی داناوه بۆ ئه‌و دیارده‌یه یه‌كیان بوار به‌فره‌ژنی ده‌دات به‌مه‌رج ژنی دووه‌م بێنی، دووم بۆچوون رێگا له‌فره‌ژنی ده‌گرێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا پێویست بوو ئه‌و بڕگه‌یه یه‌كلایی بكرێته‌وه و پڕۆژه‌كه یه‌ك له‌و دوو بۆ چوونه‌ی دیاریبكات.
به‌خشان زه‌نگه‌نه سه‌رۆكی لیژنه‌ی پاراستنی مافه‌كانی ژنان و ئافره‌تان له‌په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی یاسای باری كه‌سێتی وتی: له‌پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی باری كه‌سێتی ماف بۆ ژنان ده‌ستبه‌ر كراوه‌و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ یاسا كۆنه‌كه دڵخۆشكه‌ره، به‌ڵام هێشتا كارمان ماوه بۆ زیاتر به‌ده‌ستهێنانی یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌كانی نێرومێ.
سه‌باره‌ت به‌و دوو بۆ چوونه‌ی له‌سه‌ر فره‌ژنی باسده‌كرێت كه له‌پرۆژه یاساكه‌دا هاتووه زه‌نگه‌نه وتی: ناتوانم ناوه‌رۆكی یاساكه باس بكه‌م به‌ڵام من له‌گه‌ڵ فره‌ژنی دانیم و هه‌رپاساوێك بۆ ئه‌و دیارده‌یه به‌باش نازانم، هه‌ركاتێكیش له‌په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌سه‌ر یاساكه كرا قسه‌ی خۆمان ده‌بێت له‌و باره‌یه‌وه.
شایه‌نی باسه دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پاراستنی مافه‌كانی ژنان و ئافره‌تان له‌په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه یاسایه‌كیان بۆ هه‌مواركردنی یاسای 188ساڵی 1959باری كه‌سێتی عیراق ئاماده‌كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا، بۆئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌ك پێكهات دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه پرۆژه یاسایه‌ك ئاماده‌كراو له‌هه‌فته‌ی رابردوو ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه.
پرۆژه‌ی یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی له‌كوردستان
ره‌شنووسی هه‌موار كرا‌و
به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌رِه‌شنووسیَكی چاكتر بۆ پرِۆژه‌ی یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی له‌كوردستان و، پرِكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لیَنه‌ی كه‌له‌م بواره‌دا هه‌یه‌و، هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی جیَگره‌وه‌ی (البدیل) گونجاو بۆ تیَكرِای ئه‌و گیروگرفتانه كه‌رووبه‌رِووی كاری رۆژنامه‌نووسی ده‌بیَته‌وه له‌كوردستانداو، له‌پیَناو زیاتر كاراكردنی رۆڵی تویَژی رۆژنامه‌نووسان له‌جیَ به‌جیَكردنی ئه‌ركی میَژوویی و په‌یامی شارستانییان و، پته‌وكردنی ئازادی رۆژنامه‌نووسی و دابینكردنی مافی رۆژنامه‌نووسان له‌وڵاته‌كه‌ماندا، لیژنه‌ی راسپیَرِدراو به‌ئاماده‌كردنی پرِۆژه‌ی ناوبراو له‌هه‌فته‌كانی پیَشوودا، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌كی ئه‌نجامدا، بۆ تاووتویَكردنی هه‌موو ئه‌و پیَشنیازانه‌ی كه‌رۆژنامه‌نووسان پیَشكه‌شیان كردووه، به‌ره‌نجامی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ش كه‌له 22 ی نیسانی رابورِدوو رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌سه‌ر پرِۆژه‌ی یاساكه‌كران بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی.. ئه‌وه‌بوو پاش ره‌چاوكردنی ئه‌و پیَشنیاز و راسپاردانه به‌شیَكی تیَهه‌ڵكیَشی نیَو پرِۆژه‌كه‌كراو لیَره‌دا به‌م دارِشتنه نویَیه‌وه ده‌یخه‌ینه به‌رده‌ستی هاوكارانمان رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و، جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه كه‌پرِۆژه‌كه هیَشتا قابیلی گفتوگۆیه، به‌مه‌به‌ستی زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و په‌ره‌پیَدانی به‌ره‌و چاكتر، هه‌روه‌ها به‌رۆژنامه‌نووسان راده‌گه‌یه‌نین كه‌ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ره‌شنووسی كۆتایی پرِۆژه‌كه، برِیاری دا له‌م مانگه‌دا چه‌ندین كۆرِی فراوان له‌تیَكرِای لقه‌كانی سه‌ندیكا بۆ رۆژنامه‌نووسان و په‌یوه‌ندیداران ساز بكریَ، بۆ وه‌رگرتنی بیرورِاو پیَشنیاز و تیَبینییه تازه‌كانیان له‌سه‌ر پرِۆژه‌كه‌و، له‌دوا هه‌نگاویشدا سیمیناریَكی گشتی له‌هه‌ولیَر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ساز بكات، كه‌كۆمه‌ڵیَك له‌رۆژنامه‌نووسان و راگه‌یاندكارانی هه‌ریَم به‌شداری تیَدا ده‌كه‌ن... بیَگومان پاش ئه‌م هه‌نگاوانه كاتیَك پرۆژه‌كه ده‌بیَته په‌سندكراوی زۆرینه‌ی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، ده‌دریَته په‌رله‌مانی كوردستان بۆ په‌سه‌ندكردن و برِیار له‌سه‌ردانی..
جیَی ئاماژه پیَ كردنه ئه‌م پرۆژه‌یه له‌قۆناغی یه‌كه‌میدا به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی له‌رۆژنامه‌ی (الێحفی) و گۆڤاری (رۆژنامه‌نووس) بڵاوكرایه‌وه، سه‌ره‌رِای بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌زۆریَك له‌رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی هه‌ریَم و تۆرِی ئه‌نته‌رنیَت و، به‌شیَوه‌یه‌كی فراوانیش له(22)ی نیسانی رابووردوو بڵاوكرایه‌وه‌و له‌دانیشتنیَكی چرِوپرِ و تایبه‌تدا گفتوگۆیه‌كی تیَروته‌سه‌لی له‌سه‌ر كرا، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی ره‌شنووسه‌كه‌یه پاش هه‌موار كردنی.
ده‌قی پرۆژه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان – عێراق
به‌شی یه‌كه‌م
حوكمه گشتییه‌كان
ماده‌ی یه‌كه‌م : هه‌رێمی كوردستان – عێراق سه‌رۆكی ده‌بێت به ناوی (سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان) كه سه‌رۆكی باڵای ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستاندا .
ماده‌ی دووه‌م : هاووڵاتیانی كوردستان – عێراق له هه‌ڵبژاردنی گشتی و راسته‌وخۆدا و به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێرن كه نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات و له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی نێوخۆ و ده‌ره‌وه نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات و هامه‌هه‌نگیی له‌نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی و هه‌رێمدا ده‌كات .
ماده‌ی سێیه‌م : ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم چوار ساڵ ده‌بێت و ده‌كرێت بۆ دوو ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێردرێته‌وه .
ماده‌ی چواره‌م : پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان – عێراق به مه‌رجێك ئه‌مه له‌گه‌ڵ حوكمی ماده‌ی سێیه‌می ئه‌م یاسایه ناكۆك نه‌بێت و له‌ماوه‌ی دیاریكراوی سه‌رۆكایه‌تی كه‌م نه‌كاته‌وه .
ره‌شنووسی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌هه‌رێمی كوردستان_ عیراق
به‌ناوی خودای گه‌وره‌و دڵۆڤان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان– عیراق
پشت به‌بڕگه‌ی (1) له‌ماده‌ی (56) و ماده (53) ی یاسای ژماره (1) ی ساڵی 1992 ی هه‌موار كرا‌و و له‌سه‌ر خستنه‌ڕووی ژماره‌ی یاسایی له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان- عیراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی له دانیشتنی رۆژی / /2005 بڕیاری دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:
یاسای ژماره ( ) ی ساڵی 2005
یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تۆقاندن (تیرۆر) له هه‌رێمی كوردستان- عیراق دا




