سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
ئێره ماڵی منه
بیخه لیستی دڵخوازه‌کان :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: په‌رله‌مانی كوردستان
وه‌زاره‌تی داد
په‌رله‌مانی عێراق
السلطة القضائية العراقية
بنکه‌ی یاسادانانی عێراقی
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
بنكه‌ی یاساكان و ڕێنماییه‌كانی عێراقی
RSS
دادگای توركیا سزای 9 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ئه‌ندامێكی په‌كه‌كه‌دا سه‌پاند
(سبه‌ی) دوێنێ دادگای توركیا سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر ئه‌ندامێكی پارتی كرێكارانی كوردستاندا سه‌پاند به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا كه ساڵی رابردو ئه‌نجامدرا و به‌هۆیه‌وه 7 كه‌س كوژران.
رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت)ی توركیا بڵاویكرده‌وه: دادگایه‌كی توركیا سزای 23 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر (ئێرداڵ بۆلات)ی ئه‌ندامی پارتی كرێكارانی كوردستاندا سه‌پاند به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ تێكدانی یه‌كێتی خاكی توركیا و تێكدانی سه‌قامگیری ئه‌و وڵاته له رێگه‌ی كوشتن و بڕین و پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی و پشتگیریكردن له پارتی كرێكارانی كوردستان.
هاوكات ناوبراو تۆمه‌تباركرا به به‌شداریكردن له ته‌قینه‌وه‌ی ئوتومبیلێكی بۆمبڕێژكراو كه ساڵی پار له‌نزیك په‌یمانگایه‌ك له توركیا رویدا و بوه هۆی كوژرانی 7 هاوڵاتی توركیا كه 6 له‌و كوژراوانه خوێندكار بون، هه‌روه‌ها 68 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بون.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته رو كه (بۆلات) دانی ناوه به‌وه‌دا كه لایه‌نگری پارتی كرێكارانی كوردستانه و له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ساڵی رابردودا ده‌ستی هه‌بوه به‌وه‌ی كه ئوتومبێلێكی په‌یدا كردوه به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردن بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه، به‌ڵام ره‌تی كردۆته‌وه كه خۆی ئوتومبێله‌كه‌ی ته‌قاندبێته‌وه.
هاوكات ئه‌و دادگایه‌ی توركیا سزای زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی 3 مانگ بۆ 6 ساڵ به‌سه‌ر 5 ئه‌ندامی دیكه‌ی په‌كه‌كه‌دا سه‌پاند به‌تۆمه‌تی پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی بۆ بۆلات و پشتگیریكردن له په‌كه‌كه.
ئێران نۆ كه‌سی ئیعدام كرد 
سبه‌ی\ ناوه‌نده‌كانی هه‌واڵی ئێرانی بڵاویان كرده‌وه" له درێژه‌ی ئیعدامكردنی زیندانییه‌كان، ئه‌مڕۆ ئێران 9 كه‌سی دیكه‌ی له سێداره‌داوه".
ئه‌و ناوه‌ندانه ئاشكراشیكرد بڕیاربوه حوكمدراوێكی تریش له‌سێداره بدرێت به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی ئاماده‌نه‌بون، ئیعدامكردنی بۆ كاتێكی دیكه دواخراوه.
جێی ئاماژه‌یه، ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س له‌سێداره ده‌دات‌و ئه‌مه‌ش بوه‌ته جێی ناڕه‌زایی‌و نیگه‌رانی رێكخراوه‌كانی بواری مافی مرۆڤ.
دادگای باڵای تاوانه‌کان سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر عه‌لی کیمیاوی ده‌رکرد 
ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه، دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر هه‌ر یه‌ک له "عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید" ناسراو به "عه‌لی کیمیاوی" و "عه‌لی عه‌بدولغه‌نی عه‌بدولغه‌فور" له‌کێشه‌ی داپڵۆسینی راپه‌ڕینی "شه‌عبانییه"ی باشووری عێراق له ساڵی 1991 ده‌رکرد.
هه‌روه‌ها له بڕیاری دادگادا، هه‌ر یه‌ک له "ئیبراهیم عه‌بدولستار، ئه‌یاد فه‌تیح راوی، حسێن ره‌شید تکریتی و سابر عه‌بدولعه‌زیز دوری" سزای تاهه‌تاییان بۆ ده‌رچوو.
ژماره‌یه‌ك تاوانبار سزای له سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركرا 
سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی ناوخۆی عێراق له سه‌ر زاری به‌رِێوه‌به‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوان له واست، موقه‌ده‌م "باقر هادی بڵاویانكردۆته‌وه، ئه‌مرِۆ دادگای تاوانه‌كان له شاره‌كه سزای له سێداره‌دانی بۆ چوار تاوانبار ده‌ركردووه، دوای ئه‌وه‌ی تاوانی كوشتن و تاڵانكردنیان به‌سه‌ردا ساغ بۆته‌وه.
باقر هادی روونیكرده‌وه، ساڵی رابردوو ئه‌و تاونبارانه له كرده‌یه‌كی گه‌رِان و پشكنینی هێزه‌كانی پۆلیسی شاره‌كه له ناوچه‌ی سوێره له باكوری واست ده‌ستگیركراون.
10 كه‌س له‌سێداره ده‌درێن
رووداونێت- تاران
له دوای سه‌پاندنی بڕیاری له‌سێداره‌دان به‌سه‌ریان، 10 كه‌س له‌تارانی پێته‌ختی ئێران له‌سێداره‌دران.
ئه‌و كه‌سانه‌ی به له‌سێداره‌دان مه‌حكوم كرابوون دوێنێ سزا كه‌یان به‌سه‌ر سه‌پێنرا، كه له‌ناویان دا ئافره‌تێك هه‌بوو كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2001 مێرده‌كه‌ی ده‌كوژێت و دواتر به چه‌قۆ پارچه پارچه‌ی ده‌كات ئه‌و سزایه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه به‌سه‌ر سه‌پێنرابوو.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سێداره‌دران بریتیبوون له : عه‌باس چه‌كاب ، جه‌واد ته‌هوری، سه‌ید موحسین حوسێنی، عه‌لی عه‌تاری، موجته‌با ئاقایی، عه‌لی خفنج، فاتیمه حه‌قیقه‌ت په‌ژووه‌و 3 كه‌سی دیكه كه ناوه‌كانیان نه‌زانراوه.
له دوای هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی له ئێران له ساڵی 1979، به گوێره‌ی بڕیاره‌كانی شه‌ریعه‌ت، ئه‌وانه‌ی به كوشتن، زینا، ده‌ستدرێژی كردن، له ئایین وه‌رگه‌ڕان وبه‌كارهێنانی تریاك تاوانبار ده‌كرێن سزای مردنیان به‌سه‌ر ده‌سه‌پێنرێت.
به گوێره‌ی لێدوانی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، له مانگی نیسانی رابردوو، له ساڵی 2007 له ئێران 317 كه‌س له سێداره دراون.
دادگای سلێمانی سزای دووساڵ زیندانی به‌سه‌ر تاوانبارێك سه‌پاند
PNA- دوای تێپه‌ڕبونی زیاتر له 3 مانگ به‌سه‌ر ده‌ستگیر كردنی، كه‌سێك به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی، بڕیاریدا به سزای دووساڵ زیندانی و غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 200 هه‌زار دینار.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی كه ئه‌مڕۆ بڵاویكردۆته‌وه و وێنه‌یه‌كی دراوه‌ته (ئاژانسی په‌یامنێر) ئه‌و كه‌سه ناوی "واژام شه‌هاب ئه‌حمه‌د"ه و ته‌مه‌نی 21 ساڵه و دانیشتوی هه‌ولێره، دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌رواری 8/8/2008 له بازگه‌ی ئاڵیاوای شارۆچكه‌ی پێنجوێن به بڕی 99 گرام ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركرا، به‌پێی ماده‌ی 14ی ماده هۆشبه‌ره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كرا.
دوای ڕوبه‌روی كردنه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا، دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناو، به پێی هه‌مان ماده بڕیاردرا، به دوو ساڵ زیندانی و غه‌رامه‌كردنی به بڕی 200 هه‌زار دینار .
به تۆمه‌تی نوسینی بابه‌تێك له‌سه‌ر سێكس، دادگای هه‌ولێر سزای 6 مانگ زیندانی به‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسێكدا سه‌پاند

دادگای شاری هه‌ولێر حوكمی 6 مانگ زیندانیكردنی به‌سه‌ر (عادل حسێن)ی رۆژنامه‌نوسدا سه‌پاند، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه له رۆژنامه‌ی (هاوڵاتی)دا بابه‌تێكی له‌سه‌ر سێكس بڵاوكرده‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه زیره‌ك كه‌مال ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی راگه‌یاند: رۆژی دوشه‌ممه‌ی رابردو دادگای هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی 6 مانگ سزای زیندانیكردنی به‌سه‌ر پزیشكی رۆژنامه‌نوس عادل حسێندا سه‌پاند، به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌رباره‌ی سێكس و ئێستا ناوبراو له به‌ندیخانه‌ی شاری هه‌ولێر به‌نكراوه.
زیره‌ك كه‌مال بڕیاره‌كه دادگای هه‌ولێری ئیدانه كرد و رایگه‌یاند: ئێمه وه‌ك سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای هه‌ولێر ئیدانه ده‌كه‌ین و یاداشتنامه‌ی ناڕه‌واییشمان له‌و باره‌یه‌وه داوه‌ته هه‌ردو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی: تا ئێستا نه‌زانراوه چ لایه‌نێك ئه‌و داوایه‌ی له دژی ئه‌و رۆژنامه‌نوسی به‌رزكردۆته‌وه.
پێشتر (عادل حسێن)ی پزیشك و رۆژنامه‌نوس چه‌ندین به‌رنامه‌ی ته‌ندروستی له كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه ناوخۆییه‌كانی هه‌ولێره‌وه پێشكه‌ش كردوه و هه‌روه‌ها له رۆژنامه‌كانیشدا چه‌ندین بابه‌تی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكردۆته‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ساڵی پاریش ناوبراو بابه‌تێكی ده‌رباره‌ی سێكس و نێربازی بڵاوكرده‌وه و به‌و هۆیه‌وه ره‌خنه‌یه‌كی زۆری ئاراسته كرا.
سبه‌ی
پیاوێك به تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كچه‌كه‌ی سزای 13 ساڵ زیندانی کرا
PNA- پیاوێكی ئه‌رده‌نی به تاوانی ئه‌وه‌ی 200 جار ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر كچه هه‌رزه‌كاره‌كه‌ی، سزای 13 ساڵ زیندانی و كاری قورسی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری ئه‌رده‌نی بڵاویكرده‌وه، به تاوانی ئه‌وه‌ی زیاتر له 200 جار لاقه‌ی سێكسی كچه‌كه‌ی خۆی كردوه، دادگای تاوانی گه‌وره له ئه‌رده‌ن سزای 13 ساڵ زیندانی و كاری سه‌ختی به‌سه‌ر پیاوێكی 46 ساڵدا سه‌پاند.
سه‌رچاوه‌كه روونیكردۆته‌وه، ئه‌و كاته‌ی بۆ یه‌كه‌مجار باوكه‌كه لاقه‌ی كچه‌كه‌ی خۆی كردوه ته‌مه‌نی 11 ساڵ بووه، ئه‌م ده‌ستدرێژییه تا ده‌ستگیركردنی باوكه‌كه به‌رده‌وام بووه كه ته‌مه‌نی كچه‌كه بۆته 20 ساڵ.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ئاشكرابوونی تاوانه‌كه‌وه سه‌رچاوه‌كه دركاندویه‌تی، كاتێك كچه‌كه ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته20 ساڵ كوڕێك داوای هاوسه‌رگیری لێكردوه، به‌ڵام كچه‌كه ره‌تیكردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش وای كردوه دایكی كچه‌كه و خوشكه‌كانی باوكی گوشاری بخه‌نه سه‌ر تاوه‌كو به‌و هاوسه‌رگیرییه رازی بكه‌ن، دواتر دوای پرسیار و گوشارێكی زۆر كچه‌كه دانی به هه‌موو راستیه‌كاندا ناوه.
سه‌رچاوه‌كه روونیكردۆته‌وه كه له‌سه‌ره‌تادا باوكه‌كه دانپێدانانی كچه‌كه‌ی ره‌تكردۆته‌وه و خۆی بێبه‌ری كردوه له‌و كاره، به‌ڵام دوایی به‌هۆی گوشاری زۆری خوشكه‌كانیه‌وه دانی به تاوانه قێزه‌ونه‌كه‌یدا ناوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی دادوه‌ری، كچه‌كه له 15 ساڵیدا به‌ته‌واوی و به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه له لایه‌ن باوكیه‌وه ئه‌تك كراوه.
2 گه‌نج،له‌سه‌ر تریاك كێشان زیندانی‌كران
راگه‌یاندنێكی ئاسایش
دوێنێ 17/11، دادگای تاوانه‌كانی سلیَمانی 2 گه‌نجی شاری سلیَمانی به‌هۆی تریاك كیَشانه‌وه زیندانیكرد.
به‌پیَی نووسراوی ژماره 108ی به‌رِیَوه‌به‌ریَتیی ئاسایشی پاریَزگای سلیَمانی كه‌رِۆژی 18/11، ویَنه‌یه‌كی بۆ كوردستانی نویَ نیَردراوه تیَیدا هاتووه، دوایئه‌وه‌ی له‌رِۆژی 8/5/2008 له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشه‌وه له‌سه‌ر برِیاری دادوه‌ری لیَكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلیَمانی توانرا 2 تاوانبار كه هه‌ردووكیان دانیشتووی گه‌رِه‌كی چوارباخی شاری سلیَمانین و یه‌كیَكیان له‌دایكبووی ساڵی 1985ی گه‌رِه‌كی سابونكه‌رانه‌و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان له‌دایكبووی ساڵی 1977ی گه‌رِه‌كی سه‌رچناره، به‌تاوانی كیَشانی تریاك ده‌ستگیربكه‌ن و له‌كاتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌یاندا برِیَك تریاكیان پیَبگیریَت.
نووسراوه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه كه‌تاوانباران به‌پیَی مادده‌ی یاسایی 14ی مادده هۆشبه‌ره‌كان زیندانی‌كران و دوای ته‌واوكردنی لیَكۆڵینه‌وه، په‌رِاوی لیَكۆڵینه‌وه‌ی تاوانباران ره‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كانی سلیَمانی كران.
نووسراوه‌كه ئاشكرایكردووه رۆژی 17/11 له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلیَمانییه‌وه هه‌ردی مه‌حمود حه‌مه‌ساڵح به 3 ساڵ زیندانیكردن و 450 هه‌زار دینار غه‌رامه‌كردن و محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ێۆفی حه‌مه‌ئه‌مین به 2 ساڵ زیندانی و 450 هه‌زار دینار غه‌رامه، سزادراون.
چوار له‌ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سلێمانی پاڵاس سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوو
PNA - كاتژمێر 9:30 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دادگایی 8 له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م سلێمانی پاڵاس
ده‌ستی پێكرد، له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌دادگای سلێمانی به (ئاژانسی په‌یامنێر)ی راگه‌یاند:
" 8 تاوانبار له‌سه‌ر ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ده‌ستگیركراون، له‌كاتی دادگاییه‌كه‌دا و له‌به‌رده‌م دادوه‌ر و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا دادگاییكران و دوای ئه‌وه‌ی چوار له تۆمه‌تباره‌كان دانیان به تاوانه‌كه‌یاندانا، به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پاڵپشتی ماده‌ی 2 ی بڕگه‌ی 3 له‌یاسای دژه تیرۆری ساڵی 2005 ی په‌رله‌مانی كوردستان و بڕگه‌ی 47 و 48 و 49 ی یاسای سزادانی عێراقی ، سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوو كه بریتین له تاوانباران "ریاز جاسم محه‌ممه‌د ، محه‌مه‌د سوڵتان ، عومه‌ر ره‌حمه‌توڵڵا ناسراو به محه‌مه‌د كوردی ، یوسف جه‌زوع مه‌حمود ناسراو به ئه‌بو سه‌جاد". هه‌ریه‌ك له" ئه‌خته‌ر ئه‌حمه‌د مسته‌فا، ملكۆ عه‌باس، محه‌ممه‌د شه‌ریف، عه‌دنان ساڵح محه‌مه‌د موزهیر" ئازادكران ".
به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه:" وابڕیاره ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی دادگا ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكرێت به‌مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی".
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئێواره‌ی رۆژی 10/3/2008 كه‌سێكی دانیشتوی ته‌له‌عفه‌ر به‌ناوی محه‌مه‌د غانم به‌ره‌گه‌ز توركمان به ئۆتۆمبێلێكی جۆزری كلایزله‌ر له‌به‌رده‌م ئوتێل سلێمانی پاڵاس خۆی ته‌قانده‌وه و له‌ئه‌نجانمدا بووه هۆی شه‌هید بونی یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی سلێمانی پاڵاس و برینداربونی 30 كه‌سی دیكه، دواتریش هێزه‌كانی ئاسایش گروپێكی 10 كه‌سیان ده‌ستگیركرد كه په‌یوه‌ندیان به‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه هه‌بووه.
پێنج كه‌س سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رده‌چێت

چاو‌دێر: له‌دوو مانگی رابردوودا‌و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، له‌دادگای تاوانه‌كانی دهۆك‌و به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كاری تێرۆریستی، سزای له‌سێداره‌دان بۆ پێنج كه‌س ده‌رچووه، كه چواریان عه‌ره‌بن.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی دادگای ناوبراو، كه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ست "چاو‌دێر" كه‌وتووه.. ئه‌و پێنج كه‌سه به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كاری تێرۆریستی بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه، كه چواریان عه‌ره‌بن‌و ددانیان به‌وه‌دا ناوه له‌سنوری پارێزگای موسڵدا، چه‌ندین كرده‌وه‌ی تێرۆریستییان ئه‌نجامداوه‌و ئه‌ویتریشیان خه‌ڵكی دهۆكه‌و دوای ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاقداوه، كوشتویه‌تی.
ئاماره‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكردووه: هه‌ر پێنج تاوانباره‌كه، ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20-35 ساڵیدایه‌و به‌پێی ماده‌كانی 289و 298ی یاسای سزادانی عیراقی، ئه‌م حوكمه‌یان به‌سه‌ردا دراوه
سزای له‌سێداره‌دانی هاوڵاتیه‌كی عێراقی
هاوڵاتیه‌كی عێراقی تاوانبار كرا‌و به كوشتنی 3 سه‌ربازی ئه‌مریكایی، به سزای له‌سێداره‌دان حوكم ده‌درێت.
سوپای ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: دادگای تاوانی ناوه‌ندیی عێراق بڕیاریدا هاوڵاتیه‌كی عێراقی كه تاوانباركراوه به رفاندن و كوشتنی 3 سه‌ربازی ئه‌مریكایی به‌سزای له‌سێداره‌دان بگه‌یه‌نرێت.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، له‌مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2006دا سێ سه‌ربازی ئه‌مریكایی له‌ناوچه‌ی یوسفییه‌ی سه‌ربه پارێزگای بابل له‌لایه‌ن ئه‌و هاولاَتیه عێراقیه‌وه رفێندران‌و، دواتریش ته‌رمه‌كانیان له‌و ناوچه‌یه دۆزرانه‌وه.
هاوكات دوو هاوڵاتی دیكه‌ی عێراقیش له‌هه‌مان دادگاییدا، به‌بێتاوان له‌قه‌ڵه‌مدران له تۆمه‌تی به‌شداریی كردنیان له كوشتنی 3 سه‌ربازه ئه‌مریكاییه‌كه‌دا.
Radio Nawa
به تۆمه‌تی كێشانی تریاك، سزای سێ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر تاوانبارێكدا سه‌پێنرا
هۆبه‌ی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی له نووسراوێكدا كه دانه‌یه‌كیان بۆ سبه‌ی ناردووه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه: ڕۆژی 29/6/2008 له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشی سلێمانییه‌وه له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی تاوانبار محه‌مد شهباز عه‌لی سه‌فه‌ری به‌تاوانی كێشانی تریاك ده‌ستگیر كرا.
له نووسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌و تاوانباره له دایك بووی ساڵی 1983 یه‌و به‌ڕه‌گه‌ز فارسه و له گه‌ڕه‌كی قڕه‌گه‌ی شاری سلێمانی نیشته‌جێ بووه و له كاتی ده‌ستگیركردنیشیدا بڕێك تریاكی پێ بووه.
هه‌ر له نووسراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانیدا ئاماژه به‌وه كراوه كه دوای ڕه‌وانه‌كردنی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانبار بۆ دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی ، دادگای ناوبراو بڕیاریدا به زیندانی كردنی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ و غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 450هه‌زار دینار به پێی مادده‌ی یاسایی (14) ی مادده هۆشبه‌ره‌كان.
سبه‌ی
بازرگانێکی تری ماده هۆشبه‌ره‌کان به‌زیندانیکردنی هه‌تاهه‌تایی حکومدرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ئه‌مڕۆ 15/10 له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستگیركردن و حوكمدانی تاوانبارێكی راگه‌یاند.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه‌ڕۆژی 23/6/2008 له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانییه‌وه له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی توانرا تاوانبار (ئه‌حمه‌د سعید محمد شریف )، له‌دایك بووی ساڵی (1969) دانیشتووی شارۆچكه‌ی پێنجوێن، به‌ڕه‌گه‌ز كورد ده‌ستگیربكرێت كه‌یه‌كێكه له‌بازرگانه گه‌وره‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، دواتر تاوانبار به‌پێی مادده‌ی یاسایی (14) ی مادده هۆشبه‌ره‌كان زیندانی كرا‌و دوای ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌ش په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی كراوه‌و پاشان له‌ڕۆژی 14/10 به‌پێی هه‌مان مادده‌ی یاسایی له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانییه‌وه سزادرا به‌زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی و غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 450,000 دینار.
بازرگانێكی تریاك به‌زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی حوكمدرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستگیركردن و حوكمدانی قاچاغچییه‌كی تریاك به‌زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی راده‌گه‌یه‌نێت.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایش‌دا هاتووه: دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 6/7/2008 له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌و له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی توانرا تاوانبار (نه‌بی سه‌عید محه‌مه‌د یوسف) له‌دایكبووی ساڵی 1978 دانیشتووی شاری مه‌ریوانی كوردستانی ئێران به‌ڕه‌گه‌ز كورد ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕی (990 گرام) مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری تریاك، دواتر تاوانبار به‌پێی مادده‌ی یاسایی (14) ی مادده هۆشبه‌ره‌كان زیندانی كرا.
هه‌روه‌ها روونیكردۆته‌وه: دوای ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانبار ره‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی كرا، پاشان رۆژی 12/10/2008 به‌پێی هه‌مان مادده‌ی یاسایی له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانییه‌وه تاوانبار سزادرا به زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی و غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 450 هه‌زار دینار دوای وه‌رگرتنی پله‌ی كۆتایی.
PUKmedia
دادگای سلێمانی سزای به‌سه‌ر 4 تاوانباردا به تۆمه‌تی جیاجیا سه‌پاند
دادگای شاری سلێمانی سزای جیاجیای به‌سه‌ر چوار تاوانباردا سه‌پاند كه به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان و ساخته‌كردنی دراوی عێراقی و ساخته‌كاری ئاڕمی ئۆتۆمۆبێل ده‌ستگیركرابوون.
له‌مباره‌یه‌وه هۆبه‌ی راگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانی له بڵاوكراوه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كیان بۆ سبه‌ی ناردووه نوسیویانه: " دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 2/7/2008 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه توانرا له ناو شاری سلێمانی و به‌بڕیاری به‌ڕِێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی و به‌پێی مادده‌ی (14) ی مادده هۆشبه‌ره‌كان هه‌ردوو تاوانبار (عوسمان عومه‌ر عه‌بدوڵا) ره‌گه‌ز كورد له‌دایك بووی ساڵی 1985 / سه‌قز و تاوانبار (ئه‌میر محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان) ره‌گه‌ز كورد له‌دایك بووی ساڵی 1983 / سه‌قز، دانیشتووی سلێمانی ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌كاتی به‌كار هێنانیدا،
دوو كه‌س به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی تلیاك به 10 ساڵ زیندانی حوكم دران

هۆبه‌ی راگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كیان بۆ سبه‌ی ناردووه و تێیدا هاتووه: رۆژی 3/5/2008 له‌لایه‌ن هۆبه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه توانرا له ناو شاری سلێمانی به‌بڕیاری به‌ڕِێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی دوو تاوانبار به‌ناوه‌كانی (سه‌روه‌ر عومه‌ر قادر) ته‌مه‌ن 21 ساڵ دانیشتوی سلێمانی و (مه‌ریوان علی ڕه‌شید) ته‌مه‌ن 21 ساڵ دانیشتوی سلێمانی ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تریاكدا.
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌شی تێدا هاتووه: تاوانباران به‌پێی مادده‌ی یاسایی (14) ی مادده هۆشبه‌ره‌كان زیندانی كران. دوای ته‌واو كردنی لێكۆڵینه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانباران ره‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی كرا، پاشان رۆژی 7/9/2008 تاوانباران به‌پێی هه‌مان مادده‌ی یاسایی له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانییه‌وه سزادران به زیندانی كردنی هه‌ر یه‌كه‌یان به (10) ساڵ و غه‌رامه‌كردنیان به‌بڕی (450,000) چوار سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار.
سایتی سبه‌ی
نزیكه‌ى دوو كیلۆ تریاكى پێ بوه
پاش ئه‌وه‌ى به‌رێوبه‌رایه‌تى ئاسایشى سلێمانى به تۆمه‌تى بازرگانى كردن و كێشانى ماده هۆشبه‌ره‌كان كه‌سێكى له شارۆچكه‌ى رانیه ده‌ستگیر كرد ، دادگاى تاوانه‌كانى سلێمانى سزاى زیندانى كردنى هه‌تا هه‌تایى سه‌پاند به‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تباره‌دا..
له‌و باره‌یه‌وه هۆبه‌ى راگه‌یاندنى ئاسایشى سلێمانى رایگه‌یاند ئه‌و تۆمه‌تباره كه ناوى ( عه‌لى مه‌مه‌ند محه‌مه‌د ) ه و دانیشتوى رانیه‌یه رۆژى (7/5/2008) له‌سه‌ر بریارى دادوه‌ر ده‌ستگیر كراوه و له كاتى ده‌ستگیر كردنه‌كه‌ى دا ( یه‌ك كیلۆ و نۆ سه‌د و بیست و پێنج گرام ) ماده‌ى تریاك ى پێ بوه كه خۆی كێشاویه‌تى و به‌نیازیش بوه بیفرۆشێت .
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد رۆژى (26/8/2008) دادگاى تاوانه‌كانى سلێمانى بریارى دا به سزادانى هه‌تا هه‌تایى و غه‌رامه كردنى ئه‌و تاوانباره به 450 هه‌زار دینار
سایتى چاو‌دێر
دادگای سلێمانی حوكمی له‌سێداره‌دان و غه‌رامه‌كردن به‌بڕی 16 ملیۆن دینار به‌سه‌ر تاوانبارێكدا ده‌سه‌پێنێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بۆ میدیاكان سه‌پاندنی حوكمی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر تاوانبارێكدا له‌لایه‌ن دادگای سلێمانی- یه‌وه، ئاشكراكرد.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
بۆ/ سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی به‌ڕێز
ب/ ئه‌نجامی دادگایی تاوانبار
دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژی 15/10/2007 تاوانبار (فه‌خره‌دین فه‌تاح ساڵح) له‌شاخی گۆیژه هه‌ستا به‌كوشتنی (ئارام ئه‌بوبه‌كر عه‌لی) وه بردنی ئوتۆمبیله‌كه‌ی له‌جۆری سه‌نی ته‌كسی بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، پاش ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی تاوانبار له‌لایه‌ن به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانییه‌وه، به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عیراقی توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه له‌ڕۆژی 16/10/2007، تاوانباری ناوبراو ده‌ستگیربكرێت، له‌لێكۆڵینه‌وه‌دا تاوانبار دانی‌نا به‌تاوانه‌كه‌یداو دوای ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه، به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی بڕیاریدا به‌ڕه‌وانه‌كردنی كێشه‌كه‌ی بۆ دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی و رۆژی 11/8/2008 له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانیه‌وه بڕیاردرا به‌سزادانی به له‌سێداره‌دان و غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 16 ملیۆن دیناری عیراقی، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری كۆتایی له‌لایه‌ن دادگاوه.
له‌گه‌ڵ رێزماندا
هۆبه‌ی راگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانی




