سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
ئێره ماڵی منه
بیخه لیستی دڵخوازه‌کان :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: په‌رله‌مانی كوردستان
وه‌زاره‌تی داد
په‌رله‌مانی عێراق
السلطة القضائية العراقية
بنکه‌ی یاسادانانی عێراقی
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
بنكه‌ی یاساكان و ڕێنماییه‌كانی عێراقی
RSS
توێژینهوهێكی به‌راوردكارانه له باره‌ی دابه‌ش كردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 30/12/2005 به پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌رچوو له (15/6/2004 ) و یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌رچوو له 12/9/2005
شیکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ مادده‌ی 140 و مادده‌ی 24
پاێزه‌ر/ ئارام ساڵحوهك ئاشكرايه مادده‌ى (140) ى ده‌ستوورى هه‌ميشه‌يى عيراق ئه‌و مادده‌يه‌يه كه تايبه‌ته به چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كان، تاكه خه‌ونى گرنگى تاكى كورد له عيراقى نوێ‌دا گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌ركووك بوو بۆ سه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان و هه‌موو ميلله‌تى كورديش چاوه‌ڕێى جێبه‌جێ كردنييه‌تى، هه‌موو ده‌ستوورى عيراق به‌نيسبه‌ت كورده‌وه خۆى له پياده‌كردنى مادده‌ى (140) دا ده‌بينێته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش تاكه‌پاڵنه‌رو هۆكارى سه‌ره‌كى ده‌نگدان بوو بۆ په‌سه‌ندكردنى ده‌ستوورى هه‌ميشه‌يى عيراق، به‌ڵام مادده‌ى( 24) له ياساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ئه‌و مادده‌يه‌يه كه به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك دژى مادده‌ى(140) ى ده‌ستوورى هه‌ميشه‌يى عيراق و به‌رجه‌سته‌بوونييه‌تى وه‌ك ئه‌وه‌ى له ده‌ستوورى هه‌ميشه‌يدا هاتووه، دواتريش مادده‌ى( 24) مادده‌يه‌كى ته‌واو نا ده‌ستوورييه و پڕاوپڕ پێچه‌وانه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌حكامه‌كانى ده‌ستووره،
ماره‌به‌جاش.. خواستنی ژنێکه بۆ شه‌وێک
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆیی، هاوسه‌رگیری ماره‌به‌جاش (ماره‌ی كاتی)، به هاوسه‌رگیرییه‌كی «ناشه‌رعی‌و به‌تاڵ‌و نایاسایی‌و دژ به‌به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی» له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات‌و داوا ده‌كات، ده‌قێكی ئاشكرای یاسایی تایبه‌ت زیادبكرێت بۆ یاسای باری كه‌سێتی، كه به‌ئاشكرا ماره‌كردنی كاتی ژنان یاساغ بكات.
توێژینه‌وه‌كه به‌زمانی عه‌ره‌بییه‌و ئه‌مساڵ 2008 له‌لایه‌ن مافپه‌روه‌ر (سدیق محه‌مه‌د سه‌عید)و پارێزه‌ر (ئومێد محه‌مه‌د مسته‌فا)، وه‌ك به‌شێك له‌پێداویستییه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی به‌كالۆریۆس له‌یاسادا، به‌سه‌رپه‌رشتی (د.خالید محه‌مه‌د ساڵح) ئاماده‌كراوه‌و ئه‌نجومه‌نی كۆلێژی یاسای زانكۆی سلێمانیش به پله‌ی «باڵا» وه‌ریگرتووه. ناونیشانی توێژینه‌وه‌كه «زواج التحلیل أحكامه واثاره بین الفقه والقانون»ه‌و له 27 لاپه‌ڕه پێكدێت‌و زیاتر له 40 سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆری تێدا به‌كارهێنراوه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه پوخته‌ی ناوه‌ڕۆك‌و ته‌وره‌كانییه‌تی:




