سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
ئێره ماڵی منه
بیخه لیستی دڵخوازه‌کان :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: په‌رله‌مانی كوردستان
وه‌زاره‌تی داد
په‌رله‌مانی عێراق
السلطة القضائية العراقية
بنکه‌ی یاسادانانی عێراقی
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
بنكه‌ی یاساكان و ڕێنماییه‌كانی عێراقی
RSS
فه‌رمانگه‌ى بارى شارستانى و ڕه‌گه‌زنامه‌ی سه‌یدسادق ئاماری ساڵی رابردوو ده‌خاته روو PNA- به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى بارى شارستانى و ڕه‌گه‌زنامه‌ى "سيدسادق" مولازم "هه‌يمه‌ت فه‌رهاد عه‌لى" ئامارى ساڵى 2008 فه‌رمانگه‌كه‌ی به‌م شێوه‌يه بۆ "ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر" ڕوون كرده‌وه:
(1258) هه‌زار و دوو سه‌د و په‌نجا و هه‌شت حاڵه‌تی له‌دایکبوون که (653) شه‌سه‌د و په‌نجاو سێیان كچ و (605) شه‌ش سه‌د و پێنجيان كوڕن، تۆماركراوه.
له به‌رامبه‌ردا، (213) دوو سه‌د و سيانزه حاڵه‌تى مردن، که (109) سه‌دو و نۆیان ئافره‌ت و (104) سه‌د و چواریان پياون، تۆمار كراوه .
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، مولازم "هه‌يمه‌ت فه‌رهاد عه‌لى" رایگه‌یاند؛ هه‌ر له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، (452) چوارسه‌دو په‌نجاو دوو حاڵه‌تى زه‌واج و (25) بيست و پێنج حاڵه‌تى جيابوونه‌وه (ته‌ڵاق ) تۆمار كراوه.
ويڕاى ڕوونكردنه‌وه‌ى كاره‌كانيان، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى بارى شارستانى و ڕه‌گه‌زنامه‌ى "سه‌يدسادق" كه‌م و كوڕى فه‌رمانگه‌كه‌يانى له‌ڕووی نه‌بوونى بينا و پێداويستى به‌رده‌ست و نه‌بوونى كارمه‌ند كه ته‌نها چوار كارمه‌ندن و ئه‌ركێكى زۆريان له‌سه‌ر شانه، خسته‌ڕوو.
له‌كه‌لار زه‌واج‌و ته‌ڵاق زیادی كردووه
به‌پێی ئامارێكی خانه‌ی دادی كه‌لار له‌ماوه‌ی ساڵی 2008دل، 183 حاڵه‌تی ته‌ڵاق‌و 1348 حاڵه‌تی زه‌واج تۆماركراون كه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2007دا ژماره‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌خانه‌ی دادی كه‌لار به‌ئاژانسی ئه‌سوات ئه‌لعیراقی راگه‌یاند “له‌ساڵی 2008دا، 183 حاڵه‌تی ته‌ڵاق تۆماركراوه كه 68یان ژنان داوای جیابوونه‌وه‌یان كردووه”.
له‌باره‌ی ئاماره‌كانی زه‌واجیشه‌وه، سه‌رچاوه‌كه وتی ” 1348 حاڵه‌تی زه‌واج تۆماركراوه كه 66 حاڵه‌تیان له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا ماره كراون‌و دواتر له‌لای دادوه‌ر دووباره‌كراوه‌ته‌وه”.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا “له‌ساڵی 2007دا 145 حاڵه‌تی ته‌ڵاق تۆماركراوه كه 64 له‌لایه‌ن ژنانه‌وه بووه”. له‌باره‌ی زه‌واجیشه‌وه، وتی “1200 حاڵه‌تی زه‌واج هه‌بووه كه 40 حاڵه‌تیان له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا ماره‌كراون”.
روونیشیكرده‌وه به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی سه‌ره‌وه، زه‌واج‌و ته‌ڵاق، به‌راورد به‌ساڵی رابردوو زیادی كردووه.
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئامارێكی چالاكی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری له بواری یاساییدا خسته‌ڕوو
PNA- فه‌رمانگه‌ی یاسایی له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقی فیدراڵ، ئامارێكی سه‌باره‌ت به كاروچالاكییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌ساڵی 2008، له‌بورای یاساییدا بڵاوكرده‌وه، وێنه‌یه‌كی به ده‌ست (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر) گه‌یشتووه، كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
1- په‌سه‌ندكردنی(43)یاسا كه‌گرنگترینیان یاسای لێبوردن ودادوه‌ری ویاسای پارێزگاكانی كه‌له‌هه‌رێمیكدا رێكنه‌خراوان ویاسایی لێبوردنی گشتی ویاسای موچه خۆرانی ده‌وڵه‌ت وكه‌رتی گشتی ویاسای كۆمسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ.
2- په‌سه‌ندكردنی(13)رێككه‌وتننامه وپه‌یمان كه گرنگترینیان رِێككه‌وتننامه‌ی قه‌رزی ژاپۆنی و‌ر ێككه‌وتنامه‌ی دژایه‌تیكردنی توندوتیژی ولێدان وسزادانی نامرۆڤانه ورێككه‌وتننامه‌ی عه‌ره‌بی بۆ نه‌هێشتنی تیرۆر ورێككه‌وتننامه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق ورێكخستنی كار‌و چالاكی ئه‌وهێزانه له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له‌عێراقدا.
3- په‌سه‌ندكردنی(4)بریار كه‌گرنگترینیان بریاری چاكسازی سیاسی بۆ قۆناغی داهاتوو وبریاری رێگاپێدانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆدابینكردنی گشت پێداویستیه‌كانی جێبه‌جێكردنی كشانه‌وه‌ی هێزه بیانیه‌كان.
4- ده‌ركردنی (73)مه‌رسومی كۆماری له‌گشت بواره‌كان.
5- واژوكردنی(7)به‌لگه‌نامه ورێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.

په‌رله‌مانی کوردستان له كۆی 62 دانیشتنی 18 یاسا‌و پێنج بڕیاری ده‌ركردووه
راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان،رۆژی چوار شه‌ممه،رایگه‌یاند په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی ساڵی 2008دا له كۆی 62دایشتندا 18یاسا‌و پێنج بڕیاری ده‌ركردووه.
تاریق جه‌وهه‌ر سارمه‌می له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی راگه‌یاند”له كۆی 62دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستاندا له‌ماوه‌ی ساڵی 2008 سێ له‌دانیشتنه‌كان نا ئاسایی بوون”.
روونیشیكرده‌وه كه له‌میانی ئه‌و دانیشتنانه‌دا 18یاسای په‌سه‌ندكراون‌و پێنج بڕیاریشی ده‌رچوون.”
وتیشی “گرنگترین یاسا په‌سه‌ندكراوه‌كان یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی بوو كه له پاش نۆ مانگ گفتوگۆ‌و دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ دووه‌م جار په‌سه‌ند كرایه‌وه، هه‌روه‌ها په‌سه‌ندكردنی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی مۆبایڵ‌و دابینكردنی خانووی نیشته‌جێبوون بۆ هاولاَتیان‌و یاسای دیوانی چاودێری دارایی‌ش له یاسا گرنگه‌كانی تر بوون”.
ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه دانانی رۆژی 16-4ی هه‌موو ساڵێك به‌رۆژی ژینگه‌ی كوردستان له پاڵ چه‌ند بڕیار‌و یاسای دیكه‌دا به یه‌كێ له دیارترین بڕیاره په‌سه‌ندكراوه‌كانی ساڵی 2008ی په‌رله‌مان داده‌نرێت.
سارمه‌می له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی وت كه په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 23-7به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقی ره‌تكرده‌وه.
جێگای ئاماژه‌پێدانه په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌ی ساڵی2007دا 79دانیشتنی ئاسایی‌و 10 دانیشتنی نائاسایی ئه‌نجامدا‌و له‌كۆی ئه‌م دانیشتنانه‌دا سێ بڕیاڕ‌و 39یاسای ده‌ركرد.
ئه‌مساڵ په‌رله‌مانی عێراق 71 یاسای په‌سه‌ندكردوه
له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، په‌رله‌مانی عێراق 71 یاسای په‌سه‌ندكردوه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی (سه‌باح)ی عێراق، هه‌رچه‌نده له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، به‌ڵام له‌ماوه‌ی 12 مانگدا په‌رله‌مان 71 یاسای په‌سه‌ندكردوه، كه گرنگترینیان یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و په‌سه‌ندكردنی رێككه‌وتننامه ئه‌منییه‌كه‌ی نێوان عێراق‌و ئه‌مه‌ریكایه.
بڕیاره رۆژی 9ی كانونی دوه‌می ساڵی داهاتو، له‌دانیشتنێكی نائاساییدا، سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردرێت‌و تا ئێستا جه‌بهه‌ی ته‌وافوق كاندیدی خۆی بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان نه‌كردوه.
له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ نزیكه‌ی نۆسه‌د و چل حاڵه‌تی تاوانكاری له سلێمانی ئه‌نجامدراوه
PNA - به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوان له سلێمانی له‌ساڵی 2008 دا 939 حاڵه‌تی تاوانكاری ئه‌نجامدراوه.
له لێدوانێكیدا بۆ (ئاژانسی په‌یامنێر) عه‌قیدی یاسایی "ڕێبوار ئه‌سعه‌د حه‌سه‌ن" به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له سلێمانی رایگه‌یاند:" له‌به‌رواری ( 1/1/2008 تا 31/12/2008 ) 343 حاڵه‌تی دزی ماڵ و 131 دزی كۆمپانیا و 27 دزی ئۆتۆمبێل و 7 دزی تابلۆی ئۆتۆمبێل و 24 دزی كه‌ل و په‌لی ئۆتۆمبێل و 43 دزی ماتۆرسكیل و 88 دزی گیرفان برین و 112 دزی مۆبایل و 25 دزی له مزگه‌وته‌كاندا و یه‌ك حاڵه‌تی ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر تاوان به‌ماده‌ی 56 ی یاسای سزادان و 18 حاڵه‌تی فێڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و 11 حائز و 30 حاڵه‌تی هه‌وڵدان بۆ دزی و 79 حاڵه‌تی ئه‌و كێشانه‌ی كه دزی نین ، ته‌واوی كێشه‌كان 939 حاڵه‌تن". به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له‌سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: " له‌ساڵی 2008 دا 508 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراون 497 یان پیاو و 11 یان ئافره‌تن و دوو له‌سه‌ر سێی تۆمه‌تباره‌كان تاوانه‌كه‌یان به‌سه‌ردا ساغ بۆته‌وه" .
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له سلێمانی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند:"له كۆی ئه‌و ژماره‌یه، 500 كێشه‌ی كۆتایی هاتووه و 439 حاڵه‌تیش له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و 28 باندی دزی جۆراو جۆر ده‌ستگیركراوه و له‌كۆی ئه‌و 27 ئۆتۆمبێله‌ی دزراون 23 یان دۆزراونه‌ته‌وه و بكه‌ره‌كانیان ده‌ستگیركراوه".
له2008دا نزیكه‌ی 1800 ژن داوای قانونیان تۆماركردووه به‌رامبه‌ر ئه‌و توندوتیژیانه‌ی روبه‌رویان بۆته‌وه
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 29\12، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌یی دا كه له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بۆ هه‌ریه‌ك له عه‌قید عبدالخالق ته‌ڵعه‌ت به‌رێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر و نه‌قیب ژیله‌مۆ به‌رێوبه‌ری فه‌رمانگه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توند‌و تیژی دژی ژنان به‌رێوه‌چوو، تیادا ئاماره‌كانی توند‌و تیژی دژی ژنان‌و دزی‌و كوشتن له شاری هه‌ولێر كه له ساڵی 2008 ئه‌نجامدراوه ئاشكراكران.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌ییه دا به‌رێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر چه‌ندین باندی دزی و كوشتن و باندی توند‌و تیژی دژی ژنان ئاشكرا كرد كه له كۆتای ئه‌مساڵ له‌شاری هه‌ولێر ده‌سگیركراون كه یه‌كێك له‌و باندانه له دوكه‌س پیكهاتبون زیاتر له 25 هه‌زار دۆلاریان له سێ بانكی شاری هه‌ولێر دزیبوو، هه‌روه‌ك عقید عبدالخالق هاوكاری و یارمه‌تی به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیس و ئاسایشی شاری سلێمانیشی به‌رز نرخاند بۆ هاریكاری و یارمه‌تیدانیان له ده‌ستگیركردنی ئه‌و تاوانبارانه.
دیارده‌ی ته‌ڵاق ، له شه‌ش مانگی رابردوو له دادگای باری که‌سێتی سلێمانی
دادگای باری که‌سێتی سلێمانی ئاماری ساڵی 2007 بڵاوده‌کاته‌وه
دادگای باری كه‌سێتی شاری سلێمانی ئامارێكی ساڵی 2007 ی بڵاو كردۆته‌وه تیایدا داواكانی دادگا‌و كاره ئه‌نجامدراوه‌كانیان بڵاوكردۆته‌وه، له‌نووسراوێكی ره‌سمی وه‌زاره‌تی داد به‌ڕێوه‌به‌رێتی پلاندانان به‌شی ئاماردا سه‌رجه‌م ژماره‌ی داواكان خراونه‌ته‌ڕوو
بۆ بینینی ئه‌و ئاماره كلیكی ئێره بكه




