سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
ئێره ماڵی منه
بیخه لیستی دڵخوازه‌کان :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: په‌رله‌مانی كوردستان
وه‌زاره‌تی داد
په‌رله‌مانی عێراق
السلطة القضائية العراقية
بنکه‌ی یاسادانانی عێراقی
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
بنكه‌ی یاساكان و ڕێنماییه‌كانی عێراقی
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS

دوای لابردنی دوماده‌و یه‌كخستنی دوانی تر په‌رله‌مانی كوردستان 9 مادده‌ی له‌پرۆژه‌ی یاسای ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی له‌هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند كرد
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 1/12/2008 به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وئاماده‌بوونی حاكم عه‌ونی به‌زاز سكرتێری په‌رله‌مان به‌وه‌كاله‌ت، په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی ژماره 20ی خولی گرێدانی دووه‌م له‌ساڵی چواره‌می خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجامدا.دانیشتنه‌كه كه‌به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان وبه‌رێوه‌به‌رانی هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی به‌رێوه‌چوو، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه به‌رنامه‌ی كار خوێندرایه‌وه بریتی‌بوو له‌خستنه‌روو و گفتوگۆكردنی پرۆژه‌ی یاسای ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی له‌هه‌رێمی كوردستان، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌شكراوه.دواتر مادده‌ی یه‌كه‌می پرۆژه یاساكه كه‌تایبه‌تبوو به‌پێناسه‌كان وله24برگه پێكهاتبوو خوێندرایه‌وه و له‌راپۆرتی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی وگواستنه‌وه‌وگه‌یاندنیش پشتگیریی لێكرابوو و دوای گفتوگۆكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه مادده‌كه وه‌كو خۆی به‌دوو ده‌نگی دژ په‌سندكرا.درێژه‌ی بابه‌ت...دادگای باڵای تاوانه‌کان سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر عه‌لی کیمیاوی ده‌رکرد 
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر هه‌ر یه‌ک له "عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید" ناسراو به "عه‌لی کیمیاوی" و "عه‌لی عه‌بدولغه‌نی عه‌بدولغه‌فور" له‌کێشه‌ی داپڵۆسینی راپه‌ڕینی "شه‌عبانییه"ی باشووری عێراق له ساڵی 1991 ده‌رکرد.
هه‌روه‌ها له بڕیاری دادگادا، هه‌ر یه‌ک له "ئیبراهیم عه‌بدولستار، ئه‌یاد فه‌تیح راوی، حسێن ره‌شید تکریتی و سابر عه‌بدولعه‌زیز دوری" سزای تاهه‌تاییان بۆ ده‌رچوو.
ژماره‌یه‌ك تاوانبار سزای له سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركرا 
سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی ناوخۆی عێراق له سه‌ر زاری به‌رِێوه‌به‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوان له واست، موقه‌ده‌م "باقر هادی بڵاویانكردۆته‌وه، ئه‌مرِۆ دادگای تاوانه‌كان له شاره‌كه سزای له سێداره‌دانی بۆ چوار تاوانبار ده‌ركردووه، دوای ئه‌وه‌ی تاوانی كوشتن و تاڵانكردنیان به‌سه‌ردا ساغ بۆته‌وه.
باقر هادی روونیكرده‌وه، ساڵی رابردوو ئه‌و تاونبارانه له كرده‌یه‌كی گه‌رِان و پشكنینی هێزه‌كانی پۆلیسی شاره‌كه له ناوچه‌ی سوێره له باكوری واست ده‌ستگیركراون.
دادگای باڵای فیدراڵی: هاوڵاتیانی عێراق ده‌توانن سه‌ردانی ئیسرائیل بكه‌ن 
گوته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق عه‌بدولستار بیره‌قدار رایگه‌یاند، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی برِیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له باره‌ی هه‌ڵگرتنی پشته‌وانه‌ی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر میسال ئالوسی له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت، هیچ به‌ندێك له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا نه‌هاتووه گه‌شتی هاوڵاتیانی عێراق بۆ ئیسرائیل یاساغ بكات.
گوتیشی: برِیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیتحادی برِیاری پابه‌ندكارن به نیسبه‌ت ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی عێراقه‌وه و پێویسته هه‌موو دامه‌زراوه و ده‌سته‌ڵاته‌كانی عێراق برِیاری دادگای باڵای ئیتحادی جێبه‌جێبكه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، هه‌موو عێراقییه‌ك بۆی هه‌یه سه‌ردانی ئیسرائیل بكات به بێ ئه‌وه‌ی هیچ كۆت و به‌ندێكی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد، دادگای باڵا چه‌ندین برِیاری په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و له ده‌ركردنی برِیاره‌كانیشیدا ته‌نها پشت به ده‌ستوور و شه‌فافیه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی ده‌به‌ستێت و رێگه‌ش نادات هیچ ده‌ستێوه‌ردانێك له كاری دادگادا بكرێت.
له‌سێداره‌دانی تاوانبارانی شه‌عبانیه راسته‌وخۆ جێبه‌جێ ناكرێت
PNA – ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی به‌رگریكار له دۆسیه‌ی ئه‌نفالكردنی هاوڵاتیانی كورد ئاشكرایكرد، ئه‌و سزای له سێداره‌دانی تاوانبارانی دۆسیه‌ی سه‌ركوتكردنی راپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌هاری 1991ی باشووری عێراق، راسته‌وخۆی جێبه‌جێ ناكرێت.
پارێزه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان زێباری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رگریكار له دۆسیه‌ی ئه‌نفالكردنی هاوڵاتیانی كورد تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر و رادیۆی زاگرۆس گوتی:" ره‌نگه له كۆتایی دادگاییكردنی تاوانبارانی دۆسیه‌ی ئه‌نفال ناوی ئه‌و كۆمپانیا و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیانه بدرێنه دادگای تاوانه‌كان، تا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت".
هه‌روه‌ها گوتی:" به‌پێی یاسای له قاعیده‌ی یه‌ك بڕگه‌ی 16 دا به ره‌وانه‌كردنی دۆسیه بۆ دادگا قۆناغی لێكۆڵینه‌وه ته‌واو نابێت، به‌ڵكو لێكۆڵینه‌وه قۆناغێكه به‌رده‌وامی خۆی هه‌یه تا ئه‌و كاته‌ی كاری پێداچوونه‌وه ته‌واو ده‌بێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و سزایه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ تاوانبارانی سه‌ركوتكردنی راپه‌ڕینی به‌هاری 1991ی باشووری عێراق (راپه‌ڕینی شه‌عبانیه) ده‌رچووه، راسته‌وخۆ جێبه‌جێ ناكرێت به‌ڵكو ده‌چێته‌وه به‌رده‌م ده‌سته‌ی تایبه‌ت له دادگای پێداچوونه‌وه له دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق، ئه‌م كاره‌ش ره‌نگه تا دوو مانگی دیكه بخایه‌نێت، ئه‌و كاته‌ش ده‌رفه‌تێكه تا سزاكان به‌سه‌ر تاوانباره‌كاندا جێبه‌جێ بكرێت، چونكه به‌پێی بڕگه‌یه‌كی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منی به‌غدا – واشنتن، ده‌بێت سوپای ئه‌مه‌ریكا تاوانباره عێراقییه‌كان راده‌ستی حكومه‌تی فیدڕاڵ بكاته‌وه.
بڕگه و ماده‌كانی پرۆژه یاسای ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا
PNA – له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڕگه و ماده‌كانی پرۆژه یاسای ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا .
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه به‌سه‌رپه‌رشتی دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌ئاماده‌بوونی دادوه‌ر عونی به‌زاز سكرتێری په‌رله‌مان به‌وه‌كاله‌ت و سعد خالید وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان و به‌رێوه‌به‌رانی گشتی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی، كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان به به‌شداری سه‌رۆك فراكسیۆن و كوتله و لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌هۆڵی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140ی په‌رله‌مانی كوردستان ساز كرا.له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا یه‌كه یه‌كه‌ی بڕگه و ماده‌كانی پرۆژه یاسای ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌كانی شارستانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق خرایه به‌رگفتوگۆ و لێدوانی ئاماده‌بوان و به ئاراسته‌ی یه‌كخستنی راو بۆچوونه‌كانی ته‌واوی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ هێنانه كایه و په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسایه‌ك كه باشتر و كارامه‌تر له‌رووی ته‌كنیكی و ئیداریه‌وه كاری فرۆكه‌خانه‌كان رێك بخات.
شایانی باسه ته‌واوی بۆچونه‌كان به ئامانجی هێنانه كایه و په‌سه‌ندكرنی پرۆژه یاسایه‌ك بوو له‌دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان كه گه‌شه‌سه‌ندن و په‌رسه‌ندنی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوازێك رێك بخات له‌گه‌ڵ په‌رسه‌ندنی مه‌یدانه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی و ئاستی زانستی بگونجێت.
ده‌قى به‌ڵگه‌نامه‌ى چاكسازیی سیاسی كه‌په‌رله‌مانى عیراق په‌سندی كرد
ئه‌و برِیاره‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان له‌سه‌ری رێككه‌وتن
به‌پشتبه‌ستن به‌هه‌ردوو مادده‌ی (59/2)و (109)ی ده‌ستوورو به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی له‌جێگیركردنی سیستمێكی سیاسیی دیموكراسیی فیدرالی كه له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ریی بنیاتنرابێت، هه‌روه‌ها بۆ به‌هێزكردنی رۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌به‌دیهێنانی رۆڵی چاودێر‌و یاسایی خۆی و هه‌وڵه‌كانی بۆ یه‌كخستنی وشه‌ی عیراقییه‌كان و یارمه‌تیدان له‌پێشخستنی دامه‌زراوه دیموكراسی و ده‌ستوورییه‌كان و دڵنیاكردنه‌وه‌ی هه‌مووان به‌وه‌ی كه‌وڵات هه‌نگاو ده‌نیَت به‌ره‌و كه‌ناری ئاسایش و ئاشتی و جیَگریی و پاراستنی مافه‌كانی هاووڵاتیان و ئازادیی راده‌ربرِین و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی بیَگه‌ردو ئاڵوگۆرِی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و به‌شداریی ده‌ستووری و سیاسی و ریَزگرتن له‌ده‌ستوورو یاساكان و پره‌نسیپه‌كانی ته‌وافوقی نیشتمانی و سیاسه‌تی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی و گیَرِانه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی ته‌واوی وڵات بیَ كه‌موكورِی و گه‌رِانه‌وه‌ی هه‌مووجۆره ده‌سه‌ڵاتیَك بۆ عیراقیَكی ئازادیی یه‌كگرتووی گه‌شه‌سه‌ندوو ءگه‌رِانه‌وه‌ی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نیَوده‌وڵه‌تی و ده‌ستكردن به‌رِیَوشویَنه‌كانی ده‌ركردنی له‌ژیَرسایه‌ی چاپته‌رى حه‌وته‌می میساقی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به له‌به‌رچاوگرتنی پاراستنی پاره‌وپوول و داهاته نه‌وتییه‌كانی، ئه‌نجومه‌نی نویَنه‌رانی عیراق برِیاری ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی دا:
به‌هۆی ئه‌وه تیزابی به‌ده‌موچاوی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی داكردبوو... حوكمی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا درا كه هه‌ر دوو چاوه‌كانی ده‌ربهێنرێت
رووداونێت
ئه‌و كوڕه‌ی كه تیزابی به‌ده‌موچاوی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی داكردبوو، له‌لایه‌ن دادگای سزادانی تاران حوكمی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا درا كه هه‌ر دوو چاوه‌كانی ده‌ربهێنرێت‌و ئه‌و پاره‌یه‌كیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی بداته كچه‌كه.
یه‌كێك له دانیشتووانی شارۆچكه‌ی سه‌ید خه‌ندان دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی له‌وه ئاگادار كرده‌وه كه كورٍێك تیزابی به‌سه‌ر ده‌موچاوی خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا كردووه كه پێشتر وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه‌و ئه‌ویش رقی لێ هه‌ڵگرتووه، پۆلیس كوڕه‌كه‌ی ده‌ستگیركردو كچه‌كه‌ش گه‌یێنرایه نه‌خۆشخانه.
ئه‌و كچه كه نێوی (ئامینه)یه‌و ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه دوای ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و كوڕه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه، بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه تیژابی به ده‌موچاویدا كردووه، ئه‌و كوڕه كه نێوی (مه‌جید)ه له‌لایه‌ن پۆلیسی 110 ده‌ستگیركراو دوای لێكۆڵینه‌وه‌و داننانی به تاوانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دادگای سزادانی تاران حوكمی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر درا كه هه‌ر دوو چاوی ده‌ربهێنرێت.
10 كه‌س له‌سێداره ده‌درێن
رووداونێت- تاران
له دوای سه‌پاندنی بڕیاری له‌سێداره‌دان به‌سه‌ریان، 10 كه‌س له‌تارانی پێته‌ختی ئێران له‌سێداره‌دران.
ئه‌و كه‌سانه‌ی به له‌سێداره‌دان مه‌حكوم كرابوون دوێنێ سزا كه‌یان به‌سه‌ر سه‌پێنرا، كه له‌ناویان دا ئافره‌تێك هه‌بوو كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2001 مێرده‌كه‌ی ده‌كوژێت و دواتر به چه‌قۆ پارچه پارچه‌ی ده‌كات ئه‌و سزایه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه به‌سه‌ر سه‌پێنرابوو.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سێداره‌دران بریتیبوون له : عه‌باس چه‌كاب ، جه‌واد ته‌هوری، سه‌ید موحسین حوسێنی، عه‌لی عه‌تاری، موجته‌با ئاقایی، عه‌لی خفنج، فاتیمه حه‌قیقه‌ت په‌ژووه‌و 3 كه‌سی دیكه كه ناوه‌كانیان نه‌زانراوه.
له دوای هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی له ئێران له ساڵی 1979، به گوێره‌ی بڕیاره‌كانی شه‌ریعه‌ت، ئه‌وانه‌ی به كوشتن، زینا، ده‌ستدرێژی كردن، له ئایین وه‌رگه‌ڕان وبه‌كارهێنانی تریاك تاوانبار ده‌كرێن سزای مردنیان به‌سه‌ر ده‌سه‌پێنرێت.
به گوێره‌ی لێدوانی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، له مانگی نیسانی رابردوو، له ساڵی 2007 له ئێران 317 كه‌س له سێداره دراون.
ده‌قی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان عیراق و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بە pdf
ده‌قی ڕێككه‌وتننامه‌که به کوردی
ده‌قی ڕێككه‌وتننامه‌که به عه‌ره‌بی
ده‌قی یاسای په‌سندكردنی رێككه‌وتنی ئه‌منی
PNA – سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ یاسای په‌سندكردنی رێككه‌وتنی نێوان عێراق و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق و رێكخستنی كاره‌كانیان له ماوه‌ی مانه‌وه‌یاندا ده‌ركرد و ئاژانسی په‌یامنێر ده‌قی ئه‌و یاسایه به زمانی كوردی بڵاوده‌كاته‌وه.پێنجشه‌ممه 27ی تشرینی دووه‌می 2008
به ناوی گه‌ل
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی
به پشت به‌ستن به برِیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و په‌سندكردنی ئه‌و برِیاره له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه و پاڵپشت به حوكمه‌كانی به‌ندی یه‌كه‌م له ماده‌ی 61 و به‌ندی سێیه‌م له ماده‌ی 73 ی ده‌ستوور ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه ده‌رچوو:
یاسای ژماره ( ) ساڵی 2008
یاسای په‌سندكردنی رێككه‌وتنی نێوان عێراق و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق و رێكخستنی كاره‌كانیان له ماوه‌ی مانه‌وه‌یاندا به شێوه‌یه‌كی كاتی.
ماده‌ی – 1 – كۆماری عێراق رێككه‌وتنی نێوان كۆماری عێراق و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و رێكخستنی كاره‌كانیان له ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له عێراق به شێوه‌یه‌كی كاتی په‌سندكرد.
ده‌قی یاسای چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی و هاوكاری ستراتیژی عێراق و ئه‌مه‌ریكا
PNA – ئه‌مرِۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ یاسای چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی و هاوكاری ستراتیژی عێراق و ئه‌مه‌ریكای ده‌ركرد و ئاژانسی په‌یامنێر ده‌قی ئه‌و یاسایه به زمانی كوردی بڵاوده‌كاته‌وه.به ناوی گه‌ل
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی
به پشت به‌ستن به برِیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و په‌سندكردنی ئه‌و برِیاره له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه و پاڵپشت به حوكمه‌كانی به‌ندی یه‌كه‌م له ماده‌ی 61 و به‌ندی سێیه‌م له ماده‌ی 73 ی ده‌ستوور ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه ده‌رچوو:
یاسای ژماره ( ) ساڵی 2008
یاسای په‌سندكردنی رێككه‌وتنی ئیستراتیژی بۆ په‌یوه‌ندیی دۆستایه‌تی و هاوكاری نێوان كۆماری عێراق و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ماده‌ی- 1 – كۆماری عێراق رێككه‌وتنی ئیستراتیژی بۆ په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی و هاوكاری له نێوان كۆماری عێراق و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای په‌سندكرد.
ماده‌ی -2 – ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی بڵاوده‌كرێته‌وه و له رێككه‌وتی 1/1/2009 ه‌وه كاری پێده‌كرێت.
هۆكاره‌كانی ده‌رچوون
به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی دۆستایه‌تی و هاوكاری نێوان كۆماری عێراق و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا و له پێناو دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق ئه‌م یاسایه ده‌رچوو.
دادگای سلێمانی سزای دووساڵ زیندانی به‌سه‌ر تاوانبارێك سه‌پاند
PNA- دوای تێپه‌ڕبونی زیاتر له 3 مانگ به‌سه‌ر ده‌ستگیر كردنی، كه‌سێك به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی، بڕیاریدا به سزای دووساڵ زیندانی و غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 200 هه‌زار دینار.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی كه ئه‌مڕۆ بڵاویكردۆته‌وه و وێنه‌یه‌كی دراوه‌ته (ئاژانسی په‌یامنێر) ئه‌و كه‌سه ناوی "واژام شه‌هاب ئه‌حمه‌د"ه و ته‌مه‌نی 21 ساڵه و دانیشتوی هه‌ولێره، دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌رواری 8/8/2008 له بازگه‌ی ئاڵیاوای شارۆچكه‌ی پێنجوێن به بڕی 99 گرام ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركرا، به‌پێی ماده‌ی 14ی ماده هۆشبه‌ره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كرا.
دوای ڕوبه‌روی كردنه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا، دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناو، به پێی هه‌مان ماده بڕیاردرا، به دوو ساڵ زیندانی و غه‌رامه‌كردنی به بڕی 200 هه‌زار دینار .
به تۆمه‌تی نوسینی بابه‌تێك له‌سه‌ر سێكس، دادگای هه‌ولێر سزای 6 مانگ زیندانی به‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسێكدا سه‌پاند

دادگای شاری هه‌ولێر حوكمی 6 مانگ زیندانیكردنی به‌سه‌ر (عادل حسێن)ی رۆژنامه‌نوسدا سه‌پاند، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه له رۆژنامه‌ی (هاوڵاتی)دا بابه‌تێكی له‌سه‌ر سێكس بڵاوكرده‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه زیره‌ك كه‌مال ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی راگه‌یاند: رۆژی دوشه‌ممه‌ی رابردو دادگای هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی 6 مانگ سزای زیندانیكردنی به‌سه‌ر پزیشكی رۆژنامه‌نوس عادل حسێندا سه‌پاند، به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌رباره‌ی سێكس و ئێستا ناوبراو له به‌ندیخانه‌ی شاری هه‌ولێر به‌نكراوه.
زیره‌ك كه‌مال بڕیاره‌كه دادگای هه‌ولێری ئیدانه كرد و رایگه‌یاند: ئێمه وه‌ك سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای هه‌ولێر ئیدانه ده‌كه‌ین و یاداشتنامه‌ی ناڕه‌واییشمان له‌و باره‌یه‌وه داوه‌ته هه‌ردو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی: تا ئێستا نه‌زانراوه چ لایه‌نێك ئه‌و داوایه‌ی له دژی ئه‌و رۆژنامه‌نوسی به‌رزكردۆته‌وه.
پێشتر (عادل حسێن)ی پزیشك و رۆژنامه‌نوس چه‌ندین به‌رنامه‌ی ته‌ندروستی له كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه ناوخۆییه‌كانی هه‌ولێره‌وه پێشكه‌ش كردوه و هه‌روه‌ها له رۆژنامه‌كانیشدا چه‌ندین بابه‌تی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكردۆته‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ساڵی پاریش ناوبراو بابه‌تێكی ده‌رباره‌ی سێكس و نێربازی بڵاوكرده‌وه و به‌و هۆیه‌وه ره‌خنه‌یه‌كی زۆری ئاراسته كرا.
سبه‌ی
په‌رله‌مان پرۆژه یاسای چۆنییه‌تی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانی په‌سه‌ند كرد
سه‌عات 11ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكاییه‌تی عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌ئاماده‌بوونی د.كه‌مال كه‌ركوكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و عه‌ونی به‌زاز سكرتێری په‌رله‌مان به وه‌كاله‌ت، دانیشتنی ئاسایی ژماره (19)ی خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تا به‌رنامه‌ی كار له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان خوێندرایه‌وه كه له‌چوار خاڵ پێكهاتبوو، خالی یه‌كه‌می راگه‌یاندنی ئه‌نجامی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌ی ده‌رچووانی قوتابیان و خوێندكارانی كۆلێژه پزیشكییه‌كانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و خالی دووه‌میش گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان كه له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌ش كرابوو خالی سێهه‌میش خستنه‌روو و گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ژماره (17) ی ساڵی 2006 یاسای یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان بوو كه له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌ش كرابوو، خالی كۆتاییش بریتی بوو له‌گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسای ده‌زگای فرۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌ش كراوه .
درێژه‌ی بابه‌ت...یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌مافی به‌كاربه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌چێت
محه‌مه‌د ره‌ئوف محه‌مه‌د وه‌زیری بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌نه‌بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌مافی به‌كاربه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان وتی: له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ رێكخراوێكی ناحكومی كاری له‌سه‌ر یاسای مافی به‌كاربه‌ران نه‌كردووه، وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی هاوكارییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوی UNDP كه پاڵپشتی ته‌واوییان كردووین چه‌ند كه‌سێكمان له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته‌كان ناردووه بۆ جنێف.
وتیشی: ئه‌و كه‌سانه له‌وێ راهێنانیان پێكراوه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان و وه‌كو شاره‌زا كاریان له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی هه‌ردوو پڕۆژه یاسای مافی به‌كاربه‌ران و دروستكردنی كێبه‌ركێ له‌نێوان كۆمپانیاكان كردووه‌و چه‌ند شاره‌زایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیش له‌مباره‌یه‌وه سه‌ردانی كوردستانیان كردووه‌و راوبۆچوونی خۆیان پێشكه‌شكردووه.
سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامه‌كانی یاساكه‌ش، وه‌زیری بازرگانی هه‌رێم وتی: پڕۆژه‌ی هه‌ردوو یاساكه له‌وه‌زاره‌ته‌وه نێردراوه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دواتریش ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه‌و ئێستاش چاوه‌ڕێی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین تاوه‌كو بانگهێشتی وه‌زاره‌ت بكات بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیان له‌باره‌وه بكه‌ین .
PUKmedia
زیندانییه‌ك به‌هۆی قه‌ڵه‌وییه‌وه ئازاد ده‌كرێت
دادگای هه‌رێمی كوێبیك له كه‌نه‌دا تاوانبارێكی گروپی بازرگانیی ماده سڕكه‌ره‌كانی به‌هۆی نه‌بوونی شوێنی گونجاو له زینداندا ئازاد كرد.
رۆژی 21/11 دادوه‌ر له دادگای هه‌رێمی ناوبراو له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئاشكرایكرد: تاوانبار (مایكل لایوانت) كه له‌ساڵی 2006 ه‌وه به تۆمه‌تی به‌شداریكردنی له‌گه‌ڵ گروپێكی بازرگانیی ماده سڕكه‌ره‌كان زیندانیكراوه، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی زیادبوونی كێشی له‌شی (205 كیلۆگرام) و نه‌بوونی شوێنی گونجاو له ناو زینداندا باری ته‌ندروستی زۆر خراپه، له‌به‌ر ئه‌وه مایكل مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئازاد بكرێت و له‌جێگاو نوێنێكی فراواندا ژیان به‌سه‌رببات.
لێپرسراوانی هه‌رێمه‌كه پێیان وایه مایكل پاش 3 ساڵ زیندانی چیتر ناتوانێت له‌ناو زیندان گوزه‌ران بكات، پێویسته شوێن و كورسی تایبه‌تی بۆ دابین بكرێت، مایكل لایوانت پاش ئه‌و بڕیاره له وته‌یه‌كدا دانی به‌تاوانه‌كه‌ی خۆی ناو وتی: كاتی خۆی كارێكی به‌دڕه‌وشتم ئه‌نجامداوه به‌ڵام باجه‌كه‌یم دا، ئێستا ئاره‌زووی ژیانێكی نوێ ده‌كه‌م.
دادوه‌ری دادگای كوێبیك رایگه‌یاند مایكل جگه له گرفتی كێشه‌كه‌ی به‌پێی راپۆرتی پۆلیس هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌ی له‌ناو زینداندا باش بووه و ئه‌و تاوانه‌ی كاتی خۆی ئه‌نجامیداوه تاوانی توندوتیژی نه‌بووه و له ژیانیدا سوودی بۆ دایك و هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌بووه، هه‌روه‌ها مایكل به‌ڵێنی داوه ئه‌و كاره دووباره نه‌كاته‌وه بۆیه ئازاد ده‌كرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو خێزانه‌كه‌ی خۆی .
PUKmedia
په‌رله‌مانتارانی كوردستان له‌باره‌ی هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌وه ده‌دوێن
له‌چه‌ند رۆژى داهاتوودا په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرِۆژه یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژیى ناو خێزان ده‌كا
سه‌رۆكى لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ژنان و ئافره‌تان:
ئه‌م یاسایه له‌گه‌ڵ یاسای بارى كه‌سێتى ده‌بنه دوو بنه‌ما بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى توندوتیژى به‌رامبه‌ر ژنان
هه‌ڵمه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به ژنان له‌ماوه‌ى 19تا25/11هه‌ڵمه‌تێكى گشتگیره‌و چه‌ند رێكخراوى ژنان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌دنى و به‌سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رِێوه‌ده‌چێت، بۆئه‌مه‌ش له‌ماوه‌ى رابردوو چه‌ندین كۆرِو كۆبوونه‌وه‌و سمینار له‌وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و له‌باره‌گاى ریَكخراوه‌كانى مه‌ده‌نى ده‌رباره‌ى ئه‌و دیارده به‌رِیَوه‌ده‌چن، هه‌رله‌سه‌ر ئه‌و باسه ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستانى وه‌ك به‌شیَك له‌و هه‌ڵمه‌ته راى خۆیان له‌و باره‌یه‌وه خسته‌رِوو.
ئاریَز عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكى لیژنه‌ى رۆشنبیرى له په‌رله‌مانى كوردستان له‌و باره‌یه‌وه وتى: راگه‌یاندنى هه‌فته‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به‌ژنان هه‌نگاویَكى باشه‌و ئه‌و جۆره هه‌ڵمه‌تانه بۆ كۆمه‌ڵگاى كوردستان پیَویستن، به‌لاَم من پیَموایه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به‌ژنان دوو ریَگاى سه‌ره‌كى هه‌یه پیَویسته بگیَریته به‌ر، یه‌كه‌میان هۆشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگایه بۆئه‌مه‌ش ئه‌ركى هه‌موو تاكیَك و ریَكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نیه له كوردستان به‌و كاره هه‌ڵستن، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌شه توندوتیژیه‌ى له‌ناو كه‌لتورى كوردا هه‌یه بیهیَنینه ده‌ره‌وه.
پرِۆژه یاسایه‌كى تایبه‌ت به زانكۆ ئه‌هلییه‌كان ئاماده‌كراوه
PNA - وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَو توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان پرِۆژه یاسایه‌كى تایبه‌ت به زانكۆ ئه‌هلییه‌كان ئاماده‌كردووه.به مه‌به‌ستى رێكخستن و ده‌ست نیشانكردنى مه‌رج و رێنماییه‌كان، وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَى هه‌رێم پرِۆژه یاسایه‌كى تایبه‌ت به زانكۆ ئه‌هلییه‌كان له كوردستان ئاماده‌كردووه كه ئێستا له قۆناغى كۆتایدایه‌و برِیاره له ماوه‌یه‌كى نزیك ره‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى كوردستان بكرێت به مه‌به‌ستى په‌سندكردنى دواتریش بۆ په‌رله‌مانى كوردستان به‌رزبكرێته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌مرِۆ دكتۆر ئیدریس هادى سالح وه‌زیرى خوێندنى بالاَو توێژینه‌وه‌ى زانستى له هۆڵى كۆبووه‌نه‌وه‌كانى وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارشتنى پرِۆژه یاساى تایبه‌ت به زانكۆ ئه‌هلییه‌كان له كوردستان كۆبووه‌وه.
درێژه‌ی بابه‌ت...كۆرِه‌ك تیلیكۆم ده‌ست له‌كاروباری دادگاكان وه‌رده‌دات
كۆمپانیای كۆرِه‌ك تیلیكۆم بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان، به‌پیَی نووسراویَك داوا له‌ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌ریَمی كوردستان ده‌كات كه دادگاكای قه‌زاو ناحیه‌و پاریَزگاكان مخاته‌به‌ی نه‌كه‌ن و له‌رِیَگه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه سكاڵاكانی هاووڵاتیانیان بۆ به‌رزبكریَته‌وه.
ریَباز عه‌زیز هاووڵاتییه‌كی نیشته‌جیَی گه‌رِه‌كی ئاشتی ناحیه‌ی ته‌قته‌ق بۆ كوردستانی نویَ-ی گیَرِایه‌وه، كه زیاتر له 3 مانگه له‌دادگای ته‌قته‌ق سكاڵای له‌سه‌ر به‌شداربوویه‌كی كۆرِه‌ك تیلیكۆم تۆماركردووه‌و وته‌ی لیَوه‌رگیراوه، به‌ڵام تا رۆژی 20/11 وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی له‌كۆمپانیاكه‌وه بۆ نه‌هاتووه‌ته‌وه، وتیشی: گله‌یی له‌ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و كۆمپانیاكه‌ش ده‌كه‌م، كه هه‌ردوولایان هۆكاری دواكه‌وتنی وه‌ڵامی سكاڵاكه‌من.
داوه‌ر مه‌جید سه‌عید دادوه‌ری دادگای به‌رایی ته‌قته‌ق له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م داوایه‌دا به‌كوردستانی نویَ-ی راگه‌یاند: ئه‌و هاووڵاتییه له 23/7/2008دا سكاڵای له‌دادگاكه‌یان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی به‌شداربووی كۆرِه‌ك تیلیكۆم تۆماركردووه، وتیشی: به‌نووسراوی ژماره 96ی هه‌مان رۆژ نووسراومان بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌ریَم كردووه‌و داوامانكردووه كه ژماره‌ی به‌شداربوو رابگیریَت و ناوی سیانی سكاڵالیَكراومان پیَبده‌ن به‌مه‌به‌ستی لیَكۆڵینه‌وه.
پیاوێك به تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كچه‌كه‌ی سزای 13 ساڵ زیندانی کرا
PNA- پیاوێكی ئه‌رده‌نی به تاوانی ئه‌وه‌ی 200 جار ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر كچه هه‌رزه‌كاره‌كه‌ی، سزای 13 ساڵ زیندانی و كاری قورسی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری ئه‌رده‌نی بڵاویكرده‌وه، به تاوانی ئه‌وه‌ی زیاتر له 200 جار لاقه‌ی سێكسی كچه‌كه‌ی خۆی كردوه، دادگای تاوانی گه‌وره له ئه‌رده‌ن سزای 13 ساڵ زیندانی و كاری سه‌ختی به‌سه‌ر پیاوێكی 46 ساڵدا سه‌پاند.
سه‌رچاوه‌كه روونیكردۆته‌وه، ئه‌و كاته‌ی بۆ یه‌كه‌مجار باوكه‌كه لاقه‌ی كچه‌كه‌ی خۆی كردوه ته‌مه‌نی 11 ساڵ بووه، ئه‌م ده‌ستدرێژییه تا ده‌ستگیركردنی باوكه‌كه به‌رده‌وام بووه كه ته‌مه‌نی كچه‌كه بۆته 20 ساڵ.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ئاشكرابوونی تاوانه‌كه‌وه سه‌رچاوه‌كه دركاندویه‌تی، كاتێك كچه‌كه ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته20 ساڵ كوڕێك داوای هاوسه‌رگیری لێكردوه، به‌ڵام كچه‌كه ره‌تیكردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش وای كردوه دایكی كچه‌كه و خوشكه‌كانی باوكی گوشاری بخه‌نه سه‌ر تاوه‌كو به‌و هاوسه‌رگیرییه رازی بكه‌ن، دواتر دوای پرسیار و گوشارێكی زۆر كچه‌كه دانی به هه‌موو راستیه‌كاندا ناوه.
سه‌رچاوه‌كه روونیكردۆته‌وه كه له‌سه‌ره‌تادا باوكه‌كه دانپێدانانی كچه‌كه‌ی ره‌تكردۆته‌وه و خۆی بێبه‌ری كردوه له‌و كاره، به‌ڵام دوایی به‌هۆی گوشاری زۆری خوشكه‌كانیه‌وه دانی به تاوانه قێزه‌ونه‌كه‌یدا ناوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی دادوه‌ری، كچه‌كه له 15 ساڵیدا به‌ته‌واوی و به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه له لایه‌ن باوكیه‌وه ئه‌تك كراوه.
یاسای وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان
ئه‌مه‌ی خواره‌وه،یاسای وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراقه، كه دوێنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه په‌سه‌ند كرا.
یاساكه له 16 ماده پێكهێتاوه‌و ئامانج‌و پێكهاته‌و كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی رونكردوه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی یاساكه‌یه:
داوای چ جۆره جیاكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كه‌ین؟
جه‌مال عه‌بدوڵڵا
له‌ناو باسه‌كانی نه‌هیَشتن یان كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌موكورِییه‌كان و هه‌وڵدان بۆ به‌ره‌وپَشچوون، مه‌سه‌له‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆته یه‌كیَك له‌و باسانه‌ی كه له‌ناو هه‌ندیَ پیَشنیازو پرِۆژه‌ی گشتیدا جیَی بۆ ده‌كریَته‌وه‌و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌لایه‌ن هه‌ندیَكه‌وه وه‌ها ده‌خریَته‌رِوو كه له‌هه‌ریَمی كوردستاندا ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌یه‌كتر جیانین، بۆیه پیَویسته له‌ناو هه‌وڵه‌كانی گۆرِانكارییدا جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان یه‌كیَك بیَت له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه‌ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌بیَت.
له‌راستیدا نه‌ك هه‌ر له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا، به‌ڵكو له‌زۆر مه‌سه‌له‌ی دیكه‌ی سیاسی و قانونی و ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له ئابوورییه‌كاندا هه‌ندیَك ئه‌وه‌نده خۆش ده‌رِۆن كه‌پیَیانوایه خه‌ڵكی كوردستان خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی و یه‌كیَكه له‌و یه‌كه نیَوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه‌خۆی به‌ته‌واوی سه‌ربه‌خۆیه له‌هه‌ڵبژاردنی جۆری ئه‌و سیستمه ئابووری و سیاسی و قانونییه‌ی كه‌ده‌یه‌ویَت، له‌م رووه‌وه هه‌ندیَك داخوازیی و داواكاریی وه‌ها ده‌خه‌نه‌رِوو ته‌كلیفی وه‌هایان هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌ك هه‌ر ئیَستا، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌وه‌ی كه كورد‌و خه‌ڵكی كوردستان سه‌د ساڵیش بیَت خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی بیَت و سه‌د ساڵه ئه‌م ده‌وڵه‌ته خاوه‌نی سیستمیَكی دیاریكراو بووه‌و ئیَستا ئه‌م سیستمه به‌كه‌ڵك نه‌ماوه، بۆیه ده‌بیَت بگۆرِدریَت به‌سیستمیَكی تر، جگه له‌مه به‌شیَك له‌وانه‌ی كه‌مه‌سه‌له‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌خه‌نه‌رِوو ته‌نها به‌شیَوه‌یه‌كی گشتی و به‌یه‌ك دیَرِ فرِیَی ده‌ده‌ن و ته‌واو، بیَئه‌وه‌ی وردیبكه‌نه‌وه كه ئایا:
هه‌موارکردنی یاسای باری که‌سێتی و چه‌ند ره‌خنه و پێشنیارێك
سۆران خدری
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که پارته‌کانی باشوری کوردستان له به‌رنامه و ده‌ستوری حیزبی خۆیاندا ئاماژه‌یان به مافه‌کانی ژن کردوه به شێوازێکی تیۆری؛ به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ چه‌واشه‌کردنی ژنانه له‌و پارچه‌ی کوردستان، دو حیزبی ده‌سته‌ڵاتدار له به‌رنامه‌و ده‌ستوری خۆیاندا باس له یه‌کسانی مافی ژن ده‌که‌ن؛ به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌رچه‌ند که ئه‌ندامانی پارله‌مان زۆربه‌ی زۆری ئه‌ندامی ئه‌و دو حیزبه‌ن؛ جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بو پرۆژه یاسای مافی ژن ره‌تکرایه‌وه، بۆیه له‌وه ده‌چێت که ئه‌ندامانی ئه‌م دو پارته له‌وانه‌یه ده‌ستور ئه‌ساسنامه‌ی حیزبه‌که‌یان نه‌خوێند بێته‌وه؛ به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند فاکتۆرێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بوه که بون به ئه‌ندامی ئه‌و پارته؛ نه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به بیر‌و باوه‌ڕه‌وه ئه‌و رێبازه‌یان پێ جوان بو بێت، چونکه ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌ندامانی ئه‌و دو حیزبه ده‌نگیان به‌و پڕۆژه یاسا بدایه ئه‌وا سه‌د ده‌ر سه‌د ئه‌و پڕۆژه یاسایه جێگیر ده‌بو. به‌ڵام وه‌کو ده‌رکه‌وت؛ له‌به‌ر هه‌ر هۆکارێک بو؛ ئه‌ندامانی پارله‌مان ده‌نگیان به یاساکه نه‌دا؛ ئه‌و رۆژه 74 ئه‌ندام پارله‌مانتار له هۆڵی پارله‌ماندا حازر بون، بۆیه ده‌کرێت ئه‌و دو پارته‌ی ده‌سه‌ڵاتدار خۆیان بۆ خۆیان نه‌یانویستوه ئه‌و پڕۆژه یاسایه سه‌رکه‌وتو بێت؛ ئه‌ویش له‌به‌ربه‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی خۆیان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بابه‌تێکی تر بوایه له پارله‌مان له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا؛ ئه‌وا ئه‌و دو حیزبه هه‌مو ئه‌ندامه‌کانی خۆیان بانگ ده‌کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان بدایه.
2 گه‌نج،له‌سه‌ر تریاك كێشان زیندانی‌كران
راگه‌یاندنێكی ئاسایش
دوێنێ 17/11، دادگای تاوانه‌كانی سلیَمانی 2 گه‌نجی شاری سلیَمانی به‌هۆی تریاك كیَشانه‌وه زیندانیكرد.
به‌پیَی نووسراوی ژماره 108ی به‌رِیَوه‌به‌ریَتیی ئاسایشی پاریَزگای سلیَمانی كه‌رِۆژی 18/11، ویَنه‌یه‌كی بۆ كوردستانی نویَ نیَردراوه تیَیدا هاتووه، دوایئه‌وه‌ی له‌رِۆژی 8/5/2008 له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشه‌وه له‌سه‌ر برِیاری دادوه‌ری لیَكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلیَمانی توانرا 2 تاوانبار كه هه‌ردووكیان دانیشتووی گه‌رِه‌كی چوارباخی شاری سلیَمانین و یه‌كیَكیان له‌دایكبووی ساڵی 1985ی گه‌رِه‌كی سابونكه‌رانه‌و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان له‌دایكبووی ساڵی 1977ی گه‌رِه‌كی سه‌رچناره، به‌تاوانی كیَشانی تریاك ده‌ستگیربكه‌ن و له‌كاتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌یاندا برِیَك تریاكیان پیَبگیریَت.
نووسراوه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه كه‌تاوانباران به‌پیَی مادده‌ی یاسایی 14ی مادده هۆشبه‌ره‌كان زیندانی‌كران و دوای ته‌واوكردنی لیَكۆڵینه‌وه، په‌رِاوی لیَكۆڵینه‌وه‌ی تاوانباران ره‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كانی سلیَمانی كران.
نووسراوه‌كه ئاشكرایكردووه رۆژی 17/11 له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلیَمانییه‌وه هه‌ردی مه‌حمود حه‌مه‌ساڵح به 3 ساڵ زیندانیكردن و 450 هه‌زار دینار غه‌رامه‌كردن و محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ێۆفی حه‌مه‌ئه‌مین به 2 ساڵ زیندانی و 450 هه‌زار دینار غه‌رامه، سزادراون.
